کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


شۆڕشێک له‌ پێناوی گۆڕینی قه‌ده‌ردا

Wednesday, 04/08/2010, 12:00



قه‌ده‌ر ئه‌و (با)یه‌یه‌ ‌که‌‌ له‌پڕ هه‌ڵده‌کات و که‌پره‌کان ده‌ڕوخێنێت، ئه‌مه‌ پێناسه‌یه‌که‌ مرۆڤه‌کانی ژێر که‌پر ده‌یکه‌ن و ده‌ڵێن قه‌ده‌ر جوانیه‌کانی ئێمه‌ی بردو هیچیشمان پێنه‌کرا جگه‌ له‌ ده‌ست خۆشی...!قه‌ده‌ر له‌به‌رامبه‌ر مردنی ئازیزێک دیاریه‌کت ده‌داتێ، واته‌ له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی که‌سێکت لێده‌سێنێته‌وه‌ که‌سێکت پێده‌به‌خشێت، وه‌کو ئه‌وه‌ی ژنێک له‌ ڕۆژێکدا دایکی ده‌مرێت و ڕۆژی دواتر مناڵی ده‌بێت. پێم وانیه‌ که‌س بتوانێت وه‌سفی قه‌ده‌ر بکات وه‌کو خۆی ده‌بێت لێی تێبگه‌یت.

ئایا قه‌ده‌ر پۆزه‌تیفه‌ یان نێگه‌‌‌تیف؟مرۆڤه‌کان چۆن سه‌یری قه‌ده‌ر ده‌که‌ن؟
قه‌ده‌ر قه‌ده‌ره ‌چۆن ده‌توانین ڕوو به‌ڕوی قه‌ده‌ر ببینه‌وه؟‌ ڕوو به‌ڕوو بونه‌وه ‌له‌ قه‌ده‌ر مه‌ترسییه‌کی سامناکه، ئه‌گه‌رچی لای هه‌ندێ که‌س قه‌ده‌ر پۆزه‌تیفیش بێ به‌ڵام هه‌موو شۆڕشیک ڕوو به‌ڕوو بونه‌وه‌ی له‌ پشته‌وه‌یه،‌ ده‌مه‌وێت بڵێم شۆڕش له‌ دژی قه‌ده‌رو یاخی بوون له‌ دژی قه‌ده‌ر گه‌ر پۆزه‌تیفیش بێت، هێشتا قه‌ده‌ر ئه‌و یاسایانه‌یه‌ که‌ وه‌ک چه‌کوشێک هه‌میشه‌ ده‌کێشرێت به‌سه‌ری مرۆڤدا.

مرۆڤ شایسته‌ی ئه‌وه‌ نییه‌ دیلی قه‌ده‌ر بێت، ده‌بێت شۆڕش بکات ده‌بێت ڕازی نه‌بێت دایکی بمرێنێت به بیانووی ئه‌وه‌ی دیارییه‌کی پێ ده‌به‌خشێت که‌ منداڵێکه.‌ بۆچی سه‌ره‌ڕۆیانه‌ بێ ئه‌وه‌ی لێمبپرسێت ڕازی ده‌بم یاخود نا‌ پێم ده‌به‌خشێت و بۆچیش لێم ده‌سێنێته‌وه‌ ؟
مرۆڤ پێویسته‌ هه‌میشه‌ له‌ شۆڕشدا بێت، چونکه‌ هیچ شتێک به‌ ئاره‌زووی ئه‌و نییه،‌‌ پێویسته‌ یاساکان بگۆڕدرێت، ئه‌و شتانه‌ی دوو باره‌ ده‌بنه‌وه‌ بیان گۆڕین چونکه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی مرۆڤدا نین، ئه‌وانه‌ی چاومان له‌سه‌ری ڕاهاتووه‌ مه‌رج نییه‌ ڕاست بێت، مه‌رج نییه‌ ئه‌وه‌ی قه‌ده‌ر ناوی لێ ناوه‌ ڕه‌وشت له‌ بنه‌مادا ڕه‌وشت بێت و بۆ ئه‌م سه‌رده‌مه‌ بشێت.
ئێستا سه‌رده می شۆڕشێکه‌ دژی قه‌ده‌ر چونکه‌‌‌ قه‌ده‌ر ئه‌و ده‌سته‌ڵاته‌یه‌ که‌ له‌ کوردستانی باشووره،‌ قه‌ده‌ر ئه‌و جاسوسانه‌ن که‌ بوون به‌ سه‌رکرده‌ی ئه‌و وڵاته‌ی، که‌ هه‌موو ئه‌وانه‌ی باجی ئه‌م قه‌ده‌ره‌ ده‌ده‌ن ده‌بێت ملکه‌چیان بن و بڵێن ئێوه‌ن خاوه‌نی ئه‌م خاکه،‌ گه‌وره‌م هه‌ر قه‌ده‌ره‌ مرۆڤه‌کانی به‌سه‌ریه‌که‌وه‌ کردوه‌ به‌ جاسووس به‌ بیانووی ئه‌وه‌ی مرۆڤ خراپه‌ مرۆڤ خراپ نییه‌ ئه‌وه‌ی قبوڵی به‌رامبه‌ر ناکات خراپه‌ که‌ قه‌ده‌ره.‌
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە