کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مامۆستا ئارام و سكرتێره‌كه‌ى شێت و شه‌يداى پاره‌ن نه‌وه‌ك كه‌سوكارى شه‌هيدان

Saturday, 22/06/2013, 12:00


زۆرن ئه‌و كه‌لَه‌ پياوو سه‌ركردانه‌ى خۆيان ته‌مه‌نێك له‌سه‌ربه‌رزى و شكۆمه‌نديان به‌رِێ كرد به‌لاَم به‌داخه‌وه‌ ده‌بينين ئه‌مرِۆ هاورِێ و نه‌وه‌و مندالَه‌كانيان نه‌ك هه‌ر وه‌ك ئه‌وان نين بگره‌ له‌ژياندا بوونايه‌ حاشايان له‌هاورِێ و نه‌وه‌ى ئاوا ده‌كرد ، هاشم جيهاز يه‌كێك بوو له‌پارتيزان و پێشمه‌رگه‌ دێرين و فه‌رمانده‌ چاونه‌ترسه‌كانى يه‌كێتى له‌سالاًَنى هه‌شتاكان و سه‌ره‌تاى نه‌وه‌ده‌كان له‌سنورى هه‌ولێر ، له‌رِۆژى خيانه‌ته‌ گه‌وره‌كه‌ى 31 ئاب له‌گوندى مه‌لا ئۆمه‌رى نزيك سه‌رى رِه‌ش له‌مالَى سه‌رۆك جاش به‌هرامى شێمه‌ى هاروون خۆي حه‌شار ده‌دا دوايى چه‌ند رِۆژێك مانه‌وه‌ ، وه‌جى بارزانى براى مه‌سعود بارزانى له‌گه‌لَ ژماره‌يه‌ك فه‌رمانده‌ى ترى يه‌كێتى ده‌ستگيريان ده‌كات و ده‌يانبات بۆ مه‌سيف و ده‌زگاى پاراستن تائێستا بێ سه‌روشوێنن ، ئێستاش به‌داخه‌وه‌ دوايى ئه‌و هه‌موو خه‌بات و قاره‌مانى و تێكۆشانه‌ هه‌رزه‌كارێك به‌ناوى هه‌ژار ناو نازناوى پيرۆزى هاشم جيهازى سه‌ركرده‌ى خستۆته‌ دوايى ناوه‌كه‌ى خۆيى و ئارامێكيش به‌ناوى وه‌زيرى شه‌هيدان دێن نان و پيازى پێ ده‌خۆن و مه‌سينه‌ هه‌لَگرى پێ ده‌كه‌ن . ته‌نها جارێك سه‌يرى پرِۆفايلى سكرتێرى وه‌زير هه‌ژار بكه‌ن له‌تۆرِى كۆمه‌لاَيه‌تى فه‌يسبووك هه‌مووتان شايه‌دى ئه‌وه‌م بۆ ده‌ده‌ن كه‌حه‌ق نيه‌ رِێگه‌ بدرێ به‌ناوى پيرۆزى هاشم جيهازه‌وه‌ هه‌لَسوكه‌وت و رِه‌فتار بكات ، كه‌سێك ئاماده‌ نه‌بێت وێنه‌يه‌كى ئه‌و شه‌هيده‌ سه‌ركرده‌ له‌ناو پرِۆفايله‌كه‌ى دابنێت ده‌بێ كه‌سوكارى شه‌هيدان و ئه‌م حزبه‌ چ ئومێدێكيان پێى بێت ، وێنه‌ى ئه‌رسه‌لان بايزو به‌رهه‌م سالَح و ئارامى وه‌زيرى شه‌هيدان دابنێيت به‌لاَم ئاماده‌ نه‌بيت تاكه‌ وێنه‌يه‌كى باوكت دابنێيت.
(هيوادارم به‌ر له‌ بلاَوبوونه‌وه‌ى ئه‌م وه‌لاَمه‌ برايانى به‌ڕێزى كوردستانپۆست سه‌يرى پرِۆفايله‌كه‌ى بكه‌ن له‌فه‌يبسووك بۆ رِاستى و دروستى ، له‌وانه‌يه‌ دوايى ئه‌و وه‌لاَمه‌ رِه‌سمه‌كانى باوكى دابنێت.


واتا ناوى ئه‌و شه‌هيده‌ سه‌ركرده‌يه‌ى به‌كارهێناوه‌ ته‌نها بۆ له‌خشته‌بردنى به‌رپرسانى يه‌كێتى و كۆكردنه‌وه‌ى پاره‌و رِابواردن له‌گه‌لَ مامۆستا ئارام ، چه‌ند سالَێكه‌ ئه‌و هه‌موو خۆپيشاندان و ئيمزاو سكالاَيانه‌ ده‌كرێن بۆ ديارى كردنى چاره‌نووسى بێ سه‌روشوێنكراوانى شه‌رِى ناوخۆ تائێستا ئه‌م هه‌ژاره‌و وه‌زيره‌كه‌ى نه‌ك هه‌ر ئاماده‌يى و حزووريان نه‌بووه‌ به‌پێچه‌وانه‌وه‌ هه‌ژار له‌رِێگه‌ى مامۆستا ئارامه‌وه‌ داواى بينينى نێچيرڤان بارزانى كردبوو بۆ ئه‌وه‌ى رِه‌سمى له‌گه‌لَ بگرێ ، ئه‌مه‌يه‌ وه‌فاو رِه‌وشتيان بۆ خوێنى شه‌هيدان و وارس و كه‌سوكاريان ، لێره‌دا ده‌مه‌وێت ئاماژه‌ به‌رِۆلَ و جوامێرى خوشكێكى شه‌هيد هاشم بكه‌م كه‌وه‌ك ژنێكى چاونه‌ترسى مه‌رد به‌رده‌وام له‌هه‌موو خۆپيشاندان و نارِه‌زايى و گردبوونه‌وه‌يه‌ك بۆ دياريكردنى چاره‌نووسى بێ سه‌روشوێنكراوانى شه‌رِى ناوخۆ حزوورى هه‌بووه‌و لێدوان و قسه‌ى مه‌ردانه‌ى بۆ كه‌نالَه‌كانى رِاگه‌ياندن داوه‌ كه‌به‌حه‌ق شايه‌نى ئه‌وه‌يه‌ بلَێين سه‌دانى وه‌ك هه‌ژار و ئارامى شه‌هيدان به‌قوربانى ئه‌و خاتوونه‌و كه‌سوكارى شه‌هيدان و ئه‌نفال بن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە