کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بە حیزبی كردنی مۆنۆمێنتی ئەنفال لە چەمچەماڵ

Thursday, 08/11/2012, 12:00




دوای ئەوەی لە چەند ساڵی ڕابردوودا خەڵكی چەمچەماڵ بە گشتی وكەسوكاری ئەنفالكراوان بە تایبەتی چەند جارێك داوایان لە حكومەتی هەرێم و كابینەی شەش و وەزارەتی شەهیدان كرد، كە مۆنۆمێنتێك وەك ڕێزێك بۆ كەسوكاری ئەنفالكراوانی ناوچەكە دروست بكات.
بۆ ئەوەی ساڵانە یادی ئەو كارەساتەی تێدا بەرز ڕاگیێرت و لە هەمانكاتا ببێتە مەزارگەیەك بۆ ئەوەی ڕوفاتی ئازیزانیان بهێننەوە بۆ باوەشی نیشتمان بەڵام حكومەت بە هیچ جۆرێك نەڕۆشتە ژێر باری ئەو داوایەوە،
تا ئەو كاتەی رێكخراوەكانی بواری ئەنفال لە سنورەكە بە تایبەت رێكخراوی هەڵوێست وچاد بۆ داكۆكیكردن لە كەسوكاری ئەنفالكراوان ڕایانگەیاند:
ئەگەر حكومەت وەڵامی داواكەیان نەداتەوە ئەوا خۆیان هەڵدەستن بە دروستكردنی مۆنۆمینتێك ئەكەر بە گڵ وقوڕیش بێت.
پاش هەڵوێستی ئەو ڕێكخراوانە حكومەت بڕیاری دروستكردنی مۆنۆمێنتی دا لە ناوچەكەدا و بڕی حەوت ملیار دینار كە پێنج ملیۆن دۆلاری ئەو كاتەبوو بۆ تەرخانكرد.
دوای ئەوەی نزمترین كوالێتی پێداویستیەكانی بیناسازیان تێدا بەكارهێناو چەند جارێكیش گۆڕانكاریان بەسەر نەخشەی مۆنۆمێنتەكەدا هێنا بۆ ئەوەی كەمترین تێچووی هەبێت.
پاش تەواوبوونی مۆنۆمێنتەكە بە كەموكوتیەكی زۆرەوە كە هەر كەسێك سەردانی مۆنۆمێنتەكە بكات ئەو ڕاستیە دەبینێت.
دواتر وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالكراوان بڕیاری دامەزراندنی هەشتاو شەش كەسیان لە مۆنۆمێنتەكە ڕاگەیاند، كە بڕیاربوو ئەو هەشتاوشەش كەسە كەسوكاری پلەیەكی شەهیدو ئەنفال بێت بۆ ئەو مەبەستەش ژمارەیەكی زۆر فۆرمی دامەزراندن لەلایەن كەسوكاری شەهید و ئەنفالكراوان پڕ كرایەوە.
بەلاِم هەر زوو مەڵبەندی دوانزەی چەمچەماڵ پشكی شێری لەو دامەزراندنەدا بەركەوت، كە ئەویش پشكی بەڕێوەبەری مۆنۆمێنتەكەبوو كە بە كادرێكی یەكێتی پڕی كردەوەو جگە لەوەش زیاد لە پانزە كەسی تر هەر لەلایەن مەڵبەندی دوانزەوە دانران.
وە ئەو بەڕێوەبەرە كە ناوی (هابیل ئەحمەد كەریم)ە كادرێكی یەكێتیە
لە لایەن وەستا ڕەسوڵ بەرپرسی مەڵبەندی دوانزەی چەمچەماڵی یەكێتیەوە دانراوە لە ماڵی كۆسرەت ڕەسوڵ.
وە ئەوەی زیاتر جێی نیگەرانییە ئەوەیە دانانی بەڕێوەبەری مۆنۆمێنتەكە بە بێ پرس و ئاگاداری وەزیری شەهیدان مامۆستا ئارام بووە،
وە ئەو بەڕێوەبەرە كەسێكی شیاو نیە بۆ ئەو پۆستە چونكە تەنها بڕوانامەی دیبلۆمی هەیەو كەسێكی شارەزا نیە لە بوارەكەیداو لە ماجالی ئەنفالیشدا كاری نەكردووە ،
وە ئەمەش ناڕەزای كەسوكاری ئەنفالی بە دوای خۆیدا هێناوە و ئێستا خەڵكی چەمچەماڵ وەكو بەشێك لە كۆمیتەو مەڵبەند تەماشای مۆنۆمێنتەكە دەكات.




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە