لە نێوان سێ بەرداشدا !! ..
Wednesday, 01/02/2012, 12:00
.
دەنکە گەنمێك کە هێشتا پێ نەگەیشتووە و تەمەنی وەرزی تەواو نەکردوە بەڵام خراوەتە نێوان سێ بەرداشەوە نەك دوو بەرداش ،خاوەن کێڵگەش بێ دەسەڵاتەو ئاشەوانیش بێ بەزەیی و دڵ ڕەق ! لە پێناو ئەوەی ئاشی بگەڕێ گوێ بە هیچ نادات و بارداشیش بێ ئاگا ! لێ گەڕێن با خاوەن کێڵگە بڕیاری دووریناوەی گەنمەکە بدات و بەشی هاڕین و بەشی چاندنی وەرزی داهاتووی بدات ها تا بەرهامی بەر دەوام بێت و بە سەوزی مەیهاڕن .
ئەوەی مە بەستمە لەم چەند دێرەدا بیخەمە ڕوو ئازار و مەینەتی کۆمەڵێك لاوی کوردستانی ڕۆژ هەڵاتن کە دەنگیان بە هیچ کوێیەك ناگات و کە وتوونەتە قەیرانێکی قووڵەوە کە بڕوام وایە من ناتوانم ئازارو مەینەتی و بێ هیوایی ئەوان دەر ببڕم بەڵام لە نزیکەوە ئاگاداری ڕەوشی ئەوانم لە دەرەوەی ووڵات چۆن هیج ترووسکاییەك بەدی ناکەن ئاسۆیەکی ڕوون نابینن لانەیەك شك نابەن یاسایەك نیە پارێزگاریان لێ بکات شتێکیان نیە کە پێی دەڵێن ناس نامە هەتا بتوانن خۆیانی پێ بناسن تەنها لە ڕوخساردا شێوەی مرۆڤ بوونیان پێ بەخشراوە و خوڵقێنراون ، مرۆڤێك کەنەیتوانیبێت هەر لە سەرەتای لە دایك بوونیەوە لە ناو کەمپێكدا ژیابێت و نە یتوانیبێت لە یەك شار زیاتر ببینێت بە یاسایی ڕێگەی پێ نەدرابێت مرۆڤێك دوای تەواو کردنی خوێندن مافی دامەزراندنی نەبێت مرۆڤێك هەردەم لە نا ئارامی و ترس و تۆقان دا بوو بێت ، مرۆڤێك بە درێژایی تەمەنی هەر ئاوارەو دەربەدەری و ژێردەستەیی بوبێت و هەتا ئەم ساتەش هەر لە نا ئومێدی دا بێت کام وویژدانی مرۆڤایەتی بە ڕەوای دەزانێت؟ لە کاتێكدا بە ناو حکومەت و سەرٶك و پەڕلەمانی کوردی لە ئارادایە و نەیان توانیوە گرفتی ئەوان چارەسەر بکەن لە کاتێکدا کە هەندێك لەو لاوانە لە بێ هیواییدا هەرچٶنێك بێت خۆیان گەیاندۆتە ووڵاتە ئەوروپیەکان و هەتاكو دەنگیان بگەنە شوێنێك کە نرخی مرۆڤ بوونیان بزانرێت ،ئێستاس حکومەتی کوردی بە پێی ئەو زانیاریانەی بەدەستیان گەیشتوە لە لایەن بەرپرسانی ئەم ووڵاتەوە کە حکومەتی هەرێم گوایە ووتوویەتی ئێمە هەر وەکو ئێوە مافی تەواویان پێ دەدەین !!! هەر لە کارەباو ئاو خوێندن و بنکەی تەندرووست و هەموو پێداوویستەکانیان بۆ دابین دەکەین !!!
ئێستاش ئەمان کەوتونەتە نێوانی سێ بەرداشەوە
١-گەڕانەوەیان بۆ ووڵاتی یەکەم واتە کوردستانی ڕۆژهەڵات،ئەمیان پێویست بە ڕوون کردنەوە ناکات جمهووری ئیسلامی چۆن مامەڵەیان لە گەڵدا دەکات.....
٢-گەڕانەوەیان بۆ کوردستانی باشوور چەند پرسیارێك دێتە ئاراوە
ێ-ئایا حکومەت مافی هاتووچۆی پێداون لە نێوان شارەکانیانی هەرێم هەتا ئەوانەش داوابکاتەوە.؟
ب-ئایا توانراوە گیانی هاووڵاتیانی ئەو هەرێمە بپارێزرێت هەتا بڵێت گیانی ئەمانیش دەپارێزم؟
ج-ئایا سەبارەت بە قەرەبوو کردنەوە کە بۆ پەنابەری دیپۆرت کراو دەکرێت ،ئەمان هەتا ئێستا هیچ مافێکیان نیە ،لەکاتی گەڕانەوەیاندا کێ بە تەنگیانەوە دەچێت لە کاتێکدا پێدەچێت هەندێکیان بە پارەی قەرز و فرۆشتنی کەلوپەلی ماڵیش هەتا توانیویانە بگەنە ووڵاتی سێهەم .
٣-لە ئەوروپاش ئێستا گیریان خواردووە لە نا و کەمپەکاندا بە هۆی ئەو ڕاپۆرتە ی لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە بەدەستیان گەیشتوە ،کە ئێمەش وەك ئێوە مافی پەنابەریان پێ دەدەین .
ئێستاش ئەرکی هەمووانە ئەم گرفتە بەدواداچونی بۆ بکرێت چونکە ئەمان وەك پێوویست گوێیان لێ ناگیرێت و بوونەتە سووتەمەنی دەستخۆشی حکومەتی هەرێم ....
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست