مردنێک بۆژیان هاوارێک بۆ ویژدان پێشکه‌شه به ڕاپه‌ڕینه‌که‌ی 17 شوباتی خوێناوی
Friday, 18/02/2011, 12:00
ئه‌ی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان. سه‌رجه‌م توێژه‌کانی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان. ئه‌وه‌ی 17 ی شوبات له شه‌قامی سالم ی شاری سلێمانی ڕویدا، بریتی بوو له ته‌قه کردن و گوله باران کردنی لاوی گه‌نج و خوێندکارانی ناوه‌ندی و ئاماده‌ییه‌کانی سلێمانی و خه‌لکی بێ چه‌ک، ئه‌وه‌ی ڕویدا له‌ماوه‌ی 35 ساڵی حکومڕانی به‌عسدا ڕوینه‌دابوو که ئاوها ڕوبه‌ڕوی خه‌ڵک بیکه‌یسی ته‌قه بکات.
بێگومان گه‌ر سه‌رنج بده‌ین له قوربانیه‌کان ده‌بینین ته‌مه‌نیان که‌متره له ته‌مه‌نی ده‌سه‌ڵاتی دیکتاتۆری پارتی و یه‌کێتی و نه‌وه‌ی دوای ڕاپه‌ڕینه‌که‌ی 1991 و دواترن. ئاله‌م ساته‌دا و له‌م سه‌ر زه‌مینه‌دا هه‌ندێک دێن و هه‌ندێک ده‌ڕۆن، هه‌ندێک ئه‌ژین بۆئه‌وه‌ی بمرن هه‌ندێکیش ئه‌مرن بۆ ئه‌وه‌ی بژین، ئه‌وانه‌ی ئه‌ژین بۆ ئه‌وه‌ی بمرن بێکه‌رامه‌تن بێ ڕه‌وشتن و بێ ناسنامه و بێ مێژوون خۆ په‌رست و ناهۆشیارن ئه‌مانه ده‌سه‌ڵاتدارن و عاشقی کورسی و پول و کۆشکن له به‌رزیه‌وه ده‌ڕوانن هه‌وڵ ده‌ده‌ن خۆیان بگه‌یه‌ننه به‌رزتر ئه‌وه‌نده به‌رز بن تا ده‌نگی ئازادی و هاواری ویژدان نه‌بیستن. ئای له‌م کاره‌ساته مرۆڤ چ شێوه بیرکردنه‌وه‌یه‌ک ئه‌کات؟ ئه‌م مرۆڤانه ته‌مه‌ن کورتن کورت تر له ئه‌قڵیان کورت‌تر له باڵایان کورت تر له بینینی چاوه‌کانیان کورت‌تر له ده‌سه‌ڵاتیان کوڕت تر له قاچی کورسیه‌کانیان، ئه ڕۆن و زوو له بیر ئه‌چنه‌وه، خۆ ئه‌وانه‌ی تریش هه‌ر مرۆڤن ده‌مرن بۆ ئه‌وه‌ی بژین به‌ڵام ئه‌مانه مرۆڤن مرۆڤ، به که‌رامه‌تن به شه‌هامه‌تن و خاوه‌ن ناسنامه‌ن گیان له‌سه‌ر ده‌ستن و زۆر هوشیارن و ئه‌مانه هه‌مویان زوڵم لێکراون و عاشقی ئازادی و ویژدان و نیشتیمانن و خاکن، له نزمیه‌وه ئه‌ندازیارانه بۆ به‌رزی ئه‌ڕوانن هه‌وڵ ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی نزماییه‌کان به‌رز ڕابگرن بۆ ئه‌وه‌ی نایه‌کسانی نه‌هێڵن و هاواری ئازادی و ویژدان ئه‌که‌ن، ئاماده‌ن خۆیان به‌خت بکه‌ن تا مێژویه‌ک پڕ له سه‌ربه‌رزی و پڕ له شادی به خوێنی خۆیان تۆمار بکه‌ن، ئه‌م مرۆڤانه ته‌مه‌ن درێژن خاوه‌نی سه‌ر زه‌مینن، داهێنه‌رن، فکریان به‌رزه و چاویان ورد بین تره له‌و خه‌دره‌ی لێیان ده‌کرێت، به‌رز و پیرۆزن زیاتر له هه‌موو به‌رزیه‌کانی سه‌ر ڕووی زه‌وی، ئه‌م مرۆڤانه هه‌ر ده‌مێننه‌وه و جێ‌مان ناهێڵن و ده‌بنه سه‌رکرده‌ی دواڕۆژی نه‌وه‌کانمان و فێرمان ئه‌که‌ن هاوار بکه‌ین و بڵێین کوا ئازادی و کوانێ ویژدان ویژدان ویژدان.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست