مام ڕۆستەم مرۆڤێك لێوانلێو لە ورەوئینسانى

Friday, 16/10/2009, 12:00


ئەوانەى باڵایان ناگاتە قولە پێى مام ڕۆستەم ، پەڵى بەرد دەگرنە پەلە بەرزەكانى ئەو مرۆڤە گەورە یە ، هەركەسێك مام ڕۆستەم و هاوڕێكانى لە هەڵمەتى هەڵبژاردنەكانى ، پەرلەمانى كوردستانى بدیبایە واى دەزانى تازە ئاش بەتاڵبوە و سەرەتاى دەركەوتنى پێشمەرگەیە ئاواو زیاتر خۆیان بە پەلكە سەختەكانى شان و باهوى ئەو مرۆڤە ورە بەرزەدا هەڵدەواسى و تەوێڵى پڕ ڕوناكى و نورى چاوە بریسكەدارەكانیان ڕادەموسى 00 مام ڕۆستەم كوڕى هەژارو بەشخوراوى ئەم میللەتەیە بۆیە 00 قەدەرى خۆى بەستۆتەوە بە قەدەرى ئەوانەوە لە هەر شوێنێ هەژارى و ئاهو ناڵەى داماوانى لێبێت ئەو لەوێیە 00 ئەو مرۆڤە خۆنەویستە دەیتوانى بە موچەى خانە نشینیەكەى لە گۆشەیەكى ئاسودەیى دانیشێ و ئیتر ماندو بونى چەند ساڵە ى لە جەستە زامدارەكەى بحەوێنێتەوە كەچى 00 جارێكى تر لە سەردەمى دەستەڵاتى گەندەڵى كوردى و لە ئەزمونێكى ترى دنیاى پێشكەوتن و شۆڕشى پیشەسازى و كرانەوە و دیموكراسیدا وەك پێشمەرگەیەكى خەباتى ئاشتیانەى سەر دەم دەبێ بە سومبوڵى گۆڕان و وەك تاكێكى جەماوەرى بەو شێوازە نەرمە كۆمەڵایەتیە پەیامى گۆڕان دەگەیەنێتە میللەتەكەى 00 بۆیە ئەوانى ناتوانن وەك ئەم مرۆڤە گەورەیە لەگەڵ سەردەمە نوێكاندا بڕۆن و هیچ پێزێكى گۆڕان و گەشەو نوێبونەوەیان تێدانیە زۆر نەزانانە 00 پلارى جەهالەت و گەندەڵى و ئینتیهازیەتیان دەگرنە سێبەرەمەى مام ڕۆستەم 00 بەهیواى تەمەن درێژى مام ڕۆستەم و هاوڕێكانى 00 كە بونەتە وزەو تینى تەوژمى گۆڕان و تاسەركەتن كۆڵنادەن .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە