ده‌بێت ده‌سه‌لات پڕۆژه‌ی چی هه‌بێت بۆ ئۆپۆزسیۆن
Wednesday, 29/06/2011, 12:00
زۆرمان له‌ده‌سه‌لات خوێند و سودی نه‌بوو وتمان ئازادی ، وتی گوللـه ،وتمان نان ،وتی شه‌ق ،وتمان چاكسازی، وتی به‌ندكردن، ...وتمان ....وتی.... ئه‌م گفتوگۆ‌و داواكارییانه هیچی سودی نه‌بوو ئه‌ویش له‌به‌رئه‌وه‌ه‌ی نه‌یه‌كێتی و نه‌پارتی هیچیان ئیراده‌ی چاكسازییان نه‌بوو، وه‌ك بینیمان وه‌چه‌ندین جاریش ده‌سه‌لات كۆبوونه‌وه‌ی له‌ژووره تاریكه‌كان ده‌كرد بێ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك ئاگای لێبێت كه‌ده‌سه‌لات كۆبوونه‌وه له‌سه‌رچی ده‌كات له‌سه‌ربژێوی خه‌ڵك یان دابه‌ش كردنی ده‌سه‌لات په‌نجا به په‌نجا ئێستاش كۆبوونه‌وه‌كان ئاراسته‌كه‌ی گۆڕیوه و كه‌وتۆته نێوان ده‌سه‌لات و ئۆپۆزسیۆنیك كه‌داوای شه‌فافیه‌ت ده‌كات و كه‌چی خۆشی شه‌فاف نییه و به‌بێ ڕوونكردنه‌وه و لێدوان له‌ژووره تاریكه‌كان دێته ده‌ره‌وه و كۆبوونه‌وه‌كانیش كۆبونه‌وه له‌سه‌ركۆبوونه‌وه‌ن و هیچ ئه‌نجامێكیان نییه و سودییان نه‌بۆ شه‌قام و نه‌بۆ خودی ئۆپۆزسیۆنیش هه‌یه چونكه وه‌ك بینیمان له‌جیاتی ئه‌وه‌ی ده‌سه‌لات داوای ئۆپۆزسیۆن جێبه‌جێ بكات ده‌سه‌لات داوای جێبه‌جێكردنی داواكانی له ئۆپۆزسیۆن ده‌كات و پڕۆژه‌ی پێده‌دات من ده‌ڵێم ده‌بێت پڕۆژه‌ی چی بدات به‌ئۆپۆزسیۆن ئایا ئۆپۆزسیۆن هیچی به‌ده‌سته هه‌تا هیچ جێبه‌جێ بكات ئایه ده‌بێت پڕۆژه‌كه چی بێت خوایه ؟ ده‌بێت ده‌سه‌لات داوابكات ئۆپۆزسیۆن كوڕی میلله‌ت نه‌كوژن؟ یان، داوابكه‌ن ئۆپۆزسیۆن ده‌ست بكات به‌چاكسازی و گه‌نده‌ڵی نه‌هێڵیت؟ یان ،نا له‌وانه‌یه بڵێت نابێت خه‌ڵكی هه‌ژار له‌م هه‌رێمه‌دا بمێنێت. نانا، پێده‌چێت ده‌سه‌لات داوا بكات ئۆپۆزسیۆن گرێبه‌سته‌كانی نه‌وت له‌گه‌ڵ كۆمپانیا ئه‌مریكی وتوركییه‌كان هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه. خۆ پێده‌چێت داواش بكات كه ئۆپۆزسیۆن ته‌قه‌كه‌رانی خۆپێشاندانه‌كان بدات به‌دادگا. خۆ ڕێشی تێده‌چێت كه‌بڵێت ئازادی بده به ڕۆژنامه‌نوسان .
ئه‌گه‌ر هه‌ر ئه‌مانه بێت ئه‌گینا من نازانم ده‌سه‌لات داوای چی ده‌كات به‌لام سه‌یره‌كه له‌وه‌دایه خۆئه‌وه‌ی ئێمه ده‌یزانین له‌وانه‌یه ئۆپۆزسیۆن چاكتر بیزانێت باشه ئه‌ی ئۆپۆزسیۆن چاوه‌ڕێی چی ده‌كات ، له‌هیچ ولاتێكدا شتی وانه‌بووه ده‌سه‌لات پڕۆژه‌ی بۆ خه‌ڵك یان ئۆپۆزسیۆن هه‌بێت من پێم وایه ده‌سه‌لات ده‌یه‌وێت ڕێكه‌وتنی دۆلاری و ته‌وافوقی له‌گه‌ڵ ئۆپۆزسیۆن ئیمزابكات ، كه‌ئه‌وه‌ش زیاتر شه‌قام توڕه‌ده‌كات به‌لام ئه‌م جاره‌یان جیاواز له‌جاره‌كانی تره خۆپێشاندان له‌دژی ئۆپۆزسیۆنیشه نه‌ك هه‌ر ده‌سه‌لات .
گه‌لی كورد له‌وه‌ته‌ی هه‌یه به‌ده‌ست دوو شت نالاندوویه‌تی خیانه‌ت كه‌هه‌ر له‌كۆنه‌وه بووه وه كۆبوونه‌وه‌ش كه له سه‌ده‌ی ڕابردووه‌وه هه‌تائێستا به‌رده‌وامه‌و له‌م چه‌ند ساڵه‌ی ڕابردووش‌دا لیژنه و لیژنه‌كاری كه ئێستا ئۆپۆزسیۆنیش ڕاپێچی ئه‌م كۆبونه‌وه‌نه كراوه واته ئه‌رستۆكراسییه‌كان و دیموكراسییه‌كان خه‌ریكه پێك ده‌گه‌ن و ڕێك ده‌كه‌ون .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست