کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


له‌م (17)یه‌دا ده‌بێت سه‌ره‌ی كام مان بێت خوایه‌ ؟؟!!

Thursday, 14/04/2011, 12:00











له‌وانه‌یه‌ زۆرێك له‌ئێمه‌ بڵێت باشه‌ ئه‌ومرۆڤه‌ی كه‌خۆی ده‌كاته‌ قوربانی له‌پێناو شتێكدا و بۆ كۆمه‌ڵێك كه‌س ئامانجی چییه‌ له‌و قوربانیدانه؟!‌ ، یان له‌وانه‌یه‌ بڵێن ئه‌وگه‌نجه‌ی (سه‌رده‌شت عوسمان) كه‌خۆی كرده‌ قوربانی بۆ ڕاستگۆیی خامه‌كه‌ی ئامانجی چی بوو یان ڕوونتر بڵێین چی له‌پاش خۆی بۆ كۆمه‌ڵگا جێ هێشت ، به‌لام ڕاستییه‌كی شاراوه‌ هه‌یه‌ لێره‌دا كه‌پێویسته‌ چاوشاركێی لێنه‌كه‌ین ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ (سه‌رۆ سه‌رده‌شت) مژده‌یه‌كی پێداین كه‌ ئه‌و خۆی كرد به‌قوربانی بۆ ئه‌م مژده‌یه و خۆی خسته‌ ناو تێسته‌وه‌‌ ، ئایا ئه‌بێت ئه‌م مژده‌یه‌ چی بێت ؟ .. ؟ كه‌گه‌نجێكی له‌م ته‌مه‌نه‌دا خۆی بكات به‌قوربانی؟؟؟؟؟ ، بێگومان (سه‌رۆ سه‌رده‌شت) ده‌یزانی ئه‌نجامی ئه‌وتێسته‌ چییه‌ به‌لام ویستی ئێمه‌ به‌چاوی خۆمان ببینین كه‌ ئه‌نجامه‌كه‌ی چییه‌.

(سه‌رۆ سه‌رده‌شت) ‌ مژده‌ی ئه‌وه‌ی پێداین كه‌ئه‌م ده‌سه‌لاته‌ ده‌سه‌لاتێكی (تۆتالیتاریزم)ه‌ و به‌دروشمی دیموكراسی هه‌ڵمان ده‌واسێت و لاقه‌مان ده‌كات ، مژده‌ی ئه‌وه‌ی پێداین كه‌ ئه‌و چۆن له‌ 17ی 4 گوڵی ته‌مه‌نی هه‌ڵوه‌ری چه‌ندین 17ی تر به‌دوای ئه‌و دادێت و گوڵی ته‌مه‌نی چه‌ندانی تر هه‌ڵده‌وه‌رێنێت .

باشه‌ ده‌بێت ده‌سه‌لات چی دابێت له‌17ه‌ كان و ده‌بێت چه‌ند 17ی تری به‌دوادابێت ؟ ئایا ده‌بێت 17ی 4ی ئه‌م ساڵه‌ سه‌ره‌ی كام نوسه‌ر و كام هونه‌رمه‌ند و كام ڕۆژنامه‌نوسه‌بێت خوایه‌ ؟؟؟، به‌لام ئه‌زانن چه‌ند خۆشه‌ له‌ڕێگای ئازادی دا مرۆڤ گیانی خۆی به‌خت بكات ده‌بێت هه‌موو مان چاوه‌ڕێی ئه‌م17یه‌ بكه‌ین بزانین سه‌ره‌ی كام مانه‌ ، خۆمردن به‌سه‌ره‌نییه‌ به‌لام كه‌ده‌سه‌لات (تۆتالیتاریزم)بوو ئه‌وا هه‌موو شتێك له‌لای ئه‌و به‌سه‌ره‌یه‌ سه‌ره‌تا خۆی و بنه‌ماڵه‌كه‌ی تێر ده‌كات ئینجا ئه‌گه‌ر ئاوڕێك له‌ هاونیشتیمانیان بداته‌وه‌ به‌لام ئه‌بێت ئه‌م سه‌ره‌یه‌ بۆ چی بێت؟؟ سه‌ره‌بێت بۆ سه‌فه‌ركردن له‌ولاتێكه‌وه‌ بۆ ولاتێكی تر ؟؟ نا ئه‌وه‌ سه‌ره‌یه‌ بۆ مه‌رگ بۆمه‌رگ!!!!! ...

 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە