کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


فه‌للاقه‌خانه‌ی نیشتیمانی

Thursday, 21/07/2011, 12:00


















كاتێك كه‌دێته‌ سه‌رنیشتیمان و ولات داگیرده‌كات بێگانه‌

كاتێك باوك بێهۆشه‌و سه‌رقاڵی قه‌لاقه‌ی نیشتیمانه‌

ئه‌وكاته‌ی ده‌می كورد كوردده‌یگرێتده‌بێت

هیچ شتێكی نامێنێت بۆ كوردكوژ وه‌ك به‌هانه‌



كاتێك كه‌خۆشه‌ویستی ده‌بێت به‌ ژه‌هر و نیشتیمانیش فنجانه‌

كاتێك دایك جه‌رگی ده‌سوتێ و منداڵیش به‌شی گریانه‌

چی پێشكه‌ش به‌ولات كه‌م نازانم

نیشتیمانه‌ بۆته‌ فه‌لاقه‌ خانه‌



كاتێك له‌فه‌لاقه‌خانه‌ی نیشتیمانا زۆره‌ كورد له‌به‌ندیخانه‌

ولاتیش ولاتی داگیركردوه‌ و ولاتیشم بێده‌نگه‌ بێباكانه‌

له‌گه‌ڵ ئه‌وشدا ولات خه‌ریكی دروست كردنی فه‌لاقه‌خانه‌ی نیشتیمانییه‌

ده‌بێت چی ببێت به‌گوڵ و چی تریش ببێت به‌ ئینجانه



كاتێك باوك خوێنی ڕۆڵه‌ی ده‌خوات و ئێسكی ده‌كات به‌باڵه‌خانه‌

دایك تاوانی چییه‌ باوك كه‌ بێ ویژدانه‌

ده‌می كور كورد گرتوییه‌تی

كێ بمرێت و كێ شایسته‌ی ژییانه‌


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە