لەدواى سەردەشتى جوانە مەرگ سەردەشتێ تر ئەیەوێ بێتە خوازبێنى كچەكەى جەنابى سەرۆك!!؟
Thursday, 16/09/2010, 12:00
لەوانەیە بڵێن ئەم سەردەشتە كێیە !؟ , من كوڕى پیاوێكى سادەم بەڵام ئارەزووم وەك كوڕى مەسوولەكانە .... بگرە زیاتریش .... بۆ نا؟ نازانم منیش حەزەكەم هیچ نەبێ وەك سەرۆك و كوڕەكانى ببمە خاوەنى كۆشك و تەلار ... سەیارە .... پاسەوان .... موچەى خانەنشینى بە پلەى وەزیر..., سۆپەر ماركێت و بەنزینخانەم بەناوەوە بكرێت ... لە دەشتى بەهەشتیش ڤێلایەكم هەبێت جار جار لەگەڵ برادەرە هەژارەكانمدا جەوێكى خۆشى تیا ببەمە سەر...
ڕەنگە بڵێن ئەم سەردەشتە شێت بووە ئەى نازانێ كە سەرۆك و حیزبەكەى سەرۆك چاویان بە سەردەشت ناودا هەڵنایەت ...!؟ من وەك ئێوە بیر ناكەمەوە چونكە من وا ئەزانم كە پارتى حیزبە نەك ڤایرۆسى دژە سەردەشت ..! ئەگەر سەرۆك پێى خۆشبێ من خانمە گۆرانیبَژان شوهرە و لۆكە ئەنێرمە داواى ئەگەر ڕازى نەبوون ئەوكات ئەڤین ئاسۆ و وەنەوشەش ئەنێرم چونكە ڕێزى تایبەتیان هەیە لەلاى ئەو بنەماڵەیەى كە وەك مشەخۆر خەریكى كۆكردنەوەى ماڵو سامانن و لاشەو ئازادى هەموو كوردیان كردۆتە خانەخوێ....!
خۆ ئەگەر بەخت یاوەرم بێت و ببمە زاوایان ئەوكات بۆ هەمیشە گیانى سەردەشتى جوانە مەرگ ئاسودە ئەبێت .... چونكەسەردەشتێكى تر كە وەك ئەو كوڕە هەژارێك بووە بووەتە خاوەنى ئەو خۆشى و ناز و نیعمەتانەى كە ئەوى لەسەر تیرۆر كرا....!؟
ئەگەر بیركردنەوەى ئێوەش ڕاست بوو منیشیان بەهەمان دەردى هاوناوەكەم برد ئەوا ئەوكاتە چاوەڕوانى ڕاپۆرتى لیژنەى لێكۆڵینەوە لەدۆسیەى تیرۆر كردنم مەگرن ....!؟ چونكە ڕاپۆرتێكى چەواشە كاریانە وەك ئەم ڕاپۆرتەى ئێستا دووبارە ئەكەنەوە و منیش ئەكەنە تیرۆرست و هاوكارى تیرۆرستان ...!؟ ئێوە پێش ڕاپۆرتەكەى ئەوان بڵێن لەوانەیە لەگەڵ كچەكەى سەرۆك واتە دەزگیرانەكەى بە فڕۆكە چونەتە سەفەر بۆ ئەمریكا بە هۆى هەڵەى تەكنیكیەوە كەوتۆتە خوارەوە و گیانى لەدەست داوە ...! بەڵام خۆشبەختانەدەزگیرانەكەى كەوتوەتە نێو كارگەى لۆكەوە بۆیە هیچى لێنەهاتووە....!!؟؟.
یان بڵێن لەوانەیە لە نێو یەكێك لە كۆشكە سەرۆكایەتیەكاندا كە كارەباو ئاوى بەردەوامى لێیە لەگەڵ دەزگیرانەكەیدا خەریكى كات بەسەر بردن بووە بەڵام بە هۆى وەستانى دڵیەوە گیانى لەدەست داوە .!!؟؟ بۆ نا با زۆر كەس لە خۆشیدا توشى وەستانى دڵ ئەبن ....
ئەو كات داوا بكەن لە هەموو سەردەشت ناوەكان با ناوەكانیان بگۆڕن بە (دەشنێ , لۆكە , هەكەوت زاهیر , ئەڤین , وەنەوشە , باخان , میرە , ....هتد). چونكە ئەم ناوانە لاى ئەوان زۆر بەڕێزن نەك بەڕێز زۆر پیرۆزن .. نا انشا أللە وا نابێت ئەمجارەیان من ئەكەن بە زاواى خۆیان .!؟ بۆ نا!؟ هیچ نەبێ ڕابردووم پاكە دەستم لە ئەنفال و شەهید كردنى هیچ پێشمەرگەیەدا نەبووە .
دووعاى خێرم بۆبكەن باببمە زاواى جەنابى ســـــــــــــــــەرۆۆۆك.....!!!؟؟؟.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست