مه‌سعود بارزانی: پۆستی سه‌رۆک کۆماری پشکی پارتییه، ئه‌گه‌ر پێویستی کرد له‌و پێناوه‌دا شه‌ڕی له‌سه‌ر هه‌ڵده‌گیرسێنین
Sunday, 26/08/2012, 12:00
رۆژنامه‌ی گاردیانی به‌ریتانی له ژماره‌ی دووشه‌ممه 13/ 8 / 2012 هه‌واڵێکی بڵاوکردۆته‌وه، تێیدا هاتووه، که ئیستا له نیوان هه‌ردوو حیزبی کوردیی (پارتیی و یه‌کێتی) به شاراوه‌یی کێشه دروست بووه، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی، که دوای مردنی تاله‌بانی، یان تێکچوونی باری ته‌ندروستی، که رێگریی بکات له‌وه‌ی نه‌توانێت کاروباری سه‌رۆک کۆماریی به‌ڕیوه‌به‌رێت، ئه‌و کاته کێ جێگای بگرێته‌وه!؟
رۆژنامه‌که ده‌ڵێت: مه‌سعود بارزانی، که ئیستا سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانه، زۆر بێشه‌رمانه له کۆبوونه‌وه‌ی رۆژی یه‌کشه‌ممه 12ی / 8 / له به‌رامبه‌ر ئه‌ندامانی حیزبه‌که‌ی خۆیدا وتوویه‌تی: پۆستی سه‌رۆک کۆماریی پشکی خۆمانه، رێگاناده‌ین ئه‌و پۆسته حیزبه‌که‌ی جه‌لال (واته یه‌کێتیی نیشتیمانیی) وه‌ریبگرێت، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر پیویستیشی کرد، له‌و پێناوه‌دا شه‌ڕیشی له‌سه‌ر هه‌ڵده‌گیرسێنین.
رۆژنامه‌که درێژه‌ی ده‌داتێ و ده‌ڵێت: ئه‌و ده‌نگۆیه‌ش له سه‌رچاوه کوردییه‌کانه‌وه ئاشکرایان کردووه، که باری ته‌ندروستی تاله‌بانی به‌ره‌وه خراپی ده‌چێت، بۆیه ناچارن جێگرێک له شوێنی تاله‌بانی دابنرێت، ئه‌ویش د. به‌رهه‌م ساڵحه، چونکه به‌رهه‌م بۆ ئه‌و پۆسته، که‌سێکی گونجاوه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست