تەلاری فاروقی مەلا مستەفا یا تانەی روی تاوانباران

Sunday, 03/01/2010, 12:00


روژانە كە لە شەقامی سالم (كە شەقامی هەرە سەرەكی وشارەگی شاری سلیمانیە) تیپەر ئەبم وئەگەمە لای مزگەوتی (حاجی حسن لوكە) نزیك مە لبەندی یەكی یەكیتی نیشتمانی كوردستان پەستی وماتەم دام ئەگری، كاتیك كە روبەروی ساختمانیكی بالا بلند ئەبمەوە كە ناوی (تەلاری فاروقی مەلامستەفا)ی لی نراوە ولە چەقى شەقامەكەدا داكوتراوە وقوت كراوەتەەوە بە جەربەزەیی وزور بی شەرمانە.

ئەگەر بە وردی سەیری شوینەكە وساختمانەكە بكەین بومان دەرئەكەوی كە پتر لە سی یەكی ئەو ساختمانە (واتە دەوروبەری چوار هەزار مەتر دوجا، بە رەچاوگرتنی ئەوەی كە تەلارەكە دە نهومە) لە ناوەوەی سنوری شەقامەكەدا بنیات نراوە. سنوری لای راستی شەقامەكە واتە ئەو لایەی ساختمانەكەی تیدایە لە ئاستی ریزە دوكانەكانی دراوسیی ساختمانەكەدایە وئەبوایە تەلارەكە لەو سنورە تیپەر نە بوایە، هەروەها زور بە ئاشكرا هاتنەپیشەوەی تەلارەكە بە نیسبەت مزگەوتەكەی تەنیشتى روون ودیارە (هەر چەند ئەمە هەمو زیادەرویەكە نیە بەلكو بەشیكیتی).

ئەمە لە هەلسەنگاندنی مندا نەك هەر زیادەرویی نا یاسایی وداگیركردنی مولكی گشتیە بەلكو لە هەمان كاتدا دەستدریژیەكی زور زەقە بەرانبەر شاریكی ملیونی ودانیشتوانی لە ئیستادا ولە داهاتوی نزیك ودووریشدا، چونكە ئەمە دەستدریژیەكی بەردەوام وبەرجەستە وبی شەرمانەیە. ئەم دەستدریژیە خوی لە خویدا رەمزە بو بە كەم زانینى هاونیشتمانیان وبى بایەخ راگرتنی مافی گشتی كە ریگا وشەقام بە سەرەتاییترین وئاشكراترین نمونەكانی دائەنرین.

من تا ئیستاش بە تەواوی نازانم چون لیپرسراوان بە گشتی ولیپرسراوانی شارەوانی بە تایبەتی ریگایان بەم دەستدریژیە داوە وبوچی بەردەوام چاویان لە ئاستیدا نوقاندوە.

بەریز كاك فاروق لە زور بونەدا بە دەنگیكی بەرز منەت بە سەر دانیشتوانی شاری سلیمانیدا ئەكات وئەلی من سەرچاوەی بژیوی نوهەزار خیزانی ئەم شارەم. من لیرەدا ئەمەوی بپرسم ئایا ئەو بەریزانەی كە ئیستا لە كومپانیەكانی ئەو یا سەر بە ئەو كار ئەكەن ئەگەر لەوی كاریان نەكردایە ئایا بیكار ئەبون وخویان وخیزانەكانیان گرفتاری برسیتی و بی دەرامەتی ئەبون (لە كاتیكدا كە زوربەی ئەو كارمەندانە كەسانی بە تواناو وشارەزا وچوست وچالاكن)، یا ئایا ئەوسا كاك فاروق بە هوی (روبوت)ەوە ئەنجامى كارەكانی ئەدا یا كەسانیكی لە دەرەوەی ولات بانگهیشت ئەكرد؟

ئەم پاساوانە بە نیازی بەرگریكردنی لە خو بەرانبەر تومەتباركردن بە گەندەلى وسەرپیچی یاسا زور ساكارانە ولاوازە وجوریك خوبەزل زانینی بی بنەمای تیدایە. كەسانیك بە سەدان ملیون دولار بە نارەوا بە دەست بهینن لە سەر حسابى نەتەوەیەك ونیشتمانیك هیچ نرخیكی نابیت ئەگەر چەند سەد هەزار دولاریك یا تەنانەت چەند تاكە ملیون دولاریك سود بگەیەنن بە هەندی لە هاونیشتمانیكانیان، لە گەل ئەوەشدا زورجاریش ئەو كارە (هەر چەند بى بەرانبەر نیە)، وەك خیر یا بەخشیش سەیر بكری.

رەنگ بیت كاك فاروق ئەمجارەش لە دلی خویدا (یا لای كەسانیك جیگای باوەری بن) بلیت خو ئەم تەلارەش هەر ناوەكەی هی منە ومن تەنها روپوشیكم بو ئەوانی تر كە ناسراون و ئەوەی بەمن رەوا بی لەم پەت پەتیەدا تەنها دەستكەوتیكی زور كەمە. ئیمە نامانەوی لیرەدا بچینە ناو كەین وبەین، بەلام ئەوەندە ئەلیم بو ئەو بەریزە لە جیاتی ئەوەی ناوی خوی سپی بكاتەوە ناوی خوی هەمو جاریك توزاویتر ئەكات بە تایبەتی كە ناوی باوكی ئاوەلى ناوی خوی كردوە. ئایا دەستكەوتیكی مادی ناچیز نرخەكەی ئەبى داروخانی مەعنەوی بیت؟

من ئەزانم كاك فاروق (رامان هەر چون بی دەربارەی) بەلام جار بە جار توانا وجورئەتی روبەروبونەوەی هەیە، دەبا ئەمجارە یەكی بی لەو جارانە وگوستاخانە پیمان بلی ئەو تەلارە بە ناو هی ئەوە یا بە ناوەروك .

من زور دلنیام كە توفانی ناپاكی و گەندەلی شكست ئەخوا وبەر بەست ئەكریت وهیچ جورە دودلیەكم لەم بارەیەوە نیە، لە بەر ئەوە لیرەدا ئاواتیك ئەخوازم بو ئەو كاتە وداواكارم لە خوای مەزن بە شیوەیەك لە شیوەكان بهینیتەدی. ئەم ئاواتم ئەوەیە كە ئەو ساختمانە سەپینراوە سی نهومی خوارەوەی (لە ئاستی شەقامەكە) بكریتەوە وبخریتەوە سەر شەقامەكە (بە روخاندنی سەقف ودیوارەكان وهیشتنەوەی تەنها پایەكان)، ونهومەكانی دیكە (ئەو بەشەی كە تەجاوزە) دەستكاری بكری تاوەكو بگوری بە (مونومینت) وبە شیوەیكى هونەری بالا ومودیرن فەراهەم بكری بوئەوەی لە سومبلیكی تاوان وگەندەلیەوە ببی بە سومبلیك تەعبیر لە نابوتى وبەد ئەنجامی تاوان وناپاكی بكات، وهەروەها بیر خەرەوەیەكی هەمیشەیى بی بو سالانی رەشى ناپاكی وگەندەلی ودارمان.

ولەم كاتەی ئیستاماندا كەمترین شت كە بتوانین لەم بارەیەوە ئەنجامی بدەین ئەوەیە كە هەر یەكیكمان هەر كاتیك بە لای ئەو تەلارە بناغە لەرزوكەدا تیپەر بوین (كە بی گومان روژانە سەدان هەزار هاوولاتی لەویوە گوزەر ئەكەن)، با پر بە دل نەفرەت لە گەندەلی وگەندەلان وناپاكی وناپاكان بكەین بوئەوەی وردە وردە ژیلەموی نارەزایی وكینەمان ببوژیتەوە تا ئەبیتە كلپە، ئەو كلپەیەى كە ناپاكان وگەندەلان تیایدا ئەسوتین تاوەكو دوزەخی ئەم دنیاش ببینن پیش بینینی دوزەخی هەتاهەتایی ئەو دنیا.
3-1-2010

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە