کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


کێشه‌ی کڵاشکه‌ران و کۆمپانیای ماس

Saturday, 23/01/2010, 12:00


وێڕای ده‌ستخۆشیم له‌ هه‌موو ئه‌و لایه‌ن و که‌سایه‌تی و بڵاوکراوه‌ و ڕێکخراو و ڕۆژنامه‌نووس و ڕۆژنامه‌ و ئه‌و ماڵپه‌ڕانه‌ی زۆر به‌ دڵسۆزی به‌ده‌نگی کێشه‌که‌مانه‌وه‌ هاتن، خۆشبه‌ختانه‌ کێشه‌که‌مان گه‌یشته‌ چاره‌سه‌ر.
ماوه‌یه‌ك به‌ر له‌ئێستا خه‌ڵکی گوندی کڵاشکه‌ران ئاگادارینامه‌یه‌کیان بڵاوکرده‌وه‌ و داوای هاوکاری و هاوهه‌ڵوێستییانکرد و له‌وانه‌ش ڕێکخراوی کوردۆساید، له‌ماڵپه‌ڕی کوردستانپۆست و پێنوسه‌کان و ماڵپه‌ڕی کوردۆساید و هه‌ندێك جێگای تردا. ئه‌وانیش به‌یاننامه‌یه‌کیان ده‌رکرد و پشتگیری خۆیان ده‌ربڕی.
پاش ئه‌وه‌ش به‌ڕێز(کۆسره‌ت ڕه‌سوڵ) ته‌داخولی کرد و کێشه‌که‌ی له‌بنڕه‌ته‌وه‌ چاره‌سه‌رکرد. من وێڕای دووباره‌ ده‌ستخۆشیم له‌هه‌مووان، هیوادارم له‌ ئاینده‌دا هیچ کێشه‌یه‌ك ڕوو نه‌دات و ڕۆڵی به‌ڕێزیان به‌رز ده‌نرخێنم.

نوێنه‌ری خه‌ڵکی کڵاشکه‌ران

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە