هەرمرۆڤێك لەحاڵی ئێستایدا پیسی و لاریەكی نەبێت بۆ ناشیرین كردن، ناحەزانی ئەو مرۆڤە بەناچاری پەنا بۆ هەڵدانەوەی لاپەڕەكانی مێژوی دەبەن، بێگومان بەهەر شێوەیەك و هەر نرخێك بوبێت خاڵێكی لاوازی ئەو كەسە بەدەستكاریەوە دەردەخەن و زۆریش لە قەبارەی خۆی گەورەتری دەكەن. چونكە هیچ مرۆڤێك بەدەر نیە لەهەڵەو كەم و...