کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


روونكردنەوەیەك لەلایه‌ن (سه‌ید جه‌مال)ەوە

Tuesday, 12/10/2010, 12:00


هەرمرۆڤێك لەحاڵی ئێستایدا پیسی و لاریەكی نەبێت بۆ ناشیرین كردن، ناحەزانی ئەو مرۆڤە بەناچاری پەنا بۆ هەڵدانەوەی لاپەڕەكانی مێژوی دەبەن، بێگومان بەهەر شێوەیەك و هەر نرخێك بوبێت خاڵێكی لاوازی ئەو كەسە بەدەستكاریەوە دەردەخەن و زۆریش لە قەبارەی خۆی گەورەتری دەكەن. چونكە هیچ مرۆڤێك بەدەر نیە لەهەڵەو كەم و كوڕی ، ئافەرین بۆ ئەوانەی لە هەڵەكانی ڕابردوویان پەند وەردەگرن و راستی و پاكی دەكەنە هەوێنی ژیانیان و شەرمەزاریش بۆ ئەوانەی ڕابردوویان بە سەر شۆڕی بەرامبەر خاك و میللەتەكەیان بەڕێكرد و نەیانتوانی دڵسۆزانە چەكی شەرەفی پێشمەر گایەتی لەشان بكەن. ئێستاش لە سەر حیسابی خەڵكی تر گەرەكیانە شوێن پێی خۆیان بكەنەوە.
كەسێك بەناوی (كەسێكی نزیكی قاسم ئاغا) بە بینینی وێنەیەك ناوی منی بە كار بە دەستی قاسم ئاغا هێناوە، ئەگەر ئەو كەسە بـینینی وێنەیەك لەگەڵ كەسێكی نەویستراو دەكات بەشایەت و بەڵگە بۆ خیانەت دەرهەق بە خەڵكی ووڵاتەكەم، من دەیان وێنەی ریش ئەسپێبوو لە كاتی پێشمەگایەتیم بۆی ڕەوان دەكەم تا ئەگەر ویژدانی هەبێت سەدان لاپەڕە لەسەر ژیانی ڕابردووی پڕ نە هامەتیم بنوسێتەوە.. ئەگینا باڕاستی ئەم وێَنەیە وەك خۆی دووبارە بەڵام بە شێویەكی ڕاست بنوسێتەوە.
ئەو كەسە لەكوێ بو ئەو كاتەی برا گەورەكەم (جنگی حمدامین) بە دەستی كەسێكی دژە سەنگەرم شەهیدكرا.؟
لە كوێ بووی ئەو كاتەی بكوژی براكەمم بە حەقی خۆی گەیاند و شوێنێك نەبوو داڵدەم بدات جگە لەشارەكەی خۆم كە كۆیەیە.؟ ئەمەش تە نیا لەبەر ئەوەی سەر شۆڕیم نە ویست و حەقی براكەمم وەك هەناسەدان بە پێویست زانی.
چیم كردبا بۆ ئەوەی دوژمنێك لە شاخ و دوژمنێك لە شار دەستی پێم نەگات.؟ بێگومان لە هەر كاتێكی وادا عەقڵ ڕٍۆڵ دەگێڕێت و ویژدانیش حوكم دەكات.
دوای ئەوەی پەنام هێنایەوە بۆ شار، ناچار بووم قاسم ئاغا وەكو خۆی كە دەست رۆیشتویەكی ئەوكاتە بوو لە ناو حكومەتی بە عس، بیبینم و لێی نزیك ببمەوە، بەڵام (نەك بۆ كورد كوژی پلەو پایەو خیانەت ، بەڵكو بۆ دور خستنەوەی خۆم لە دەستی بەعس و ماوەیەك ئەمانی ژیانم) تا ڕەوشی شاخ ئارام بوەو پاشانیش گەڕامەوە شاخ و دریژەم بە خەباتی پێشمەرگایەتیم دا. كە سەرەنجام لە دوو دەست و دوو قاچم، دوو پیل و قاچێكم بە هۆی شەڕی جیاو بەرگری لەسەروەری كوردستان برینداربوون.
من ئەو كات بۆ دوور خستنەوەی گیانم لەدەستی پیسی گروپێكی ناحەق و دیكتاتۆریەتێك پەنام هێنایەوە بۆ شارو ئەم وێنەیەم گرت، بەڵام تۆ لە پێناوی چی رستەی نادروست و بوختان ئاسا هەڵدەبەستی و لەترسی كێش ناوت بڵاو ناكەیتەوە.؟! خۆ من لە گوڵ كاڵترت پێناڵێم، ئەوەی ئە زیزێكم نەكوژێت دەستی بۆ نا بەم، تۆش وا بەو دڵنیاش بە تەنها ڕاستی ئەم وێنەیەت بۆ ڕون دەكەمەوە و ڕوی سپی خۆم لای دۆست و ئاشنایان بە سپیەتی دەهێڵمەوە. هەر بۆیەش بە پێویستم زانی ئەم ڕونكرنەوەیە بڵاو بكەمەوەو ڕابردووی پاكی خۆم بە پاكی بهێڵمەوە.
ئەگینا مەردی خودابەو تەواوی قسەكانت بەبەڵگەوە بسەلمێنە. ئەگەر پێویستیشت بە گیانی منە، من چەند ڕۆژێك بە تەنیا هاتوچۆی شوێنی كارم دەكەم و لە خزمەتتدام.
لە كۆتاییدا : هەر كەسێك ویستی لە دوورەوە من بناسێت و ئاشنای مێژووی دوور و نزیكم بێت با پرسیار لە خەڵكی هەریر و باتاس و خاكی هەكاری و تایبەت كۆیەو دەورو بەری و ...هتد بكات. كە دەڵێم بە تایبەتی كۆیەش لە بەر منەت كردن لە سەر خەڵكی كۆیە و دەوروبەری نیە چونكە من خزمەتی شاری كۆیە و خەڵكەكەی هەمیشە بەپێویست دەزانم و قەرزار باریانم، ئەوكات و ئێستاش كەسی خراپ لە نێو خەڵكی جێگەیەكی نە بوەو نیە، كە چی ئەو كات و ئێستاش لەلای خەڵكی كۆیە و خەڵكی زۆربەی دێهاتەكانی، ناوی سەید جمال وەكو ناوی كوڕە شیرینە كانی خۆیان لە هزریان دایە، لەو كاتەوە تا بەئێستاش ماڵەكانیان بۆم لە ماڵی خۆم زیاترەو ماڵی منیش بۆ هەموویان ماڵی خۆیانە، هەركەسێكیش ئارەزوی بینینی منی لە نزیكەوە هەیە بۆ پرسیار كردن، هە میشە دەرگای ماڵە كەم واڵایەو لەخزمەتی گەورەو بچوكتان دام.
[email protected]
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە