حه‌بیب نادری خه‌ڵکی سه‌لاسی باوه‌جانی له به‌ندیخانه‌ی سنه به شێوه‌یه‌کی گۆماناوی کۆچی دوایی کرد.
Sunday, 13/02/2011, 12:00
حه‌بیب نادری به‌ندی سیاسی که 15 ساڵ حوکمی به‌ندی بۆ برابووه، ناوبراو 10 ساڵ به سه‌ر حوکمه‌که‌یدا له به‌ندیخانه تێپه‌رکردبوو. به‌ڵام ئه‌مرۆ ڕۆژی.2.2011 12به‌هۆی نه‌خۆشییه‌کی گوماناوی له به‌ندیخانه‌ی سنه گیانی له ده‌ستداوه. له حاڵێکدا کارمه‌ندانی به‌ندیخانه رۆژێک پێش مردنه‌که‌ی به ته‌له‌فون بنه‌ماڵه‌ی کاک حه‌بیب ئاگادار ده‌که‌نه‌وه، که گوایا سبه‌ینێ حه‌بیب ئازاد ده‌کرێت، هه‌ر به‌و ته‌له‌فونه‌دا دیاره که رێژیم بۆ خۆی ده‌یزانی کاک حه‌بیب مه‌رگه‌که‌ی له رێگه‌ی پلانه گڵاوه‌که‌یانه‌وه نزیک بووه‌ته‌وه.
کاک حه‌بیب نادری خه‌ڵکی ناوچه‌ی حه‌مه‌گه‌ی سه‌لاسی باوه‌جانییه، و باوکی 4 مناڵه واته 3 کور و کچێک. ته‌مه‌نی 46 ساڵه. له ساڵی 2001 وێرای چه‌ند که‌سی دیکه له ناوچه‌ی سه‌لاسی باوه‌جانی له لایه‌ن ئیتلاعاتی کرماشانه‌وه ده‌ستگیرکران و به بێ‌تاوان سزای 15 ساڵ به‌ندییان بۆ بڕایه‌وه.
شایانی باسه هه‌ر له هه‌مان به‌ندیخانه‌دا 2 ساڵ پێش هاوبه‌ندییه‌کی دیکه‌ی کاک حه‌بیب به ناوی مه‌حمود ڕه‌حمانی خه‌ڵکی سه‌لاسی باوه‌جانی به هه‌مان شێوه له نیوه‌ی ته‌مه‌نی حوکمه‌که‌یدا کۆچی دوایی کرد. دیاره ئه‌مه شاراوه نییه که له لایه‌ن ڕێژیمه به شێوه‌یه‌کی نهێنی تووشی ئه‌و نه‌خۆشییه ده‌کرێن و گیان له ده‌ستده‌ده‌ن، ئه‌مه‌ش شێوه ئیعدامێکی دیکه‌ی ڕێژیمه که به نهێنی له ماوه‌ی چه‌ند ساڵدا ده‌یان به‌ندی کوردی پێ به‌ینداوه.
*ڕێکخستنه‌کانی سه‌لاسی باوه‌جانی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستانwww.psk2006.org
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست