بیره‌وه‌ری ئهمیرقازی بۆ كه‌وتۆته ژێرپرسیار!؟
Saturday, 08/01/2011, 12:00
له ههستانودانیشتنوكۆبونهوهی جۆراوجۆردا زۆرجارباس له نووسینی ڕووداوه مێژوویه‌كان دێتهگۆڕێو، وێڕای ئه‌وه‌ی خوێنه‌ر بهونووسینانه خۆشحاڵه ، له‌هه‌مانكاتدا بێگلهییو گازنده‌و ڕه‌خنه‌ش نییه، به تایبه‌تی ئه‌ولاوه قه‌ڵه‌م به به‌ده‌ستانه‌ی كه خه‌ریكی توێژینه‌وه‌ی ڕووداوی گرینگن. كاتێك گوێ له‌لاوانی ڕووناكبیری كورد ده‌گرین كه باس له ڕووداوه مێژوویه سیاسیه‌كانی ڕابروو ده‌كرێ، به‌گله‌یه‌وه ده‌ڵێن: هێندهێك لهونووسراوهو بیره‌وه‌ریانه‌ی كه ده‌یان خوێنینه‌وه، به‌شێك بهتێكهل پێكه‌ڵی نووسراون. واته مهبهستو ڕووداو له نووسینه‌كاندا ئه‌وه‌نده لێكتر دوورنمرۆڤ هه‌رچی ده‌یهێنێ و ده‌یبات، له‌به‌رنه‌بوونی ڕێكهوتو ساڵ‌و مانگ‌و ڕۆژ، خوێنه‌ر له‌مه‌به‌ستی نووسهرحاڵی نابێ‌و بۆی ناچێته‌وه سه‌ریه‌ك . بێجگه لهوهشنووسهر لهپتیدهردهچێ ده‌نووسێ، بیره‌وه‌ری سیاسی! كه ده‌شی خوێنیه‌وه، به‌شی هه‌ره‌زۆری شهخسیو خۆههڵكێشانو خۆنواندنهو مافی بهسیاسیهوه نییه. ئه‌وكات توێژینه‌وه بۆخوێنه‌ر فره سهختو دژواره‌و تێك ناكرێته‌وه .
خوێنه‌ری ڕووناكبیرناحهق نییه پێداگرێ لهسهرقامكژمێرێك له‌وكه‌سانه‌ی كه بیره‌وه‌ی ده‌نووسن پێیان بڵێ، به‌ئاوه‌ژوو كردنه‌وه‌ی ڕووداوهمێژووییهكان، خۆیاندهكهن به‌پاڵه‌وانی مهیدانو ڕاستی ڕووداوه‌كان ده‌شێوێنن! چونكه‌له واقیعدابۆخوێنهر ڕاستی ڕووداوه‌كانه جێگای تاموچێژنوكهڵكی باشیان لێوه‌رده‌گیرێ. دیاره هه‌ركام له‌و كه‌سانه‌ی كه تا ئێستا به‌كوردی شتیان نووسیوه، كهمو زۆرئاماژهشیان بهگوشهیهك له‌چۆنیه‌تی ژیانی پڕلهچهرمهسهریو ماڵ ویرانی كوردی كردوهونووسیوه. به‌ڵام قامكژمێرێك له‌و نووسراوانه، به‌تایبه‌تی بیره‌وه‌ری، له بهرخۆزلكردنهوهو خۆبه‌پاڵه‌وان نیشاندان، یاساوڕوشتی نووسین وهبهرچاونهگرتووه. خۆزلكردنهوه ڕاستیه‌كانی شاردۆته‌وه‌و بیروبۆچوون و ڕوانگه‌ی تایبه‌تی خۆی كردۆته پێوانه‌و ڕاستی ڕووداوی فیدای خۆی كردووه‌و ئه‌وه‌ی بووه شێواندوویه‌تی .
خوێنه‌ر ده‌توانێ بڵێ: ئه‌وكه‌سه‌ی كه بۆ زلكردنه‌وه‌ی خۆی، كاغه‌زی ره‌ش كردۆته‌وه، له ڕاستیدا ئه‌و كه‌سه خوێنه‌ری له دروستی ڕاستیه‌كان هه‌تڵه كردووه‌و بهناڕاستیو، دوور له ڕاستی خۆی كردۆته له‌په‌ی ههرئاشێك
ئاماژه به‌نووسینی ئه‌و بیره‌وه‌ریانه‌یه كه نووسه‌ر خۆی له نێوچوارچێوێكی سیاسی‌دا پێشانده‌دا و به بێبه‌ڵگه سنوور‌و پرنسیپی نووسین پێشێلدهكاو خۆی له‌كاره سه‌رنه‌كه‌وتووه‌كان ده‌دزێته‌وه و له‌وكارانه‌ی سه‌ركه‌وتووش بوون، خۆی به‌زل و زه‌به‌للاح و بهسیاسهتوان و زانای مه‌یدانی خه‌بات له قالبدهدا و واده‌نوێنێ كه تا ئێستا هه‌رخۆی لێزان بووه و لێزانێكی وه‌ك خۆی هه‌ڵنه‌كه‌وتووه، تهننهت ئه‌گه‌ر پێشتریش كارێكی باش و ئوسوڵی كرابێ به‌راسپارده و ئیبتكاری ئه‌و كراوه! بێخه‌به‌ره له‌وه‌ی كه نووسینی زیندووی خۆی بۆ خوێنه‌ر شاهیدی ده‌دا . ئه‌وه‌ی جێگای باس و لێكۆڵینه‌وه‌ی خوێنه‌ره بێ، ئه‌و نووسه‌ره‌یه كه ماوه‌یه‌كی دوور‌و درێژه خۆی له نووسه‌ران مه‌ڵاس داوه‌و مات بووه تا بزانێ خه‌ڵك چ ده‌نووسن، یان چ شتێك له سهرناحهزی ڕابردووی ئه‌و كه‌سه ده‌نووسرێ؟ ئاماژه به كه‌سێكه كه دوایه له باسهكهمدا بۆ خوێنه‌ران ڕوونده‌كرێته‌وه كه ئه‌و كه‌سه پاشی ساڵانێك كتێبێكی گوایه له سه‌ر بیره‌وه‌ری خۆی نووسیوه. ده‌كرێ بڵێین ئه‌وه‌نده ساڵانه‌ی كه ڕاوه‌ستاوه و ده‌ستی بۆ قه‌ڵه‌م نه‌بردوه هۆیه‌كه‌ی دوو دڵی و ترسان‌و نه‌وێران له نووسێن بووه، بێجگه له‌وه‌ی هیچی لهباراندا نه‌بووه. ئه‌و ترس‌و له‌رزه‌ی كه مێشك و ده‌رونی داگرتووه، ده‌كرێ بڵێین له ٣ هۆی بنه‌ڕه‌تیدا سه‌رچاوه‌ی گرتووه كه بریتین له :
1- كه‌سی ئاماژه پێكراو، ئه‌وه‌نده‌ی نوخته‌ی لاوازی سیاسی وئ هخڵاقیو سووكیوچروكی ناپه‌سه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌سه‌ر كــۆ بۆته‌وه، ته‌واوی گه‌ی له‌شی داگرتووه. ترسی له‌وه‌یه لێی له‌قاو بدرێ. ده‌ترسێ ئه‌گه‌ر بێت و شتێك بنووسێ وه‌ك خۆی لێنه‌یه‌ته‌وه. ئه‌گه‌ر نهشنووسێ ئێدعاكانی ده‌بنه بڵقی سه‌رئاو. كورتبینانه وای بۆ ده‌چێ شتێك بنووسێ ئه‌و كه ئه‌و ماوه 45 ساڵیه قڕوقهپیهی پڕكاته‌وه. مادام ئه‌و ماوه زۆره‌ی كه خۆی ماتكردووه، ده‌بێ شتێك بنووسێ پڕ بێت له فڕوفیشاڵ و به‌شداری له نێو ڕووداوه‌كان وخۆتێكهڵكردنی كاروباری سیاسی و ته‌سویه‌حیسابی كۆنی ده‌ورانی بێده‌سه‌ڵاتی خۆی لهنێوڕێكخراوێكی كه خۆی تێدا لهقالبداوه
2- كه‌سێكی كه ده‌ست ده‌بات بۆ قه‌ڵه‌م ده‌زانێ كه یاسا و ڕه‌وشی نووسین ئه‌وه‌یه پێ له ڕاستیه‌كان دابندرێ و ئه‌وه‌ی له جانتای دایه له‌سه‌ر دۆست و ناسراو نەناسراو، وه‌كو یه‌ك بێدرۆ و ده‌له‌سه لهروانگەیەکی دادپه‌روه‌رانه بیان خاته سه‌ركاغه‌زو به ئاشكرا بڵێ: مسته‌فا، نه‌ك به مسمس كردن، خێلافكاریهكانی خۆی داپۆشێ. ده‌بێ بزانێ به خوارو خێچی نووسین، له‌لای خوێنه‌ر ده‌ستی ده‌كرێته‌وه و بهخۆههڵكێشانی پاڵهوانبازانه و ته‌زویر و درۆ و ده‌له‌سه‌ی فریوده‌رانه، ناوه‌رۆكی پڕ له عه‌یب وع اری ناشاردرێنه‌وه و ئه‌و خۆماتكردنو مهڵاسدانه دوور‌و درێژه‌ی كردوویه، بێکەڵک بووه. ڕابردوو واقعیه‌تی ئه‌و كه‌سه داناپۆشرێ.
3- خاوه‌نی نووسراوه‌ی بێناوهرۆكی ئاماژه پێكراو، كه به مه‌به‌ستی تایبه‌تی خۆی ده‌نووسرێ، هه‌رگیز به داپۆشینی ئه‌و ڕاستیانه‌ی كه پێشتر گوتران و باس كران، ئه‌و كه‌سه له‌لای خه‌ڵك و خوێنه‌ری روناكبیر حیسابی دروستكارانهی له‌سه‌ر ناكرێ نووسینه‌كه‌ی جێگای باوه‌ڕی خه‌ڵك نابێ . بۆ خوێنه‌ر، ڕوون ده‌بێته‌وه كه كه‌سایه‌تی ئاوا زۆر به‌ڕاحه‌تی به خاتری ته‌سویه حیسابی شه‌خسی، قه‌ڵه‌م به سه‌رچه‌ند سهبتكراوێكی مێژووییشدا ده‌كێشێ، یان به قرتاندنی چه‌ند نێوێك و چه‌ند پاراگڕافێكی زیندوشدا هه‌ڵده‌ستێ!؟ ته‌نانه‌ت زۆری بۆ هاسانه نێوی قاچاغچی له‌سه‌ر كادرێكی سیاسیش دانێ! هۆی ئه‌و ریزه خیلافانهش، ته‌نیا بۆزه‌ق نیشاندانی مه‌به‌سته‌كانی خۆیه‌تی. ئه‌گه‌رچی خاوه‌نی نووسینی ئاوا، هه‌رگیز بهفیشاڵو به‌رچاو ته‌نگی كه‌سایه‌تی ناچێته سه‌رو ئه‌و كه‌سایه‌تیه‌ی كه به‌و ریچكهیهدا لێیدهگهڕێ وه‌دی نایه، به‌ڵكو پهرستیژ و ناڕه‌سه‌نی خۆی به نووسینی ئاوا ده‌كه‌وێته ژێرپرسیار!
ئه‌گه‌ر له خۆمان نه‌گۆڕین و نووسراوه و مه‌قالاتی بێ شیله و پیله‌ی زانستی كه‌سانی به ئه‌زمون و ڕوناكبیرمان خوێنبێته‌وه و بههێندمان گرتبێ، بێشك ئه‌و كات نووسراوه‌ی ڕاست و ناڕاست و پڕله فیشاڵ لێك ده‌كه‌ینه‌وه‌و ده‌زانین نووسراوه‌ی بێ‌نێوه‌رۆك به مسوهگهری له‌كتێب و نووسراوه‌ی مێژوویی و ئهدهبیو جیاوازن و هه‌ڵاواردنیان هاسانه .
ڕاسته گه‌لی كورد له كۆمه‌ڵگایه‌كی داخراوی ده‌ست بهسهرداگیراودا، گیری كردووه، به‌ڵام له‌سه‌ر ئهوحاڵهش ڕا، كورد به گه‌لێكی هوشیار و زیندوو ناسراوه و لهڕووناكبیران شاراوه نییه، كه دوژمنانی داگیركه‌ر، ڕێگرن له حاست بردنه سه‌ری زانیاری كورد. له سه‌ر ئه‌و ڕێگریهشڕا، ناكرێ بڵێین له كۆمه‌ڵگادا كه‌سانی به‌توانا و لێزانمان نییه و پاشكهوتوین. ئه‌گه‌ر كه‌سێكیش خۆی له گێژی ده‌دا و چاوی دهچووقینێ بۆ خۆ بردنه‌سه‌ر، كاغه‌ز ره‌ش ده‌كاته‌وه، بڕوای پێناكرێ .
ئه‌و جۆره كه‌سه‌ی كه به خۆهه‌ڵدانه‌وه و درۆ و ده‌له‌سه، بۆ زلكردنه‌وه‌ی خۆی هه‌وڵده‌دا، شوكور بۆ خودا زۆركه‌من، ئه‌گه‌ر تاق لۆقیش هه‌بن، له ترسی خه‌ڵكی چاو كراوه نا‌وێرن به‌درۆ خۆیان ده‌رخه‌ن. بێشك كه‌سی ڕووههلماڵاوی واش هه‌یه، بـۆ خـۆزلكردنهوه خۆی ده‌كات به (پاڵه‌وان په‌ممۆ)، ته‌نانه‌ت له‌به‌ر خۆبەزلزانی، خۆی تووشی قوڕهشێل دهكاو هه‌تا ملان پێوه ده‌بێ، ئه‌وكات (كهربێنهو مهحرهكه باركه) درۆكانی ده‌بێته جێگای له قاودان‌و هه‌روه‌ها هه‌ڵدانه‌وه‌ی په‌روه‌نده‌ی ڕابردوی، ئیتر په‌شیمانی سوودێكی نابێ . جاری واشه له دوای لهقاودانیش، له‌لایه‌ن ڕووناكبیران بایكۆت ده‌كرێ‌و، بێجگه له كه‌سانی هاوبیرو ساده‌و ساكاری ده‌وروبه‌ری خۆی، باوه‌ڕیان پینامێنێ و كه‌سانی تێگه‌یشتوو پێگه‌یشتوو، وه‌ك سازی ناساز ههڵیدهپهسێرنو ناوه‌رۆكی پڕ له فڕۆفیشاڵی سیاست بازانه‌ی ده‌كه‌وێته ژێر پرسیار و ئه‌و تۆزه حورمه‌ته‌ی كه له پێش نووسینی بیرهوهریهكهیدا له خۆیدا شك ده‌برد، ئه‌وه‌ندیش له‌ده‌ستده‌دا و مایه باشیش نایه‌ته‌وه. به قه‌ولی كورد گوته‌نی ئه‌وه‌نده‌ی دیكه (له پێش چاوان سووك‌و چرووك ده‌بێ) و ده‌كه‌وێته پهڕاوێزو ئیتر حیسابی سیاسی له سه‌ر ناكرێ .
مهسهلێك هه‌یه ده‌ڵێن: كۆسه به‌دوای ڕیشدا چوو، سمێڵیشی له‌سه‌ردانا. ئه‌وه‌نده ده‌مێنێ به‌و بیرهوهرنووسه له‌خۆڕازیه بڵێن: ئاخر تۆ ڕابردوی خۆت وه‌بیر خه‌ڵك هێناوه تا به‌گژتدا بچن؟ تۆ بۆ پێتوابوو ئه‌گه‌ر باسی پیاوێكی وه‌ك شه‌هید دوكتور قاسملوو بكه‌ی و خۆت بێنیه ڕێزی ئه‌و به‌ڕێزه، زلدهبیهوه و حیسابی وه‌ك ناوبراوت له‌سه‌ر ده‌كه‌ن!؟
مه‌گه‌رنازانی خه‌ڵكی خوێنده‌وار و پیتۆڵ زۆرن و لێكدانه‌وه‌یان هه‌یه و باوه‌ڕیان به درۆی تۆ نییه كه له نوسراوهكهتادا، وا ده‌نوێنی قاسملو و به‌قسه‌ی تۆی نه‌كردووه شكه‌ستی هێناوه؟ پێتوانییه ئه‌و كاره‌ت كایه به ئاور كردنه؟
له‌وانه‌یه هه‌ندێك كه‌سی ناسیاسی نیزیك به‌خۆت وا بیر بكه‌نه‌وه كه ئه‌من نووسه‌ری ئه‌وچه‌ند دێرانه ئه‌میرم ناخۆش ده‌وێ. هه‌رگیز وا نییه، ئه‌من ناخۆشم ناوێ، به‌ڵام وه‌ك كه‌سایه‌تی سیاسی مافی خۆمه گله‌یی لێبكه‌م كه پاش ئه‌و هه‌موو ساڵانه، ده‌ست به قه‌ڵه‌م ده‌گرێ و له بنهوهبڕانه له گه‌ڵ شه‌هید قاسملوودا ته‌سویه حیسابی شه‌خسی ده‌كا و ده‌یه‌وێ خۆی بێنێته ڕیزی ناوبراو. یان ته‌وهین بهشۆرشگێڕێكی وه‌ك سوله‌یمان موعینی دهكاو ڕاپه‌ڕینی ٤٦و٤٧ كه ڕاپه‌ڕینێكی مێژووییه ڕه‌تی ده‌كاته‌وه! ده‌مه‌وێ وه‌كوو كوردێك ئامۆژگاری بكه‌م‌و بڵێم؛ كوا له سیاسه‌تدا به بێ به‌ڵگه‌ی مێژوویی ته‌سویه حیسابی شه‌خسی ده‌كرێ؟ ئه‌وێش له گه‌ڵ كێ؟ له‌گه‌ڵ دوكتورقاسملوو، سوله‌یمان موعینی؟!
نازانم بۆچی ئه‌میر پێتوایه دوكتور قاسملوو به‌ته‌نیا قه‌راری هه‌ڵپه‌ساردنی له‌سه‌رداوه؟ له خۆی ده‌پرسم، بۆ له بیرخهڵكی ده‌باته‌وه و لهبیرهوهریهكهیدا نانووسێ بۆچیان ههلپهساردم؟ ته‌نیا تاقه خاڵێكی كه له ئاشی پشكاوێ روویداوه بۆته هۆی هه‌ڵپه‌ساردنی له‌حیزبی دێموكڕاتی كوردستاندا.
ئه‌گه‌ر ئه‌میر پێتوایه به‌نووسینی درۆ‌و، بوختان كردن به شه‌هید دوكتور قاسملوو، سوله‌یمان موعینی، له مێدیای جیهانیو سیاسهتو مێژوودا وه‌پیش ناوبراودهكهوی، له‌هه‌ڵه‌دایه. بۆخۆی باش ده‌زانی له باری سیاسیه‌وه ناگاتە کەسانی وا، بۆچی خۆی تووشی ته‌وه‌هوم كردووه نازانم كێ بای له بنههنگڵان كردووه ئاوا خۆی هاویشتۆته نێوچوارچێوه‌ی (خود بزرگ بینی؟) و به‌پێچه‌وانه و دوور له ڕاستی، ڕووداوه‌كان به شێواوی ده‌نووسی؟ بڵێی پاش نووسینی ئه‌و بیره‌وه‌ریه خۆی به سه‌یر نه‌زانێ ئاوا خۆی پێشان ده‌دا كه گۆیا له دوكتور قاسملوو ئاقڵتره ؟!
ئه‌میر ته‌مه‌نی له هه‌فتا تێپه‌ڕاندوه، به‌خه‌ڵك ناڵێی چ خێر و بێرێكی بۆحدكا وكۆمه‌ڵی كوردهواری بووه؟ پاش ته‌له‌ف كردنی ته‌مه‌نێكی زۆر‌و تێپه‌ركردنی ساڵانێك، تائێستا شتێكی به‌كه‌ڵكی نهلهناوخۆی حیزبداو، نه له‌ده‌ره‌وه‌ی حیزب‌دا نه‌نووسیوه. ئێستاش به نێوی بیره‌وه‌ری بێجگه له زه‌ق كردنه‌وه‌ی چینایه‌تی خۆی‌و نێوهێنانی ئاغاوات، بۆئه‌وه‌ی پێت بڵێن امیرئاغا، چی دیکەی لە دەست نەهاتووه. ڕه‌نگبێ پێتوابێ ئه‌وكتێبه قببه و بێناوهرۆكه ده‌یگه‌یه‌نێته هاوشانی ڕێبه‌رانی حیزبی دێموكڕات ؟! .
خۆ ئه‌گه‌ر بیهه‌وێ به‌وه و به‌سیاسه‌تی فریوده‌رانه سه‌رنجی ڕوناكبیران بۆ لای خۆی ڕاكێشی هه‌ڵه‌یه! به‌و ڕابردووه پڕ له شه‌رمه‌زاریه، بێجگه له كه‌سانی ده‌ور و پشتی خۆت وكه‌سانی ساده‌وساكار، چین و توێژی تێگه‌یشتوو كه‌سایه‌تی سیاسی‌و ئه‌وه‌ی ده‌یناسن، نووسینی بیره‌وه‌ری پڕ له درۆ‌و ته‌ژی له فریوكاری ناوبراویان بۆ روونه. ئهمیرقازی خاترجهمبه، نه‌ك هه‌ر به‌و نووسینه دوور له ڕاستییه بیناوهرۆكانه زلنابیهوه ، به‌ڵكوو پترله پێشوو ئابڕووی خۆی پێهێناوهته خوارو، ئه‌وانه‌ی تائێستا له ڕابردووی ئه‌و ماڵه و ماڵكردنی ئاگادارنه‌بوون، به‌و نووسینه‌ی، له‌لای ئه‌وانیش خۆی خستۆته ژێرپرسیار.
له كۆنه‌وه باس له ڕیشی ته‌ماعكار كراوه. ده‌ركه‌وت كه ئه‌میریش ئه‌وه‌ی بووی، پێی ڕازی نه‌بوو و ته‌ماع كرد‌و ئه‌و (درۆوهریه سیاسیه‌ی) نووسیوه. ده‌بوایه بڕێكی دی ڕاوه‌ستی، تا ئه‌وانه‌ی له (سڕڕوتری) ئاگادارن هه‌موویان بمرن. ئه‌و كات درۆوهری چه‌ند ساڵه‌ی خۆی چاپ وبڵاوی بكاته‌وه، بۆ وه‌ی وه‌درۆی نەخهنهوه. هیچ كه‌س كاری به‌درۆ شه‌خسیه‌كانی نییه كه خۆی كردووه، به ڕاوێژكاری بارزانی و بانگكراوه له مزاكراتی شۆرش‌و ده‌وڵه‌تی عێڕاقدا بهشداریبكاو هه‌ركاتێ ئیراده‌ی كردبێ‌و، ویستبێتی چوته لای بارزانی و ئامۆژگاری كردووه!
لێره‌دا پرسیار و مه‌به‌ست، بوختان هه‌ڵبه‌ستنی سیاسیه كه ده‌یه‌وێ نیشان بدات كاری سیاسی كردووه ! كه‌ی؟ كه‌نگێ؟
ئهمیرقازی ده‌بێ ئه‌وه بزانی، بۆ ئه‌ندامانی حیزبی دێموكڕات ڕوونه، كه له‌ده‌ره‌وه‌ی حیزبی دێموكڕات به زیانی حیزب كاری كردووه. ئه‌وانه‌ی ده‌یناسن ده‌زانن ناوبراو بهههلسووڕانی غه‌یره سیاسیانه‌ی چه‌ندی سوود بۆ حیزب بووه و چه‌نده‌ی زیان به‌سیاسه‌تی حیزب گه‌یاندووه و چه‌ندی خه‌ڵك له حیزب دوور خستۆته‌وه.
هه‌ر پارته‌كه‌ی خۆی (پارتی سه‌ربه‌خۆی كوردستان) شاهیدی لێزانی و تێكۆشه‌ری ده‌دا كه پاش ٢٤ ساڵ نه‌ی توانیوه، راده‌ی ئەندامانی حیزبه‌كه‌ی له ئه‌نگوستی ده‌ست تێپه‌ڕێنی!
له‌بیری چۆته‌وه كاتێك له ئوروپا گه‌ڕاوه، جه‌نابیان به‌نێوی ته‌داروكاتی حیزب له (ئاشی پشكاوێ) مایه‌وه؟ به‌داخه‌وه دوایی ڕوون بۆوه، مانه‌وه‌ی له‌وێ بووه به‌دناو كردنی حدكا. خۆ له‌وێ مه‌ڵاسدا و بۆ چەندومین جار ده‌سته گوڵی ئابڕووبه‌رانه‌ی بهئاودادا باسی شتی تری به‌ڕێزیان ناكه‌م . بۆیه‌ش باسم له‌و تاقه ده‌نكه ده‌كه‌م، چوونكه به تاوانی ئه‌وه‌وه له‌حیزب ههڵپهسێردرای؟ پێویست ناكا سه‌ری ئه‌وانیتر هه‌ڵده‌مه‌وه. ته‌نیا بۆیه به‌ڕوونی ئه‌و شتانه‌ی وه‌بیردێنمه‌وه، چونكه نووسینه‌كه‌ی پڕن له درۆ و بوختان هه‌ڵبه‌ستنی سیاسی.
له لاپه‌ڕی ١٤٧ـ دا ده‌نووسێ، قه‌رار بوو كاك فایق بچێته مه‌كته‌بی ته‌نفیزی، بۆ ئاگادارکردنیان لە سەر كۆنفرانس و لێپرسینەوهی بێسه‌روشوین بوونی كاك سدیق ئه‌نجیری. حتمێ بۆیه باسی مه‌كته‌بی سیاسی ناكا، چونكه ئه‌وێ به كاروباری به‌شی سیاسی ڕادهگهیشتو مه‌كته‌ب ته‌نفیزیش به‌كاری نیزامی‌و پاراستن ڕادهگهیشتو به‌زاهیر كاری سیاسی به‌ڕه‌سمی نه‌ده‌كرد. كاره سیاسیه‌كان ده‌كه‌وتنه مه‌كته‌بی سیاسی‌و، مه‌كته‌بی ته‌نفیزی ژوانگه‌و جێ ڕاوگه‌ی هاتووچۆی ساواك بوو بۆلای پاراستن. ئه‌گه‌ر كاك فایق ده‌ردی دڵ‌و راوێژێكی هه‌بایه ده‌چووه مه‌كته‌بی سیاسی نه‌ك مه‌كته‌بی ته‌نفیزی !
له‌لاپه‌ڕه‌ی ١٤٨ دا مه‌سه‌له‌ی كۆبوونه‌وه‌ی دۆله‌ره‌قه باس ده‌كا و پێیوایه حیزبی توده و حیزبی شیوعی ده‌ستیان له‌و جووڵه جووله تازه و نوێیانه‌دا بووه . چونكه خۆی باوه‌ڕی به خه‌باتی نوێخوازی نه‌بوو. به ڕوونی خوێنه‌ر له مه‌به‌ست و ناوه‌رۆك و بۆچوونی خۆی ئاگادار ده‌كا كه ڕه‌وشت و بڕیار‌و كرده‌وه‌ی پاراستن‌و ساواك به باشتر ده‌زانێ. هه‌نووكه‌ش پێوایه باسی ساواك و پاراستن بكه‌ی بڤه‌یه!! یان ده‌كرێ بڵێین ئه‌میر هیچ جۆره ئاگاداری له سیاسه‌تی ڕۆژو به‌ره‌و هه‌ڵدێر چوونی شۆرش نه‌بوو، كه به‌ڕێوه به‌رانی پاراستن واته دامه‌زراوه‌ی ده‌سكردی ساواك، كه له‌مه‌كته‌ب ته‌نفیزی به‌رنامه‌كانیان داده‌ڕشت‌و گرتن‌و كوشتن‌و ته‌سلیم كردنه‌وه‌ی كادر‌و پێشمه‌رگه‌ی حیزبی دێموكراتیان وه‌كوو ڕێژه‌وی ڕۆژانه له مه‌كته‌بی ته‌نفیزی و پاراستن به‌ڕێوه ده برد؟!
خوێنه‌ران به خوێندنه‌وی نووسینی ئه‌میر! لێیان ڕوون بۆته‌وه كه ئێستاش ئه‌میر به‌په‌یڕه‌وی له ده‌ورانی شۆرش ، فایق ئه‌مین واته؛ سوله‌یمان موعینی شه‌هید ، تاوان بار ده‌كا كهچۆتهوه ڕۆژهه‌ڵات له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌كه‌ی خۆی په‌یوه‌ندی گرتووه !؟
ئه‌میر قازی! ئێستاش له دنیا حالی نیه كه لانیكه‌م، بزانی شه‌هید ئه‌حمه‌د تۆفیق، ئه‌و هه‌موو خزمه‌ته‌ی به شۆرش و بارزانی كرد، به‌و هه‌موو تاریفانهی كه خۆی لێی ده‌كا، دیتی چۆنیان پشت له ئه‌حمه‌د كرد و بۆ كوێیان هه‌ڵداشت و چۆن تووشی قوڕه شێلی به‌عسیان كرد؟ چلوچهند سال له ده‌ورانی شۆرشی ئه‌یلول تێپه‌ڕیوه، به فه‌رمانی شا‌و ساواك ئاشبه‌تاڵ به سه‌دو بیست هه‌زار پێش مه‌رگه كرا، ئیستاش په‌یوه‌ندی گرتنی سوله‌یمان موعینی به‌تاوان ده‌زانی، چونكه پاراستن به چوونه‌وه‌ی كاک سوله‌یمان قه‌لس بوو‌و كاربه‌ده‌ستانی شۆرش دڵیان ئیشاو، رژێمی شا‌و ساواك به‌و ههرهكهتهی شه‌هید سوله‌یمان تووڕه بوون؟!
ئایا ده‌زانن جه‌نابی ئه‌میر! ئێستاش كه ئێستایه، له ماهیه‌ت و ناوه‌رۆكی شۆرشی ئه‌و كات حالی نه‌بووه؟ سه‌یر ئه‌وه‌یه ده‌میش له سیاسه‌ت وه‌رده‌دا! له‌سه‌ر ئه‌و بێ ئاگاییه شیڕا، بیری پێشكه‌وتنخوازی كادیرانی حیزبی دێموكڕات، به‌بیری لاوه‌كی تاوانبار دهكاو دڵسۆز و تێكۆشه‌رانی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌و كات بهتووده و توودهكڕات ده‌قه‌بڵێنێ ؟!
له ڵاپه‌ڕه‌ی ١٥٧ دا ئهمیرێغا ! پییوایه خه‌باتكارانی ڕاسته‌قینه‌و ده‌ربه‌ده‌ری ڕۆژهه‌ڵات، ده‌بوایه به‌هاتوچۆی مه‌كته‌ب ته‌نفیزی‌و پاراستن ئیكتفا بكهنو كاریان به به‌ره‌و ههڵدێرچوونو ئاشبه‌تاڵی شۆرش نه‌بێ. هه‌ر وه‌كو خۆی دانیشین و چاوچڕ داگرن و چه‌پڵه بۆ پاراستن لێده‌ن و چاوه‌روانی ره‌حمه‌تی پاراستن و كاربه‌ده‌ستانی شۆرش بن؟! ئێستاش ئه‌میر، پاش تێپەربوونیی ٤٥ ساڵ، له ده‌ورانی ئه‌و كات، حالی نه‌بووه كه پاراستن حاكم بوو، شه‌ق شهقێنیان به كادر و ئه‌ندام و پێشمه‌رگه‌ی حیزبی دێموكڕات ده‌كرد بۆ پووڵ و پاره وهسهیهكنان .
پاش ئه‌و هه‌موو ساڵانه ئێستاش ئه‌میر به بیره‌وه‌ری تێكه‌ڵاوی ئه‌وك اتی خۆی، به ئاشكرا و نووسین، پاكانه بۆ کار و كرده‌وه دزیوەکانی شۆرش دهكاو كوژرانی سوله‌یمانی موعینی و مهلارهحیم وردی وخهلیل شه‌وباش و.. . هه‌روه‌ها ته‌سلیم كردنه‌وه‌ی سالح لاجانی و ڕه‌حیم گوێڕهش و پێنج هاوڕێكه‌ی كه له پادگانی جه‌ڵدیان ئێعدامكران ده‌كا و بهحهقێ ده‌زانێ. ئه‌میر وه‌ها ده‌نوێنێ ئه‌و شه‌هیدانه سیاسه‌تی شۆرشیان به‌ڕێوه نه‌برد، بۆیه شۆرش وای به‌سه‌رهێنان!
له لاپه‌ڕه‌ی ١٥٩دا باس له‌وه ده‌كا گۆیا به‌رپرسی بنكه‌ی سونێ بووه! ده‌نووسێ: نه‌كا له وێیان لابه‌ن! بۆیه سونێی به‌جی هێشتووه! هیچ بیر له‌وه ناكاته‌وه كه ئێستاش هێندێك كادر و پێشمه‌رگه‌ی زیندو ماون. لانیكه‌م به خۆی وهستابایه جارێ باسی له شتی نه‌بوو نه‌كردبایه. چونكه له ژیانی خۆیدا تا پاشی ئاشبه‌تاڵ به‌رپرسیاری وه‌رنه‌گرتووه. غیابێ له كۆنگره‌ی ٢ هه‌ڵبژێر دراوه، به‌ڵام دوای سه‌فه‌ره ناڕوونه‌كه‌ی (کە ڕه‌حمه‌تی سالار جاف ئه‌میری هێناوه‌ته سه‌ر سنوور‌و ناردویه‌تیه‌وه نێو شۆرش) كاتێ هاتۆتهوهش شانی وه‌به‌ر نه‌داو ئیستعفای نووسیوه . قه‌ت قه‌تیش بنكه‌ی سونێی به مله‌وه نه بووه كه ده‌ڵێ له‌وێڕا بۆكۆبونهوهكان ئاگادارم ده‌كردن! له‌قه‌دیمه‌وه كوتوویانهودهڵێن . . . فرامۆشكاره. جابۆ بوختان به‌خۆی ده‌كا، هه‌رخۆی ده‌زانێ بۆ؟! مه‌گه‌ر به‌میوانی ده‌نا قه‌ت به‌رپرسی بنكه‌ی سونێ نه‌بووه.
له لاپه‌ره‌ی ١٨٩ـ باسی گیرانی شه‌هید سوله‌یمانی موعینی ده‌كا و، واده‌نوێنێ گۆیا چۆته لای به‌ڕێز بارزانی بۆی پاراوه‌ته‌وه! كه‌چی له‌لاپه‌ره‌كانی پێشوودا له‌بیری چۆته‌وه چی نووسیوه! خوێندتانهوهڕهخنه دهگریو ده‌ڵێ چۆنه‌وه‌ی فایق بۆ ڕۆژهه‌ڵات زیانی به شورش گه‌یاندووه! واته دڵی كاربه‌ده‌ستانی پاراستنی ئێشاندووه.
لێره‌دا من ناڵێم ئهمیرلهگهڵ پاراستن و مه‌كته‌ب ته‌نفیزی یه‌كده‌نگ‌و یه‌كهه‌ڵوێست بووه، به‌لام ئایا فهرمایشهكانیو، نووسین‌و ڕه‌خنه ژه‌هراویه‌كانی، دهلالەتی ڕاپۆرت لێدان له كاك سوله‌یمان ناگەینێ؟
ئاخر ناڕاستیش میزانی خۆی هه‌یه.
له‌لاپه‌ڕه‌ی ١٩٥ـ باسی كۆمیته‌ی شۆرشگێری حیزبی دێموكرات ده‌كا و بهئاشكر ناوه‌رۆكی بیر و ڕای خۆی بۆ خوێنه‌ر ده‌رده‌خا، كه نه ئه‌و ده‌وران و نه ئێستا هیچ ئاگاداریه‌كی له جووڵانه‌وه‌ی سیاسی تێكۆشه‌ران و ههلمهرجی ئه‌وكات نه‌بووه‌و نییه. ره‌نگبێ له‌وساڵانه‌ی دواییدا زانیبێتیهوه كه ئه‌و، كار‌و جوولانه‌وه ژێر زه‌مینیانه، به‌خاتری زیندو ڕاگرتنی خه‌بات بوون، هه‌ر ئه‌و جۆره ههڕهكهت و ریزهكاره نهێنیانه بوون توانی دوكتور قاسلوو بگه‌یه‌نێته به‌غدا و جووڵانه‌وه‌ی ساڵانی ٤٦و٤٧ ی هه‌تاوی وهگهڕبخاو بگه‌یه‌نێته ڕاپه‌ڕینه مێژووییه‌كه‌ی ٤٦ ـــ ٤٧، کە له‌ڕوانگه‌ی زانستییه‌وه مێژووی كوردی ده‌وڵه‌مه‌ندكردووه. له دیدی كه‌سانی دواكه‌وتووی وه‌ك ئه‌میریش، ده‌بوایه ده‌ست به‌كڵاوی خومان دابگرین، بۆ ئه‌وه‌ی تووشی زه‌ره‌رو زیان نهبنو ته‌خت و تاجی شاهه‌نشاهی له ئاستی سیاسیه‌وه له‌ده‌ره‌وه نه‌كه‌وێته ژێرپرسیار.
ده‌بوایه به‌و ڕیزهكارانه چێهره‌ی ناحهزو ناوه‌رۆكی پڕله فڕوفێڵی دژی كورد ئاشكرا بكرێ و پێشمه‌رگه دڵسۆزه‌كانی وه‌كوو سالح لاجانی و سوله‌یمان كرقهشان له نێوسه‌نگه‌ری ریزی پێشه‌وه‌ی جبهه بگیرێن و ته‌سلیمی به ئێران بكرێنه‌وه. بێشك له‌كاتێكی ئاوادا كه‌سانێكی دواكه‌وتوو، له پێشقه‌ده‌م بوونی شه‌هید سوله‌یمان موعینی قه‌ڵس ده‌بن. چونكه ئه‌و كات ته‌نیا خه‌باتی شێلگیربوو، ساواكی شای ناخۆشنوود دهكردو ڕه‌وشتی ناپه‌سندی پاراستن‌و كاربه ده‌ستانی شۆرشی له‌قاو ده‌دا. كه‌چی كه‌سانی هیچ له‌ده‌ست نه‌هاتووی وه‌ك ئه‌میر! چوونه‌وه بۆ كاری ته‌شكیلاتی شه‌هید سوله‌یمان موعینی و كادره‌كانی ئه‌و به‌تاوانی دژی شۆرش له قه‌ڵه‌م ده‌دا و پاش چلوچهند ساڵ له بیره‌وه‌ری خۆیدا زیندوی ده‌كاته‌وه‌و جووڵانه‌وه مێژووییه‌كه‌ی ساڵانی ٤٦و٤٧ كه به نوخته گۆڕانێكی مێژوویی ده‌ژمێردرێ، ده‌خاته ژێر ڕه‌خنه‌و، دژ به شه‌هید سوله‌یمانی موعینی و چوونه‌وه‌ی بۆ رۆهه‌ڵات و كاری ته‌شكیلاتی ده‌نووسێ ـ
(بێجگه له خۆبایی بوونوههستی بی مه‌سئولیه‌تی به‌رانبه‌ر به‌خه‌ڵك و حیزبی دێموكراتی كوردستان ناكرێ چ نێویكی دیكه‌ی لێ بندرێ) !! لاپه‌ڕه‌ی ١٩٧ پاراگرافی ٢
بێشك هه‌ستان بهتێكۆشانوبهجێ هێنانی ئه‌ركی نه‌ته‌وایه‌تی شتێكه‌و شكستوسهرنهكهوتن شتێكی دی. به‌داخه‌وه مرۆفی ناحاڵی به (ته‌سویه‌حیسابی شهخسیو له‌ژێرپێنانی مێژوو) ئه‌و دووشته لێکناکاتەوه!
ئهمیرقازی پاش ٤٥ سال بۆ هه‌وه‌ڵین جار ده‌ست ده‌با بۆ قهڵهمو، وه‌خه‌به‌ردێ، مادام سه‌رۆك پارتێكهو ئه‌گه‌ر به بهژنوباڵا ههڵكوتنی خۆیشی بێ، لانیكه‌م به نێوی بیره‌وه‌ری ده‌بێ كتێب بنووسێ. به‌ڵام هێشتا تێینه‌گه‌یشتووه كه شۆرشی ئهیلوول بۆ دڵسۆز و ڕوناكبیران فاتیحای خوێندرابوو، كه‌وتبووه ژێر چه‌تری ساواك‌و شا‌و ده‌بوایه ئه‌و كه‌سانه‌ی دڵیان بۆگهلهكهیان لێیده‌دا، ڕاپه‌ڕینێك بكهنو به خوێنی خۆیان مێژوو بخوڵقێنن. به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌وكات له گه‌ڵ به‌ڕێوه به‌رانی شۆرشی ئهیلوول هیچ نه دهكراو قسه‌یان له كهسوهرنهدهگرت. جووڵه‌و بزاوی شه‌هیدانی وه‌ك سوله‌یمان موعینی‌و هاشم حه‌ق تهلهبو سمایل شه‌ریفزاده‌و ئاواره‌و به‌شێك له كادره‌كان بۆخوڵقاندنی مێژووبوو كه وێڕای ڕووسووری بوگه‌ل، كه كرده‌وه‌كه‌یان هه‌تاهه‌تایه له‌مێژووی نه‌ته‌وه‌كه‌ماندا ده‌دره‌وشێته‌وه‌و كرده‌وه‌ی هندێك لهكاربهدهستانی شۆرشی ئه‌یلوول‌و پاراستن وه‌ك خاڵێكی ڕه‌ش له‌مێژوودا ده‌مێنێته‌وه .
ئه‌میر كاتێك باسی كۆبوونه‌وه‌ی دۆڵهڕهقێ ده‌كا، خۆی له‌ڕاستی ده‌دزێته‌وه‌و ناڵێونانووسێ ئه‌و كۆبوونه‌وه، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نهێنی بوو، به‌چوونی من تێك چوو. ناشنووسێ بۆهه‌موو شتێكیان لێشاردمهوه؟
ئێستاش بۆ به‌شدارانی كۆبوونه‌وه ڕوون نه‌بۆوه كه ئهمیرقازی چۆنی زانیبوو كۆبوونه‌وه هه‌یه؟ چونكه ناوبراو بانگ نه‌كرابوو. هه‌روه‌ك پێشتر گوترا، ئه‌ندامی كۆمیته ناوه‌ندی نه‌بوو، به‌ڵكوو جێگای شك‌و گومانی كاك سوله‌یمان و باقی كادره‌كانی ته‌شكیلاتی بوو. به‌داخه‌وه به‌ڵگه‌یه‌ك به‌نووسراوه نییه كه به‌ندو به‌ستی ئه‌میر له‌گه‌ڵ پاراستن‌و. . . نیشان بدات، بێ به‌ڵگه‌ش خۆناكرێ وه‌كوو ناوبراو خۆی كه له‌سه‌ر ته‌لڤیزیۆنی ئاسۆسات ده‌ڵێ: بە به‌غدا دا نه‌مده‌وێرا بچمه‌وه ده‌ترسام بگیرێم !؟ (كافر همهرا به‌كیش خودپندارت)ناوبراوبانگێشتن نه‌كرابوو، بۆوكۆبوونهوه، سه‌رزه‌ده، بۆتێكدانی كۆبوونه‌وه‌كه، خۆیگهیاندێولێیتێكداین. ناچاربهسرتوخورت مه‌به‌سته‌كانمان تێكهه‌ڵكێش كرد‌و بلاوهمان لێ‌كرد. چونكه ئه‌و زاته له نێو حیزب‌دا جێگای باوه‌ڕ نه‌بوو. به هیچ شێوێك نه‌ده‌بوو بزانی تێكۆشه‌ران له‌و كۆبونه‌وه‌دا ده‌ڵێن چی‌و خه‌ریكی چین، بۆئه‌وه‌ی پاراستن‌و ساواك نهزاننهوه!
لێره‌دایه ده‌رده‌كه‌وێ ئهمیرقازی پاش ٤٥ سال وه‌خه‌به‌ر دێ کە بیره‌وه‌ری بنووسێ. به‌ڵام هێشتا تێینه‌گه‌یشتووه كه شۆرشی ئهیلوول ، واته ئه‌وكاته‌ی كه ئه‌میر باسی چۆنیه‌تی سوودو به‌رژه‌وه‌ندی شۆرش ده‌كا، له‌ڕوانگه‌ی كه‌سانی ڕووناكبیر سیاسی، به‌ته‌واوی فاتیحای لێ خوێندرابوو، چوونكه به‌پانی كه‌وتبووه ژێرسایهوچهتری رژێمی شاههنشاو ساواكه‌وه. بۆیه بێدڵهوره ده‌بوایه ئه‌وكه‌سانه‌ی دڵیان بۆگهلهكهیان لێده‌دا ڕاپهڕنو به‌خوێنی ئاڵی خۆیان مێژوو بخوڵقێنن. ڕاسته زۆر قاره‌مانی وه‌ك شه‌ریفزاده و ئاواره‌و موعینیهكانو زه‌نگه‌نه و سهیدفهتاح و... بوون به ده‌سته چیله‌ی ئه‌و ڕاپه‌ڕینه، به‌ڵام لاپه‌ڕه‌یه‌ك له مێژووی پڕ له سه‌روه‌ری گه‌لی كوردیان به‌خوێنی خۆیان نه‌خشاند.
ئه‌میر له زۆرشوێنی بیرهوهریهكهیدا وه‌ك كه‌سێكی بێلایه‌ن و دوور له نووسینی سیاسی و مێژویی باسدهكاو ده‌ڵێ نامه‌وی بچمه نێو باسی سیاسی، به‌ڵام له پڕ سیاسه‌تی دوژمنكارانه‌ی خۆی ده‌ست پێدهكاو په‌رده له‌سه‌ر بۆچوون وبیروڕای خۆی هه‌ڵده‌داته‌وه‌و له لاپه‌ڕه‌ی ١٩٨دا، حیزبی شیوعی عێڕاق، به نێوی مایه فیتنه به خه‌ڵك ده‌ناسێنێ . هه‌رچه‌ند له‌و باره‌وه باش ده‌زانێ، حدك وحشع له‌و كاته‌وه هه‌ن، دۆست و هاوكاری یه‌كتریان كردووه .
ئه‌میر قازی بێ به‌ڵگه‌و سه‌نه‌د، بیتاریخ و ڕێكه‌وت، وه‌ك كابرایه‌كی ناشی و نه خوینده‌وار ئه‌سپی سه‌ركێشی خۆی تاو ده‌دا، بێئه‌وه‌ی ڕوانگه و بیروڕای خه‌ڵك و خوێنه‌ر و ڕووناكبیرانی كوردستان له‌به‌رچاو بگرێ و حیسابیان بۆبكا، یان حورمه‌تێكیان بۆدانێ؟ بۆ وێنه ده‌نووسێ: كونفراس گێرا، ئیدی بۆ خوێنه‌ران ڕووننییه، كه‌ی، له‌كوێ؟ لهگهڵكێ و؟. . . هه‌ر بهگۆترهو (مینورگی) درێژه به لینگدانی ئه‌سپی سه‌ركێشی خۆی ده‌داو ده‌روا.
ئه‌و ئاغایه به حه‌دێك خۆی گه‌وره ده‌كاته‌وه‌و حه‌زله گه‌وره‌یی ده‌كا، ته‌نانه‌ت، بۆگه‌وره كردنه‌وه‌ی خۆی، بارزانیش دێنێته ژێرپرسیاری ڕووناكبیرانو ، ده‌نووسێ:
كاتێك عه‌بدولخالق سامڕایی له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ت بۆمژاكره هاتبوو، بارزانی فه‌رمووی تۆش له‌و رۆژه‌دا وه‌ره بۆگوندی حاجیهمهران! فه‌رموی من له‌گه‌ڵیان سازاوم، ئه‌وجار نۆره‌ی ئێوه‌یه !! له‌نووسیندا واخۆی هه‌ڵده‌خا كهمهحڕهمی ئەسراری نهێنیی بارزانی بووه. واده‌نوێنێ: بارزانی ئه‌میر به‌ڕێبه‌ری جوڵانەوهی كوردستانی رۆژهەڵات ده‌ناسێ!
یان لهنووسراوهكهیدا، واخۆی هه‌لده‌خات کە گۆیا بارزانی به بێ پرس‌وڕای ئه‌میر موزاكهرهش ناكا !
بۆ وێنه : بڕوانه لاپه‌ڕه‌كانی ٢٠٩و٢٠٨ پاراگرافی١، ٢ و ٣ هیوادارم ئه‌گه‌ر ویستان ئه‌و كتێبه بخوێننه‌وه چاوێك به‌و سوێنانهدا بخشێنن .
خۆگهوره كردنه‌وه‌ی ئه‌میر هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ش نییه، له زۆرلاپهڕهدا ئه‌و بڕیارانه‌ی كه له‌حیزبدا سه‌رنه‌كه‌وتوون، یان ڕێبه‌رایه‌تی حدكا له هێندێك تاكتیكدا سه‌ركه‌وتنیان وه‌ده‌ست نه‌هێناوه، ئه‌میر پێیوایه ئه‌گه‌ر به گوێی ئه‌و كرابایه، له هه‌موویاندا سه‌رده‌كه‌وتن، له‌و باره‌وه، به تایبه‌تی شه‌هید دوكتور قاسملوو تاوانبار دهكاو پێیوایه پێشنیار‌و نه‌زه‌رو ڕوانگه‌ی ئهمیرقازی به‌رێوه نه بردووه. ده‌نا ئه‌گه‌ر گوێ بهئهمیردرابایه، سه‌ركه‌وتن سه‌ت له سه‌ت ده‌بوو.
نموونێكی تر: له‌هه‌مووكه‌س ئاشكرایه كه دوكتورقاسملوو مه‌شهوره به‌وه‌ی كه زۆری كاركردووه بۆئه‌وه‌ی حدكا سه‌ربه خۆبێ و له حیزبی تووده‌ی دوورخاته‌وه، كه‌چی ئه‌میر به پاراگڕافیك ده‌یه‌وی دوكتور قاسملوو به‌ریته‌وه ساڵه‌كانی ٣١ و ٣٢ی هه‌تاوی، واته ئه‌وكاته‌ی كه حیزبی تووده حیسابی حیزبی دایکی له‌سه‌ر ده‌كرا. بڕوانه لاپهڕی٢١٢و ٢١٣و چه‌ند پاراگرافێك بخوێننه‌وه .
نموونهیهكیتر: ئه‌میر باس لهجبههی ڕێگای پیرانشار و سه‌رده‌شت دهكاو ده‌ڵێ: ئه‌همیه‌ت نه درا بهوجبههیه، بۆیه ڕێگاكه گیراوه. ده‌ڵی پێشمه‌رگه به‌حه‌وت فیشه‌ك ده‌نێردرانه جبهه! له‌وه‌شی تێده‌په‌ڕێنێ وده‌نووسێ چهندپیشمهرگه یه‌كم دیت كه له شه‌ش حه‌وت فیشه‌ك پتریان پێ نه‌بوو، گێڕامنه‌وه نهم هیشت بچنه جبهه!
یان ده‌نووسێ: پشتی جبهه‌ی هیزی ئاواره چۆل‌و بێپشتیوان بوو. ئیتر ئه‌وه‌نده‌ی ئێنساف نییه بڵێ، ئه‌دی ئه‌و هه‌موو پێشمه‌رگانه‌ی هێزی موعینی له كوێ شه‌هید بوون؟ ئه‌گه‌ر له فه‌رمانده هێزی ئه‌وكات، مهڵاحسن شیوه‌سه‌ڵی یان سه‌عید كویستانی به‌رپرسی تهشكیلاتیسهردهشت پرسیار بكرێ، لیستی ته‌واوی شه‌هیدانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی ئهمیرقازی باسی ده‌كا، ده‌زانن. به‌ڵگه‌ی له‌وه‌ش به‌هێزتر، هاوكاری مێژویی یه‌كێتی نیشتمانی كه مرۆی لێزانی سیاسی هه‌رگیز له‌بیری ناكاو به‌هیچ شێوێك نادیده‌ی ناگرێ، كه بێجگه له برینداربوون، چه‌ندین شه‌هیدیشیان له‌و هاوكاریه دا پێشكه‌ش به مێژوو كرد. ئه‌میر ئیستاش ئاگاداری ئه‌وه نییه، كه یه‌كێتی نیشتمانی وه‌ك هێزی پشتیوان نێودێر كرا‌و له‌مێژوودا به سه‌بت گه‌یاندرا، ده‌بێ بڵێین: (له بی خه‌به‌ران كه‌شكه‌ك سڵه‌وات) ئهمیرقازی لێره‌شدا بیروبۆچونی خێڵه‌كی خۆی ئاشكرا ده‌كا، نه‌باسی ڕێكخراوێكی پێشكه‌وتووی وه‌ك یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ده‌كا كه‌به نودڕهت هه‌ڵكه‌وتووه دووهێز، له دووبه‌شی كوردستان یهكبگرنو دژبهداگیركهرێك بجه‌نگن، نه‌باسێك له پێش قڕاوڵانی وه‌ك پاسدار‌و به‌سیج و جاش ده‌كا، كه ببون به پێشهنگیهێزی دوژمن. هه‌ربۆیه ئه‌میر ناینووسێ، تا په‌رژینی خێڵه‌كی خۆی بپارێزی و. . . !
ئهمیرله لاپه‌ڕه‌كانی ١١٠تا ١١٢دژایهتی خۆی له‌ژیر سێبه‌ری ناته‌بایی بیروڕادا ده‌شارێته‌وه‌و حه‌مه‌ده‌مین سیراجیو كه‌ریم حیسامیو یۆسف ڕیزوانی ده‌داته بهرباسوبهجۆرێك نیشی خۆی ده‌وه‌شێنێ، گۆیا ئه‌وانه سه‌لاحیه‌تیان نه‌بوو، وه‌ك بێسڵاحیهت ده‌یانهێنێته ژێرپرسیار. واش خۆده‌نوێنێ، كه‌دژی سه‌لاحیه‌تی ئه‌وان بووه ته‌ئیدی نه‌كردوون ؟!
زۆرسه‌یره! لانیكه‌م ئهگهرسهفهری خۆی بۆكوێتو ئێران وهاتنه‌وه‌ی بۆباشوور به‌هۆی ڕه‌حمه‌تی سالارجاف! له چوارچێوه‌ی سه‌لاحیه‌ت هاویشتبایه، ده‌كرا ته‌عینی سه‌ڵاحیه‌ت بۆكهسانێكی وه‌ك ٣كهسایهتی ناوبراو بكا كه هه‌موو ژیانی لاویه‌تیان له زیندان‌و ده‌ربه‌ده‌ریدا به‌سه‌ربرد.
ئه‌میر بێجگه له خۆڕانان، له‌باری سیاسیشه‌وه ههلومهرجو دهورانهكهی تێكه‌لكردووه. شهرقو غه‌رب و ئه‌مریكا و سۆڤیه‌تی له‌گه‌ڵ ئێستا لێتێكچووه، ڕقوكینهو توند‌و تیژی بیر‌و باوه‌ڕی، وه‌های به‌رچاو گرتووه، ته‌نانه‌ت ڕوحم به ڕووناكبیری كورد‌و دڵسۆزانی نیشتمانپه‌روه‌ریش ناكا، هه‌رئه‌وه‌نده ماوه بۆ تهبڕهئه له ڕابردووی خۆی، وشه‌ی خه‌یانه‌ت و بێكاره و دووره په‌رێزی سیاسیان وه‌پاڵ بدات!
له‌لاپه‌ڕه‌ی ٢٩٥دا له (نا ڵوبزمار) ده‌داو، به ئاشكرا دژایه‌تی خۆی له‌گه‌ڵ شه‌هید دوكتور قاسملو ده‌رده‌بڕێ وبه تووده كڕاتو نیزیكی لهتودهو سوڤیهتو، هه‌روه‌ها ڕاگرتنی شه‌ڕو، وتوووێژ له گه‌ل رژیم تاوانبار ده‌كا. پاش ئه‌و ڕیزه فه‌رمایشانه، بۆشاردنه‌وه‌ی دژایه‌تی كردنی له‌گه‌ل دوكتور، فریوده‌رانه ده‌ڵێ: هه‌ر چه‌ند نووكی تیژی هێرشی حیزبی توده بۆسه‌ر ناوبراو بوو!
ئه‌میر پێیوایه، وێڕای دژایه‌تی له‌گه‌ڵ سوڤیه‌ت، نه‌ده‌بوو، وتوووێژو داوای خودموختاری له رژیم كردبایه. به‌حیسابی ئه‌میر، ده‌بوایه حیزب سه‌ربه‌خۆیی بكات به درۆشمی ڕۆژانه !
ئێستاش ئه‌میر كه له جێیه‌ك داده‌نیشێ، ڕێبه‌رانی كوردی باشوور به كه‌وده‌ن و ناحالی له‌قه‌ڵه‌م ده‌دا
چونكه فیدرالیان هه‌ڵبژاردووه وسه‌ربه‌خۆییان ڕانه‌گه‌یاندووه !. . .
5 / 1 / 2011 .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست