بوجە زەبەلاحەكەو نەبونى موچە
Thursday, 27/02/2014, 12:00
نەوت و سامانە سروشتیە كان هەمیشە پشكى شێریان بەركەوتوە لەژێر خانى ئابوریدا لە عێراق و هەرێمى كوردستاندا، بەو پێیەى عێراق وە هەرێم یەكێكن لە دەوڵە مەند ترین ئەو دەوڵە تانەى كە سامانى سروشتیان زۆرە ژمارەن لەناو ئابورى جیهاندا ئەو سامانە دەبێت ببێتە
سەر چاوەى خۆش گوزەرانى ژیانى هاونیشتمانیە كانى . كەچى بەدا خەوە دەوڵە مەندى و خێرو بێرى ئەو وڵاتە كەكوردستان بەشێكى گرنگى پێك دە هێنێت سەروەت و سامان و خێروبێرە كەى بوتە سەرچاوە شەڕو ئاشوب لەكوردستان و عێراق و ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاستدا ! كەئەمە بەهەموو پێوەرێكى ستانداردى جێهانى جێگەى پرسیارو سەر سوڕمانە !!
زۆرجار هاو نیشتمانیە كانى ئەو نیشتمانە بەدەست برسیەتى و نەبونى و هەژاریە وە ناڵاندویانەو دەناڵێن بۆ؟!وە ئەو سەروەت و سامان و خێرو ەو بێرە لەلایەن چەند بنەماڵەو تیرەو تایفەى بچوك بچوكەوە كۆنترۆڵ كراوە .
دیوە خان و سەنتەرى خێڵەكى و یانەى كۆمەڵایەتى عەشیرە تە بچوكەكانى پێ ئاوەدان كراوەتەوە ! ئەوتایفەو تیرە بچوكانە قوماریان بەو سەروەت و سامان وداهاتوەوە كردوە كەژیانى میلەتێكى پێوە گرى دراوە ئەمەش بۆخۆى جێگەى پرسیارە ؟
ئەمە ئەگەر بۆ عێراق ڕاست بێت ئەوا لە هەرێمى كوردستان بوەتە دیاردەو بەئاسانى هەستى پێدەكرێت ئێمەى هاو نیشتمانى ئەو هەرێمە زۆر جار قوربانى دەرى یە كەمى ئەو هەڵە سیاسیانە بوین كە سەر كردایەتى بزوتنەوەى ڕزگارى خوازى ئەم هەرێمە كردویانە وەك وەئێستا دەیكەن.
زۆر لەمێژە ئەو دوبنەماڵەو كۆمپانیایە مەسەلەى كەركوك وە مادەى 140 یان لەبیر كردوە كەسەر دەمێگ بوبویە خەونى ستراتیژیان بو گەنجى ئەو نیشتمانەیان بەدروشمە كانیان بێهۆش كردبوو خەڵك و شەقامیان خڵا فاندبوو وەئێستاش هەموو هەواڵە كان زومىكامێراكانى خۆیان لەسە مەسەلەى دا هات و نەمانى پارە لەبانكە كاندا داناوە كە زۆر بەى شە قام ئەوە بەسیناریۆ دادەنێت بێگومان سیناریۆشە.تەنها بۆچەواشە كردنى هاونیشتمانیانى ئەو هەرێمەیە چونكە بەپێى فەلسە فەى دیكتا تۆرە كان دەبێت لەكاتى قەیرانى گەورە دا قەیرانى بچوك دروست بكرێت بۆئەوەى هاونیشتمانى چەواشە بكرێت ڕاستیە كان نەبینێت
ئەگەر بگەڕێینەوە بۆمێژووى ڕابردوو چەند هەنگاوێك بچینە دواوە ئەوا زۆر بەڕونى هەڵە كانى ئەو سەرۆك عەشیرە تانە دەبینین كە لە ڕابردودا بوەتە پەڵە یەك بەنێو چاوى ئەو خێڵانەوەو زۆر دور نەڕۆین بنەماڵەى بارزانى وەك نمونەوەر بگرین وەئێستاش لەسەر دەمى مۆدێڕنەو شۆڕشى نوێدا بنەماڵەى تاڵە بانى وەر بگرین كەدەتوانم بڵێم ئە مان تازەترن دوو نمونەى هەرە زیندوى دەیەى ڕابردون
خەڵك باجى ئەو هەڵانەى داوەدەیدات كە لە ئێستا داكۆمپانیازەبەلاحەكانى خێڵى تاڵە بانى و بارزانى بەرەكەى دەخۆن كە ئەمەش بۆخۆى جێگەى پرسیارە بۆ !؟ زۆر لە شكستە كان پێویست ناكات ئاماژەیان پێبكەین تەنها هەندێكیان نەبێت بۆبەر چاو ڕونى و بیر خستنەوەى خوێنەر (شكستى 1974، شكستى ، 31 ئاب ،شكستى 60 كان ،شكستى شەڕى ناو خۆ،شكستى كیمیا بارانى هەڵە بجە ،شكستى ئەنفال ) دەیان شكستى تركە دەتوانین ئاماژە یان پێ بدەین كە ئەو دوو تایفەو بنەماڵە یە ئەگەر هۆكارى سەرەكى نەبوبن تیایاندا ئەوا بەدڵنیایەوەهۆكارى لاوەكى بون.
یان ڕۆڵى سەرە كیان هەبوە ئێستاش وەك خەبات بەنەوەى نوێى دەفرۆشنەوە، دەیانەوێت وەك سەروەرى بەخەڵكى هەژارى ئەوهەرێمەى بفرۆشنەوە. لە كاتێك دا ئەگەر مێژوو نوسێكى پرۆفیشناڵ چاو بەڕا بردویەكى نێزێكدا بخشێنێت ناتوانێت لەو هەڵە گەورانە ببورێت كەئەو دوو بنەماڵە یە هۆكارو دروست كاریان بون
وادیسان لە ژێر سێبەرى ئەو دوو بنەماڵە بچوكەدا قەیرانێكى تر بەرۆكى هەرێمى گرتوەهاو نیشتمانى ئەو هەرێمە دەبێت باجەكەى بدات سەرەڕاى ئەو بوجە زەبەلاحەى بەردەستیان وە ئەو پارە بلۆك كراوانەى ژێر زەمینە كان كەبەوتەى بەرپرسە كانى خۆیان ئاوساون تیایاندا قۆرخیان كردون ناتوانن موچەى فەرمان بەرانى هەژارى ئەو هەرێمە دابین بكەن كەجێگەى پرسیارە بونەت جێگەى پێكەنین و بوكەڵەى بێ ڕۆحى دەستى مالكى
هەقە خەڵكى كوردستان وەهاو نیشتمانى ئەو هەرێمە پرسیارى گەورەى ئیفلاس بونى حكومەتى هەرێم وەنەمانى پارە لەناو بانكە كاندا بۆسەر سندوقەكانى دەنگ دان هەڵ بگرن هەرلەوێ سزاى توندى دروست كەرانى ئەو بارو دۆخە بدەن وەهەوڵ بدەن دەنگە كانیان بەكار بهێنن بۆئەو سزایە هەرلەوێ دادگاى گەل حاكم بێت تائەو دوو بنەماڵەیە بەخۆیاندا بچنەوە یان ناچار بكرێن كە بەخۆیاندا بچنەوەیان سزا بدرێن كەمن پێم وایە دەنگ نەدانى هاونیشتمانى ئەو هەرێمە بەو دوو بنەماڵە یە دەتوانێت ڕێڕەوى یاریە كە بگۆڕێت وە هاو كێشە كان بەئاراستە یەكى تردا كەلە بەرژەوەندى خەڵكى كوردستانە بگۆڕێت
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست