کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ململانێى بۆ بەدەستهێنانى پەترۆلى نێوان هاوكێشە سیاسیەكانى هەرێمایەتى و جیهانى

Tuesday, 14/02/2012, 12:00




پەترۆل و قەوارەى ئیسرائیل، دوو جەمسەرى بەییەكەوە بەستوى ، پێكهاتەى سیاسى وئابورى نەخشەى رۆژهەڵاتى ناوەراستن.بۆیە هەمیشە ووڵاتە یەكگرتوەكانى ئەمریكا وەك دەوڵەتێكى زلهێز، لە دارشتنى نەخشە سیاسى وستراتیژییەكانى ئەو دوو جەمسەرەى، بە هەموو ئاراستە جوداییەكانى لێك داتەوە. بەرگرى تەواوى لێكردوون.پەترۆل وەك سەرچاوەیەكى سەرەكى پاراستنى ستراتتیژى خۆى وهاوسەنگكردنى ئابورى خۆى لێك دەداتەوە.
هەروەها وەك پێگەیەكى ستراتیژى وقوڵایى سیاسەت وروانگەكانى بەسەر رۆژهەڵاتى ناوەراستدا دەروانێتە ئیسرائیل.

پەترۆل و ئیسرائیل.
لەگەڵ دورستبوون پێكهێنانى قەوارەى ئیسرائیل لە ساڵى 1948.ئەم قەوارەیە ورووبەرە جوگرافیە، بەردەوام هەستى بە هەرەشە و بوونى مەترسى توند و هەمەلایەنە كردووە، بەوەى كە لەلایەن ووڵاتانى دەوروبەر و عەرەبى وئیسلامى ، رۆژێك لە رۆژان یان لەهەر كاتێكدا بێت ،گورزى سەربازى و ئابورى لێبوەشێنرێ، لەگەڵ ئەوەى ناوەند و رێكخراوە نێودەوڵەتیەكان ، بەرگرى تەواویان لێكردووە وپارێزگارى تەواویانشی لێ دەكەن.
لەگەڵ دورستبوونى ئیسرائیل ، ئەو ووڵاتە پاشان بریتانیا و فەرەنسا. وەك دوو دەوڵەتى كۆلۆنیالیستى هەرێمەكە، بەردەوام هەناردەى پەترۆلى عێراق وهەندى دەوڵەتى ترى عەرەبیان هەناردەى دەرەوە كردووە . بە تایبەت لە رێگەى كەناڵ وبەندەرەكانى دەریاى ناوەراست. یەكێك لەو هێلانە هێلى هەناردەكردنى پەترلى عێراق، هێلى "موسل كەركوك،حەیفا" بوو. ئەوەى شایانى باسە. ئێستا ئیسرائیل خاوەن 80 بۆ 90 ملیار مەتر سێجا گازى سروشتیە، ئەو بڕەش لە كانونى دووەمى 2009 لە ناوچەكانى باكورى حەیفا لەلایەن كۆمپانیاى "تامار" دۆزراوەتەوە. بەشێكى زۆرى تریش لە كەنار كەرتى غەزە دۆزاوەتەوە. بەڵام دیسان پێویستى بە هاوردەكردنى پەترۆل هەیە.
عێراق پەترۆلى خۆى لەو هێلەوە هەر لە ساڵى 1948 تا 1956 بەو هێلە بۆ ئیسرائیلى هەناردە كردووە.لەگەڵ ئەوەى لە زۆربەى كات وبۆنەكاندا، حكومەتى ئەوساى عێراق نكۆلى لە ناردنە دەرەوەى پەترۆل بۆ ئیسرائیل دەكرد.بەڵام بەپێى هەندێ لەو بەڵگانامانەى كە لە سەردەمى سەرۆك وەزیرانى ئوردن سلێمان نابلوسى خراونەتە روو،دووپاتى دەكەنەوە كەوا بە ئاگادارى دەوڵەتى پادشا نشینى ئوردنى هاشمى وعێراق، پەترۆل بۆ ئیسرائیل هەناردە كراوە.هەرپێی یەكێك لە بەڵگەنامەكانى وەزارەتى ناوخۆى ئوردن بە ژمارە(14/7/1274، لە رۆژى 13/11/1956 لەبارەى تەقینەوەى بۆریەكى پەترۆل لە دوورى 10 كیلۆمەتر لە ناوەندى شارى ئەربەد،راستى ئەو مەسەلەیە خراوەتە روو. لەدوای ئەو رێكەوتە و پاش زنجیرەیەك تەقینەوەى تر ودەستێوەردانى هەندێ ولاتى عەرەبى لەو مەسەلەیە و نواندنى كاردانەوەى توند، ئینجا هەناردەكردنى پەترۆل بەو هێلە بۆ ئیسرائیل راگیراوە.

سەرەتایەك بۆ دەستپێكردنەوەى ململانێەیەكە.
بۆرى پەترۆلى H3 , H4 لە سالانى سییەكانى سەدەى رابردوو ، لەلایەن چەند كۆمپانیایەكى بریتانى و ئەوروپى دورستكراوە.ئەو هێلە لە دواى دورستكردنى هێلى بانیاس بۆ سوریا دورستكراوە.بەڵام ئەمەى دووەمیان گرنگەیەكى تایبەت بە خۆى هەیە، بەوەى كە ناو خاكى ئوردن بە پارێزگاى ئەربەد لە باكورى ئەو ووڵاتە تێدەپەرێت بۆ ئیسرائیل.
ئەو هێلە لە دوو بۆرى گەورە پێكهاتووە . قەبارەى هەر یەكێكیان بە(12) ئینج و دووەمیان(16) ئینجە. تواناى ناردنى(5) پێنج ملیۆن تەن پەترۆلى لە سالێكدا هەبووە.بەڵام ئێستا دەتوانرێ ئاستى تواناى بگەیەنرێتە زیاتر لە (15) ملیۆن تەن لە سالێكدا.

مامەلە ومانۆر لەسەر پەترۆل.
پێش چەند سالێك لە رووخانى رژێمى بەعس و دەسەڵاتە دكتاتۆى سەدام . هەندێ لە ناوەندە بریار بەدەستەكانى ئەمریكا وئیسرائیل و هەندێ لە ناوەند ودامودەزگایەكانى توێژینەوە و لێكۆلینەوەكان، پێشبینى رووخانى رژێمى بەعس ودەسەڵاتى سەدامیان كردبوو. هەر بۆ ئەو مەبەستەش چەندین ئەگەریان خستبووە ناو كاروپرۆژە و نەخشەكانیان بۆ كاتى هاتنە ئاراى رووداوێكى لەو جۆرە. زانكۆى تەلئەبیب، لە ساڵى 2000دا، چەند ئەلقەیەكى لێكۆلینەوەى نهێنى ووردى لەبارەى دوارۆژى پەیوەندییەكانى لەگەڵ عێراق سازو ئامادەكرد.بەناوى(دوارۆژى پەیوەندییەكانى نێوان عێراق و ئیسرائیل).لەم ئەلقە لێكۆلینەوانەدا، كۆمەلێك كەسایەتى دیارو شارەزاى دبلۆماتكارو پارێزەر وسەربازى بەشداریان تێدا كرد. بە سەرۆكایەتى پرۆفیسۆرى بەناوبانگى ئیسرائیل و بەشداربووى دانوساندنەكانى نێوان سوریا- ئیسرائیل. (ئیلاى ئالۆن). زۆربەى دەرئەنجامەكانى ئەو لێكۆلەوانە ، لێدوان و لێكۆلینەوانە، پەیوەستبوون بە دوارۆژى عێراق وپەترۆلەكەى. یەكێك لەو پێشیارانەى ئەوە بوو، كە دەكرێ لە رێى چەند هێلى پەترۆلى وەك بانیاس لە سوریا و جیهان لە توركیا و حەیفاش لە ئیسرائیل وەكو دەروازەیەكى تازەى هەناردەكردنى پەترۆلى عێراقى بەكاربهێنرێن.لەگەڵ ئەوەى هێل سێهەمیان،جارێكى تر بەگەربخرێتەوە ئەوەش لە بەرژەوەندى عێراق وئوردن وئیسرائیلە.
جگە لەوەش یەكێك لە دەوڵەمەندە ناودارەكانى ئیسرائیل بە رەچەلەك عێراقى بەناوى داڤید ساسۆن بە هاوبەشى لەگەڵ نوسەرى بەناوبانگى ئیسرائیلى سامى میخائیل لەساڵى 1998 "لێژنەیەكى دۆستایەتى عێراق ئیسرائیل"یان لە شارى لەندەن دورستكرد. جگە لەوەش ساسۆن دەمێكە تامەزۆرى بەشداریكردنە لە وەبەرهێنانى بازرگانى لە عێراق و زیندوكردنەوەى ئەو خەونەى حكومەتە یەك لە دوا یەكەكمانى ئیسرائیلە بۆ زیندد كردنەوەى هێلى حەیفا.
هەروەها لەدواى كۆتاى هاتن بە پرۆسەى ئازادى عێراق. حكومەتى ئیسرائیل لەسەر زارى وەزیى ژێرخانى ئیسرائیل جۆزیف باریتسكى لە لێدوانێكى بۆ رۆژنامەى هارتس وپاشان بۆ رۆژنامەى گاردیان، رایگەیاند" خوازیارى بەگەر خستنەوەى هێلى پەتۆرلى موسل كەركوك- حەیفان".
لەلایەكىتر بنیامین نەتنیاهۆ، وەزیرى دارایى ئیسرائیل لە لێدوانێكى رۆژنامەوانى بۆ كۆمەلێك رۆژنامەنوسى بریتانیا لە رۆژى 21/8/2003، رایگەیان" لەمەودا بە ماوەیەكى كورت پەترۆلى عێراق لە بیرە پەترۆلەكانى باكورییەوە بەناو خاكى ئوردن دەنێردێتە حەیفا".
دیسان نەتانیاهۆ لە لێدوانێكى بۆ كۆمەلێك وەبەرهێنەرى لە رۆژى 20/6/2003 دا ، ووتى:"بە چاوى خۆتان دەبینن، پەترۆلى عێراق لە رێگەى حەیفاوە، دەچێتە سەر كەنارەكانى دەریاى ناوەراست"
ئەمانەو هەمووى چەند ئاماژەیەكى روونى، خواست و ئامانجى حكومەتىى ئیسرائیلن سەبارەت بە گەرخستنەوەى ئەو هێلەیە ، لەبەر ئەوەى پایەكى گرنگى ستراتیژییە بۆ ئیسرائیل وهەندێ لە حكومەتەكانى ناوچەكە بە تایبەت ئوردن.

پەترۆل دژەكانى ئیسرائیل دەكاتە دۆستى ئیسرائیل؟
بەرژەوەندییەكانى نێوان دەوڵەتان و سیستەمە سیاسیەكان، لە پێشەوەى هەموو پێشهات و لێكدانەوەیەكى ترى لۆژیكى جیهانى سیاسین. واتە چەند بەرژەوەندى لایەنەكان لە یەك نزیك ببنەوە، ئەوەندەش دەسپێشخەرییەكانى یەكلایكردنەوەى ناكۆكیەكان لە گۆرەپانى سیاسەتدا خۆیان دەنوێنن.



سوریا ئیسرائیل.
سوریا بە یەكێك لە سەر سەخترین دوژمنەكانى ئیسرائیل ناودەبرێت. لەدوایى رووخانى رژێمى بەعس، چەندین دانیشتنى نهێنى لە نێوان ئیسرائیل وسوریا كراون. یەكێك لە خاڵەكانى دانوساندنى نێوانیان سەفقەى سیاسى بووە ، لەوانە پەترۆل و مەسەلەى لوبنان.
بەپێى هەندێ لە سەرچاوەكان ، لە رابردوو وئیستاش چەند هەولێك هەن تاكو قەناعەت بە سوریا بكرێ ، لە بەرامبەر ناردنى پەترۆل بە هێلى حەیفا یان بەناو خاكى سوریا، پاشان بۆ كەنار دەریاییەكانى ئیسرائیل ، ئیسرائیل تەنازول لە تەپۆلكەكانى جۆلان بكات.كەوا لە ساڵى 1967وە لەلایەن ئیسرائیلەوە داگیر كراوە، كەوا زۆر نزیكە لە دیمەشقى پایتەخت. جگە لەوەش هەندێ ژێدەر ئاماژە بەوە دەكەن كە تیرۆركردنى رەفیق حەریرى ، پەیوەندى بەو مەسەلانەوە ومەسەلەى ترەوە هەبێ، بەوەى لە رێى تیرۆركردنى حەریرى ، سوریا بە هۆى گوشارەكانى كۆمەڵى نێودەوڵەتى ناچار بكرێ ، هەم تەنازول لە هەندێ مەسەلە بكات و پەیوەندییەكانى لەگەڵ ئێران كەم بكاتەوە یاخود بپچرێنێ.
جگە لەوەش هەولێكى تر وپلانێكى تر هەیە ، تاكو لەو رێیەوە ، پەترۆلى عێراق بەناو خاكى سوریا لەوێشەوە بۆ كەنار ئاوییەكانى ئیسرائیل بنێردرێتە دەرەوە. چونكە هەولێكى لەو چەشنە هەردوو لا"سوریا- ئیسرائیل" لە یەك نزیك دەكاتەوە. سودێكى زۆر دەداتە سوریا وئیسرائیل.لەبەر ئەوەى هەناردەكردنى پەترۆل بە هێلى حەیفا بەناو رووبەرێكى فراوانى بیابانى پارێزگاى ئەنبار لەوێشەوە بۆ شارى "ئەربەد" لە ئوردن، مەترسى زۆرى تەقینەوە لێدەكرێ ، لەگەڵ تێچوونى داهاتێكى زۆر بۆ پارێزگاریكردنى.

توركیا ئیسرائیل.
حكومەتى توركیا هەر لەگەڵ دەستپێكردنى پرۆسەى ئازادى عێراق، رێگەى بە هێزەكانى ئەمریكى نەدا خاكەكەى بەكاربهێنێ . بۆیە ئەم كارەى توركیا، كاردانەوەیەكى سیاسى و سایكۆلۆژى سیاسانەى لەلایەن كۆشكى سپى لێكەوتەوە.
توركیا هەر لە دواى پرۆسەكە، لە ماوەیەكى كەمتر لە مانگێك لەسەر زارى وەزیرى ووزەى توركیا"حیلمى گولەر".رایگەیاند" كەوا جارێكى تر دەستدەكرێتەوە بە ناردنە دەرەوەى پەترۆلى عێراق ، لە رێگەى هێلى جیهان لەسەر دەریاە ناوەراست" هەروەها ناوبراو دلتەنگى خۆى لەبارەى كردنەوەى هێلە حەیفا نیشاندا.هەروەهالە كانونى یەكەمى 2005دا رۆژنامەى" حورییەت ویەنى شەفەق" توركى بە پشت بەستن بە چەند راپرۆتێكى رۆژنامەى هارتسى ئیسرائیلى .نارەزایى خۆى لە هەناردەكردنى پەترۆل بۆ ئیسرائیل نیشاندا و ئەنجومەنى ئەمنى میللى توركیاش لەو بارەیەوە ئاگادارى ورێنمایى پێویستى گەیاندۆتە لایەنە پەیوەندارەكان، سەربارى دڵنیاكردنەوەى ئەمریكا لەو بارەییەوە.
چونكە هەولێكى لەو جۆرە زەرەر بە پێگەى سیاسى وئابورى توركیا دەگەیەنێ.لەگەڵ ئەوەى هەتا ئەو ماوەى پێشتر نەبێ، پەیوەندییەكانى نێوان ئەنقرە و تەلئەبیب برەو گرژى وئالۆزى چوون، ئەگەر نا دوو دۆست وهاوپەیمانى یەكتر بوون لە ناوچەكەدا.
ئەمرۆش بەهۆى ساردى و نالەبارى پەیوەندییەكانى عێراق لەگەڵ سعودیە وكوێت و پاشان سوریا و بوونى هەژموونى دەسەڵات ونفوزى ئەمریكا و هەندێ دەوڵەتى ئیقلیمى بەسەر عێراق، هەناردە كردنى پەترۆلى عێراق لەو سێ هێلە و پاشان هێلى كەركوك و موسل حەیفاى پەكخستووە، چانسى هەناردەكردنى زیاترى داوەتە توركیا.لەگەڵ ئەوەش هەناردەكردنى پەترۆل بە هێلى بە كەناڵى جیهان ، زیاتر خزمەت بە بەرژەوەندییەكانى ئەمریكا وهەندێ گروپ ولایەنى عێراقیش دەكا. بۆیە پێشبینى دەكرێ، گۆرانكارى لە هەموو روویەكى ئەو بابەتە بكرێ.


هەولێك لە رابردوو، دەكرێ لە ئایینەدەش دووبارە بێتەوە.
بە پێى هەندێ لە زانیارییەكان، حكومەتى ئیسرائیل هەوڵى داوە لە رێى چەند كەنالێكەوە، لە دوایى ئابلوقەى ئابورى بۆ سەر عێراق ودەرچوونى بڕیارى 986 نەوت بەرامبەر خۆراك ، قەناعەت بە حكومەتى سەدام بكات، كەوا پەترۆل بە رێگەى هێلى حەیفا هەناردەى دەرەوە بكرێ بە چەند مەرجێك:
1- لە بەرامبەر هەناردەكردنى پەترۆل بۆ ئیسرائیل، حكومەتى تەلئەبیب هاوكارى حكومەتى سەدام بكات ، بە بەخشینى زانیارى مخابەراتى لەسەر هەر جموجۆلێكى ئۆپۆزسیۆنى عێراقى لە دەرەوە وهەوڵدان لە ئەنجامدانى هەر كۆدەتایەك. بە تایبەت دواى ئەو هەوڵ كۆدەتا سەر نەوكەوتوەى ئادارى ساڵى 1996 .كە هەندێ لە سەرچاوەكان ئاماژە بە رۆلى ئیسرائیل و ئێران دەكەن لە كەشفكردنى ئەو هەوڵە بۆ حكومەتى عێراق.كە بەرژەوەندى ووڵات وایخواستووە.
2- مەرجێكى ترى حكومەتى ئیسرائیل ئەوەبوو، كە دەكرێ دواتر ئەو هێلە بچێتە ناوخاكى فەلەستین وكەرتى غەزەوە، لەوێش بگاتە سەر كەنار دەریاییەكانى ئیسرائیل. هەولێكى لەو چەشنە، سود وقازانجى بۆ فەلەستینیەكانیشى تێدا بووە.


هێزێك نكۆلى لێناكرێ.
هەڕەشەى نێوان كۆمارى ئیسلامىو ڕۆژئاوا لەسەر چەكى ئەتۆمىو داخستنى گەرووى هرمز هەندێ جار سیناریۆى سیاسیە هەندێ جار ڕكەبەرى نێوان جەمسەرە ئابووریەكانە كە لە نێویدا چەندین ئەگەر هەڵدەگرێت كە مەرج نییە ڕووكەشەكەى ڕاست بێت ,بەڵام قەیرانى سیستەمى سەرمایەى جیهانى لە ئێستادا جەنگێكى خوێناوى بە شوێن خۆیدا دێنێ كە مرۆڤایەتى گەر بەر بە سەرمایەو بازاڕى چاوچنۆكى نەگرێت رەنگە چارەنووسى مرۆڤایەتى بكەوێتە ژێر پرسیارەوە, هەر ئێستا ژینگە بۆ خۆى تا (50)ساڵى تر ژیانى مرۆڤایەتى خستۆتە مەترسیەوە سەرەڕاى جەنگى خوێناوى گەورە كە ملیۆنان مرۆڤ لە بەردەمى بەزەییى جەنگى نیوترۆنىو..چەكى كۆمەڵكوژى نوێدایە.....
لەگەڵ گەرمبوونى مشتومرى سیاسى و پرۆتۆكۆلى ژێر بە ژێر ، رۆلى هێزەكانیش زیاتر خۆیان دەردەخەن.ئێران وەك هێزێكى ئیقلیمى ، بەردەوام هەژموونى خۆى بەسەر هەندێ لە ململانێ و مانۆرە سیاسیەكانى ناوچەكەدا هەیە.حكومەتى تاران ، لە بەرامبەر هەر جۆرە هەنگاوێك، كە لەلایەن هەر لایەن و دەسەڵات و حكومەتێك بهاوێژێت.سودو قازانجى ئیسرائیل تێدا بێت، ئەویش راستەوخۆ دەكەوێتە خۆ، بۆ پەكخستنى یان لێدانى یاخود هاوتاكردنى لەگەڵ هەندێ لە بەرژەوەندییەكانى.بۆیە ئێستا حكومەتى تاران دەیەوێت بەناو خاكى عێراقەوە،پاشان بۆ ناو خاكى سوریا ،هەوڵى راكێشانى هێلى پەترۆل و گازى سروشتى بدات بوسەر كەنارەكانى دەریاى ناوەراست. بەسەركەوتن یان سەرگرتنى هەولێكى ئەوا ، لەوانەیە چاوپۆشى لە پلانێكى سودبەخش ، بە بەرژەوەندییەكانى ستراتیژى ئیسرائیل بپۆشى، ئەویش ناردنى پەترۆلە بە هێلى حەیفاهیچ شتێك بۆ سیاسەتى سیستەمى سەرمایەدارى بە دوور نازانرێت چونكە ئەم سیستەمە هیچ پێوەرێكى ئەخلاقى ناناسێو تەنها بەرژەوەندىو بازار دەناسێتو بەس.






نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە