مهسعود وجهلال چیمان بەسەر دێ لە ئەستۆى ئێوەیە
Wednesday, 22/09/2010, 12:00
نامەوێ لێرەدا بگەڕێمەوە بۆ مێژووى باوو باپیرانمان كە ئێمەیان بۆچى بەو دەردە بردوە كە هەزاران سالە كە لە كوردستاندا نەیانتوانیوە قەوارەو دەسەڵاتیكى سیاسى لە كوردستاندا بپارێزن ،بەڵامبەكورتى ئەمەوێ ئەوە بڵێم كورد وەكو میللەت لە چەندین بوارى ئابوورى سیاسى كۆمەڵاتى سایكۆلۆژى...هتد لەقەیراندایەو دەردەدارو كۆڵەوارە بۆئەداى هەڵو ێستى سیا سىو ڕۆشنبیرى ئەوان دەگەڕێتەوە كەبە باوو باپیرانى ئێمە ناسراوون، ئەوەى دەڵێ ئەبێ شانازى بەمێژووى كوردو كوردستانەوە بكرێ ئەوە فریومان ئەدات ئەوەى ئەڵێ ئێستا بارودۆخى كورد باشە ئەوە خۆڵ دەكاتە چاومان ئاوێنەمان لێ دەشارێتەوە تا ڕووخساروپاشەڵى خۆمان نەبینین و نەزانین ئێمە كێنوچ جانەوەرو دەعبا یەكین وپرسیار نەكەین لەوەى كە بۆ وا دەژین و بۆ وا وێرانین و سەرگەردانو پاشاگەردانە ئەم ووڵاتە بۆ ئێمە پاش (20) ساڵ كورد نازانێ ئیدارەى خۆى بكات میللەتێك ئۆردوگایى دەژین حكومەتێكى عەشیرەتىو سەرگەردانو كورد ئەوەتەى هەیە بە درێژایى مێژووبە فاكتەرى ناو خۆ دەسەڵاتە ناوچەیى یەكانى لە ناوچوە ئەوەى لە سەردەمە كۆنەكاندا ڕوویانداوە واتە پێش مێژووش لە داستانە ئەفسانە یى یەكانداكورد هەر وابووە ،هەموو میرنشینەكانى كورد بە خیانەتو ناپاكى خۆمان تیا چوە بە درێژایى سەدەى ڕابردووش نادانایى و كورتى بیرى سەركردەكانى كورد واى كردوە كە گەلى كورد هیچى بە هیچ نەبێوئاوا بمێنێتەوە لەناو بێ نا سنامەیىوبێ كەسێتیدا پێكهاتەى هۆزگەرا یى كورد كارێكى واى كردوە هەمووسەرۆك خێڵوهۆزێك خۆى بە كوێخا بزانێوبۆیە تا ئەمڕۆ كورد ئەوە بارو دۆخەكەیەتى لەسەردەمى شێخ مەحمودا سەرە ڕاى ئەوەى سەركردەیەكى زانا نەبوە هیچ لەسەرۆك هۆزەكانى تر نەچونەتە ژێر فەرمانداریى یەوە خۆیان بە گوندە و كوێخاو دەسەڵاتدار زانیوەو هەر بۆیە حكومەتەكەى كەوتۆتە بەر هێرشو لەناو چونهەروەكو ئێستا چۆن كەس كاغەزى كەس ناخوێنێتەوە شۆڕشى شێخ مەحمود شۆڕشێكى خۆڕسكانەى تاوودراوى ناو هەناوى كۆمەڵگاى كوردى نەبوو بەڵكو دنەدەرى سوڵتانى عوسمانى بە چەكو پارەى عوسمانیەكان بزوێنەروداینەمۆى ئەو شۆڕشە بووە وەكو خۆتان دەزانن جەنگى جیهانى یەكەم لەنێوان دوو جەمسەردا بووتوركیاو بەریتانیا كەوتوبوونە دژبەرى یەكترى دووهێزى دوژمنى جیاواز لایەك مۆدێرنو لایەك تا سەر مۆخ كۆنەپەرستو هەژارو دواكەوتوو كە ئەنجامەكەى بە تێكشكانى دواكەوتوویىو كۆنەپەرستى عوسمانى كە دەولەتێكى هەژارو نەخۆش بوو گەلانى ناوچەكە تەواو بیزار بوو لە دەستى هەر ئەمەش واى كردبەرگەى هیزەكانى بەریتانیا نەگرێو زوو ڕووخا
شۆرشەكانى كورد هەمووى بە تایبەتى ئەوەى لەم بەشەى باشورى كوردستاندا ڕوویانداوە هەمووى گرفتارى ململانێى ناوخۆ بۆتەوە جەنگى نێوان حیزبەكاندا لە كۆنو ئێستادا بۆتە هۆى لاوازبوونو كەوتنى دەسەلاتو حكومڕانى كورد،ڕووداوەكانى ساڵانى شەستەكانى ناو پارتى دیمۆكراتى كوردستان بەڵگە نەویستن هەروەها لە دواى ڕاپەڕینە مەزنەكەى گەلى كوردەوە لە بەهارى ساڵى(91)داكەبۆخۆى شۆڕشێ بووگەلى كورد كردى لە دژى سیستەمى دیكتاتۆرى بەعسو سەدام بەڵام خەڵكى كورد لە جیاتى خو ێنى شەهیدەكانى كۆمەڵى بەرپرسى گەندەڵو نابەرپرس بوونەتە سەرداروفەرمانڕەوا لەچنینەوەى بەرهەمى شۆڕش هەرچى ناوەرۆكى شۆرش هەبوو لە كوردستان سڕیانەوە داماڵرا هەرچى مۆركو ناوەرۆكى شۆڕش هەیە پێمانەوە نەما ئێستا هەرچى كۆنە جاشو فایلدارى حیزبە بوونەتە بەرپرسو دەوڵەمەندى ووڵات خەڵكى تێكۆشەرو ئازادیخوازە و پیشمەرگە و دڵسۆزانو پسپۆڕانى ووڵاتە بوونەتە پاشكۆى بەر دەرگاى ئەوانەى وا تا دوێنى سەگى پاسى بەعس بوون .
ئێوە گەر تێبینیتان كردبێ هیچ كایەو بوارو جمگەیەكى ناو كۆمەڵگاى كوردستان نەماوە تووشى قەیرانو بنبەستو داڕووخان نەبووبێ هۆكارى ئەم دۆخەش هیچ بۆ گەڕانێكى ناوێ ڕێكەوتنى ستراتیجى نێوان یەكێتىو پارتىو ڕژێمى دوو ئیدارەیەیى جەنگى ناوخۆو زۆر كارەساتى تر هۆكارەكەى فەرهەنگو ئەقڵیەتى بیركردنەوەى دوو بنەماڵەو وە دووكەس كەلەسەر تەختى هەڕەمى ئەو دوو میرنشینە دانیشتوون كە بابو باپیریان هەروەهایان كرد میرنشینى بابانو بادینان ئەم دوو میرنشینە لەلاپەڕەكانى میژووداڕەنگە بۆ ئەو دەسەڵاتەى ئەمڕۆ جێگەى شانازى بن بەڵام لاپەڕەكانى شتێكى دیكە تۆمار دەكەن ئەم میرنشینانە هەریەكەیان وەكو ئێستا وابەستەو پاشكۆو بگرە جاشو بەكرێگیراوى عوسمانییەكان یا سەفەوییەكانى ئێران بوون هەمیشە هەر خەریكى جەنگى ناوخۆو ململانێ ى یەكترى بوون وەكو كارت بەكا ربراوون لەنێوان جەنگو ململانێ ى ئەو دوو جەمسەرەى رۆژهەڵاتى ناووین ئێستاش سەرەڕاى تێپەڕینى دووسەد ساڵ بەسەر ئەو رووداوەدا كاتو ڕۆژگار وەكو خۆیەتىو وەستاوە لە جێگاى خۆى ئەم دۆخە ناتەندروستەش تەنها سەركردایەتى دەبەنگى كورد هیناوویەتە گۆڕێ لە ئێستاشو لە ڕابردووشدا.كورد ئیستا دوو ئیدارەیى و ململانێو جەنگى دەسەڵاتو پارە گەلى كوردى گۆتو ئیفلیج كردوە یەكێتىو پارتى لە پێناوى مانەوەى خۆیاندا گرنگ نى یە هەموو گەلى كورد لە سە ر ئەژنۆ بڕوات ئافەرین سەركردە ئافەرین سەرۆكى هەرێمو سەرۆكى عێراقى فیدراڵ بۆ خۆتانو جوامێریتان.
من وەكو ڕۆژنامەنووسێك ئەوە ڕاسپاردەم بێت بۆ ڕۆشنبیرانو نووسەرانو ڕۆژنامەنووسان كە لە لاپەڕەى تۆمارى مێژووى گەلى كوردا پارتىو یەكێتى بسڕنەوە , یا ئەوەتا وەكو میرابۆى فەرەنسى هەڵیاندەنە سەرەنوێلكى لاپەڕە ڕەشەكانى میژووى پڕ لە خیانەتو فایل دارىو كەسیان لە گۆڕستانى تیكۆشەرانو جەنگاوەرانى بزافى ڕزگاریخوازى گەلى كوردا دامەنێن ڕۆژێك ئەبێت بەمردوویش بكەونە بەر دەمى دادگاى گەلو لەسەر كردەوەكانیان دادگایى بكرێن , ئەم بارو جۆخەى گەلى كوردى پیا تێدەپەڕێ تەنها بەزەبرى شۆڕشگێڕانەى ڕادیكال چارەسەر دەبێت ئەبێ خەڵك پەلامارى دامو دەزگاكانى پارتىو یەكێتى بدات لە سەر ئەو كورسى یە دایانگرێتە خوارەوە و یەكە یەكە بە سزاى گەلو شۆڕشیان بگەیەنێو مقێەلەكەى شۆڕشى فەرەنسا بەمۆڵەتى مانگێك وەرگرین لە مۆزەخانەى لۆڤەرى فەرەنساو دانەدانە ملیان بكەین بە مقێەلەداو بۆ هەمیشە لە كۆڵ كوردیان بكەینەوە ئەم شۆڤارو خائین بە كوردانەى كورد كەتەنها ئەركیان خزمەتكارى داگیركەرانو بێگانەیەو كوردستانیان كردوە بەمۆڵگاى تەراتێنى هەموو دەزگا سیخوڕییەكانى دنیا ئەوەتا كوردسستان بۆتە مۆڵگەى میتى توركىو ئیتلاعاتو سی اى وەى مۆسادو موخابەراتى سوریاو ڕوسیاو...ززهتد من ئەو پرسیارە لە ئێوە دەكەم ئایا كوردستان ئاسۆى گۆڕان و ڕیفۆرمى تیاماوە تەنها شۆڕشێكى چەكدارى و ڕۆشنبیرىو شارستانى هەمە لایەنەى دەوێ كوردستان حكومەتى وام نەدیوە لە دنیادا دژە گەلى بێ وەرە ئەگەر كورد نەگبەتى نەبێ ماناى هەیە هەرچى داهاتى دزراوى كوردستانە لە بانكەكانى ئەوروپاو ئەمریكادا سەرمایەگوزارى پێوە دەكرێتو خۆشمان بەملیۆن گەنجانمان سەرگەردانو ماڵوێرانە زۆرتر لەسەدهەزار ئافرەتى قەیرەمان هەیە لەم ووڵاتە كەسێك لەم دەسەڵاتە مێش میوانى نى یە كۆمەڵى ڕێكخراوى ژنان هەیە ڕۆڵى پووشێكیان نى یە تەنها دیكۆرن حیزب بۆ چاوبەستەكێى داناوون . ئەمانەى ئەمڕۆ كوردستان دەبەن بە ڕێوە ئامانجو مەبەستیان ئەوەیە هەموو ڕۆشنبیرانى نیشتیمان ڕسواو سووكو سەلیمى بەر دەرگاى ئەوان بنو وەكو زۆریان وا لێكردوە ئێستا , هەموو ژنانى سەربەرزو بەڕێزى كورد ببەنە باڕەكانەوە بیانكەنە لەشفرۆشو خۆیلن لەشكڕبن , ئەوەى ڕێز بێت لەمرۆڤى دڵسۆزو پسپۆڕو كاركەر لە ووڵاتە ناگیرێو ئێستا سووكترین مرۆڤ لەگەڵ ڕێزى بێ پایانم بۆیان لە كۆمەڵگاى كوردیدا كەناسو مامۆستاو كریكارو ئەو كەسانەیە كەمرۆڤى دڵسۆزو چاكنو ئەم ووڵاتەیان خۆشدەوێ لە كوردستاندا ئەوەى بە فلتەرى بارزانىو تاڵەبانیدا نەڕوات تاكێ نەعل نادێنى لاى ئەوانو بۆزانیاریتان لەگەڵ ڕێزمدا بۆ هەندێ ورۆڤى چاكو باشو كەلە پێناوى بژێوى مالو منداڵو بەناچارى دوایان كەوتوە ئەگینا ئەوەى دواى بارزانىو تاڵەبانى كەوتوە زۆربەیان بەكرێگیراوو ماستاوچىو بەزاراوە سیاسیەكەى لۆمپنن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست