کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


كۆمارى توركیاو ئێران دوو سیستەمى ستەمكارى نادیمۆكرات

Wednesday, 22/09/2010, 12:00


بێ گومان سیستەمە هاوشێوەكانى وەكو كۆمارى توركیاو كۆمارى ئێرانى ئیسلامى و سوورى ,كە ڕژێمەكانیان لەسەر چەمكە سواوو بەسەر چووەكانى وەكو توند ڕەوى ئاینى و نەژاد پەرستى كوێرانە دامەزراوەو ناتوانن درێژە بەژیانى سیسستەمە سیاسى یەكانیان بدەن لەبارودۆخێكى وەكو ئەمڕۆ كەجیهان پێدا تێپەر دەبێت لەساییەى جیهانگەرایى سەرمایەو بازاڕو كەشە كردنى تەكنۆلۆجیاى ئەلەكترۆنىوپەیوەندىو گەیاندنو كە وەك دەڵێن جیهانى كردوەتە گوندێكى بچووك،بۆیە ئەو سێ ڕژێمانە بە سەركوت و ئەشكەنجەو ڕاونان و كوشتنوزیندانى كردنولە سێدارەدان، ناتوانن رێگە بەمافوخەونى ڕەواى ئازادیخوازى گەلان بگرن و ببنە ئاستەنگى لەبەردەم گۆرانكاریى یەكان كە لەسەر ئاستى جیهان بەدیى دین،بەتایبەتى كە توركیا چەندین ساڵە لەهەوڵى ئەوەدایە ببێتە ئەندام لەیەكێتى ئەوروپا، هەروەك كێشە ئەتۆمییەكى ئێران وایكردوە فشارێكى ئەمریكىو نێودەوڵەتى بەهێز بخرێتە سەر ئەو وڵاتە،ئەمە لەكاتێكدایە كە وڵاتێكى وەك ئێران كە ژمارەى دانیشتوانى خۆى لە(80) ملیۆن كەس ئەداتو ڕووبەرەكەى بەنزیكەیى (3) هێندەى عێراق دەبێت ئەم ووڵاتە گەورەو دانیشتوان چڕە پێكهاتەكەى دانیشتوانى لەچەندین نەتەوەو ئاین پێكهاتوە، بەڵام تەنها ئایینى ئیسلام ئەویش باڵى شیعەگەرێتى باڵا دەستە،لەكاتێكدا ئێران ووڵاتى فرە نەتەوەو ئایینە كە بێجگە لە فارس چەندین نەتەوەى تر وەكو (كوردو،عەرەبو ،بلوج،ئەفغانى،توركمانى،ئازەرى) تیدا دەژىو لەرووى ئایینى یەوە پڕە لە ئایینى جیاواز كە بێجگە لە ئیسلام (كریستیانى،جوولەكە،بوودى ،ئاڤێستایى ،یارسان ،مەزدەكى ،كاكەیى) تیایدا دەژى ،بەڵام هیچ یەكێ لەو پێكهاتانە ناتوانن گوزارشت لەخۆیان بكەنو زمانى فارسى تەنها زمانى ستانداردە لەو ووڵاتەداو هیچ زمانێكى تر بەفەرمى نەناسراوە.
هەروەك،لەئێران سەرەڕاى ئەوپێكهاتانە ئازادى سیاسى تا سەر ئێسقان پێشێل دەكرێو چەندین تەوژمو تەیارى سیاسىو ئاید ۆلۆژى ترهەیە،كەچى هیچ لایەن و كەسێك ناتوانێ گوزارشت لە خۆیان بكەن ،هەروەها سەرەراى لەئارادا بوونى باڵى چەپى ئێران كە خۆیان لەچەند حزبو رێكخراوەیەك رێكخستووە،بەڵام هیچ كامیان ڕێگەى پێنەدراوە كارى سیاسى خۆیان بكەنو لەو وڵاتە قەدەغە كراوون،هاوكات ئەندام بوون لەو رێكخراوانە یاخود باجى كۆمۆنیست بوونو بوونە ئەندام لەحزبو رێكخراوە كوردیەكان سزاكەى راستەخۆ یان زیندانو ئەشكەنجەیە یاخود لەسێدارە دانو كوشتنە بێ بوونى دادگایەكى دادپەروەرانە یاخود قانوونێكى سەردەمیانە،كە لەچوارچێوەى ئەو دۆخەش تا ئێستادا سەدان كەسی لەسێدارە دراوە لە ماوەى ئەم چەند ساڵەى ڕابردوودا ،لەم بوارەشدا دۆسیەكانى ئێرانو توركیا بۆ پێشیلكردنى كردنى مافەكانى مرۆڤ لاى نەتەوەیەكگرتوەكانو ئەو رێكخراوانەى داكۆكى لەمافى مرۆڤ دەكەن ڕوونو ئاشكرایە كە بەدەگمەن ڕاپۆرتى ئەو رێكخراوانە ئاماژە نەكات بۆ سێدارەدانو پێشیلیەكانى مافى مروڤ لەو دوو وڵاتە.
كۆمەڵگاى ئێران لەسایەى ئەو سیستەمە گشتگیروئایدۆلۆژى ئایینى یەدا ڕێگە بە هیچ پارتێكى سیاسى سكولارو لیبرالوسۆسیال دیمۆكرات مۆدێرن نادات كارى مەدەنىو شارستنى خۆى بەرێوە ببات،هەروەك هەوڵدەدات هەموو بیرو هزرێك لەدەرەوەى مەزهەبى ئایینى ئیسلام شیعە گەرایى بسرێتەوە،چونكە خۆیان وادادەنین كە ڕاستى ڕەهاى لاى ئەوانە،ئەمەش بووەتە سەرچاوەیەك بۆ سەركوتكردنى ئیرادەى مرۆڤەكانو نەتەوەكانى دیكەى ئێرانوقبوڵ نەكردنى جیاواوىو دیالۆك،ئەمە لەكاتێكدایە كە لەئێراندا فرە نەتەوەو ئایین لەئارادایە،هەر چاودێریكیش گەشتێك بكات بە ووڵاتى ئێراندا ئەو راستیەى بۆ ئاشكرا دەبێت كە جیاوازییەكى زۆر هەیە لە نێوان نەتەوەكانى ئەو وڵاتەدا لەرووى بارى كوزەرانەوە،هەروەها زۆربەى پرۆژەكانى پەرەپێدانى ژێرخانى ئابوورىو پرۆژە پیشەسازىو كشتوكاڵیەكانى لەو ناوچانە جێبەجێ دەكرێت كە فارس نشینن،بۆیە ناوچەكانى تر بەتەواوى فەرامۆش كراوونو هیچ پرۆسەیەكى وەبەرهێنانى ئەوتوى تیدا جێبەجێ ناكرێت بەڵكو سامانى ژێر زەوى نەتەوەكانى تر بەتالان دەبردرێت بۆ جێبەجێكردنى ئەو پرۆسەیە،بەتایبەتى سامانە ژێر زەویەكانى رۆژهەڵاتى كوردستان،ئەم سیاسەتەش وایكردەوە ئەو ناوچەیە زۆر بە دواكەوتوویى بمێنێتەوەو ڕێژەى بێكارىو هەژارى تیدا لەئاستێكى بەرزدا بێت،بەڵكو نەبوونى دەرفەتەكانى كار لەناوچە كوردنشینەكان وایكرد هێزى كار لە رۆژهەڵاتى كوردستان ببێتە هێزیكى دەستى كارى هەرزانویەدەك بۆ پرۆسەو چالاكیە ئابوریەكان لەناوچەكانى دیكەى ئێران،ئەمەش وایكردوە بۆ بەدەستهێنانى بژیوى ژیان لاوانى كوردستان ناچار بكرێن كۆچ بكەن بۆ ناوچەو شارە گەورەكانى ترى ئێران كە لەكارگەو كارخانەكانى ئەو ناوچانەش وەك كۆیلەو كرێ گرتە مامەڵەیان لەگەڵ دەكرێتو دەگرینە سووتەمەنىوكەرەستەى خاوى سەرمایەو كەلەَكەكردنى سەرماییەو ڕاگرتنى دەسەڵاتى مەزهەب گەرایى لەئێران، بۆیە زۆریك لەهاوڵاتیان ئەو وڵاتە پێیان وایە كە ئێران وڵاتى هەموان نییە،بەڵكو وڵاتى كۆمەڵێ سەرماییەو بازرگانو كاربەدەستى بالاى شیعەگەرێتیە كەهەر تەنها نوێنەرایەتى شیعە دەكەنوهیچ نەتەوەو ئاینێكى تر ناتوانێ هەبوونى خۆى بەئاشكرا باس بكات ،ئەوەى سادەترین هەلوێستى سیاسى هەبێ لەبەرانبەر ئەم ڕەوشە توتالیتارییە زیندانو ئەشكەنجەوسێدارە چاوەڕوانى دەكات،لەئێستاشدا رژێمى دەسەڵاتى ئێران دەیەوێت لەڕێگاى كوشتنوسێدارەوە چاوترسێنى گەلى كورد حكومى خۆى بەسەر گەلى كوردا بسەپێنێت كە ئەمەش دژە بەرەوتى سەردەمو ژیانى ئەمڕۆى مروڤایەتیە، لەسێدارە دانى ئەو (5) تێكوشەرى لاوى ئێران لە مانگى ئایارى ئەمساڵدا بەڵگە نەویستە لەسەر پێشیلكاریەكانى داوكاریەكانى كەلى كوردو مافى مرۆڤ،بۆیە سەرەراى ئەم هەنگاوە نامرۆڤانەى كە ئێران دەیگریتە بەر دژ بەگەڵانى ئێران بەتایبەتى گەلى كورد لەرۆژهەڵاتى كوردستان، میللەتى كورد بەرگرى ڕەوا پێش دەخاو دەیەوێ مافە ئابوورىو سیاسیەكانى بۆ بگەڕێتەوە ناسنامەو زمانەكەى بە فەرمى بناسرێوئاخاووتنى پێ بكات.
ئەوەى پەیوەندى هەبێت بە باكوورى كوردستان،ئەوا ئەم بارودۆخە لەتوركیا سەرەراى هەوڵدانى ئەو وڵاتە بۆ بوونە ئەندام لەیەكێتى ئەوروپا،ئەوا دەسەڵاتدارانى ئەو وڵاتە ویراى گفتو بەڵینیان سەبارەت بەچارەسەركردنى ئاشتیانەى دوزى كورد لەباكوورى كوردستان،بەردەوامن لەپێشیلكاریەكانیان لەبەرامبەر گەلى كورد،كە لەژێر پەردەى نەژادپەرستیدا سیاسەتى نكۆڵى كردن پیادە دەكرێ،لە ئێستاشدا پارتى دادو گەشە پێدان سەرەڕاى نەتەوە پەرستى مەزهەبى سونەگەرێتى خستوەتە سەر سیاسەتى ئەو سیاسەتەى پەیرەوى دەكات،كە لەكۆمارى توركیادا(80) ساڵ زیاترە سیاسەتى نكۆڵى كردنى نەتەوەیىوئاینى پەیڕەو دەكرێت ،ئەمە لەكاتێكدایە كە توركیا هاوشێوەى ئێران فرەنەتەوەو فرە ئایینە، بەڵام توركیا لەسەر چەمكى ناسیونالیزمى فاشى تورانییەتى ڕِەشوكوێر دامەزراوە لەپاڵ ئیسلامى سیاسى بەناو میانرەو باڵى ڕیفۆرمى سونەگەرى،لەكاتێكدا توركیا بێجگە لەكورد چەندین نەتەوەو ئایینى ترى تیدا دەژى،بەڵام سیاسەتى سەركوت كردنو پێشیلكردن مافەكانیان لەدژ پەیرەو دەكرێت. لەڕووى ژمارەى دانیشوانەوە توركیا هەر هێندەى ئێران دەبێ،كە لەو وڵاتەدا سەرەڕاى ستەمى نەتەوایەتىو مەزهەبى دەسەڵاتى توركیا ستەمى ئابووریش لەبەشى باكوورى كوردستان پەیڕەو دەكاتو ناوچە كوردیەكان بەدواكەوتویى هێشتۆتەوەو سیستەمى خێڵەكىودابونەریتى دەرەبەگایەتى بەسەر سەرى خەڵكەوە ڕاگرتوە هێشتا سەرۆك خێڵوئاغا سەردارو باڵادەستن.
لێرەدا پێویستە ئاماژە بەوە بكەین كەبەگوێرەى راڤەكردنى سیاسى ئەم جۆرە سیستەمانە لە ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست كەوتونەتە ژێرپرسیارەوەو كاروانى ژیانومێژوو بەنەخۆشو ئێكسپایەریان دەزانێوپێویستە ئاڵوگۆڕِلەخۆیاندا دروست بكەن،چونكە سیستەمى جیهانى چیتر ئەو جۆرە ڕژێمانە بەنامۆ دەبینێ بەم سەردەمەو لەگەڵ پیسَداویستیەكانو بوونى سیستەمى بازاڕى ئازادو كەرتى تایبەتوجیهانگیرى سەرمایەدارى یەك ناگرنەوە،لەبەر ئەوەى بازاڕى ئازادو كۆمپانیا فرە ڕەگەزەكان بۆ ئەوەى سەرمایەگوزارىو كەڵكە كردنى سەرمایەكانیانو قازانجیان زیاتر بێت پێویستى بەئارامىو ئاسایشى سیاسى هەیە تاوەكو بتوانن درێژە بە سەرمایەگوزارى خۆیان بدەن لەناوچەكەدا،بەتایبەتى لەئێستادا كە كوردستان خاوەنى یەدەگێكى نەوتو غازى سروشتى گەورەیە كە چاوەڕوان دەكرێت لەئایندەیەكى نزیكدا سامانى نەوتو غازى كوردستان لەرێكى هێڵى نابۆكۆ هەناردەى بازاڕِەكانى ئەوروپا بكرێت،بۆیە ئەمریكاو ئەوروپا پێیان وایە كەپێویستە كێشەى كورد لەناوچەكە بەئاشتیانە چارەسەر بكرێتو ئارامىو ئاسایش باڵى بەسەر ناوچەكەدا بكشێتو دەبێت لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست ئاشتىو دڵنیایى بەدەست بهێنرێت،ئەمەش بەكرانەوە دەبێت بەڕووى دنیاى ئەمڕۆداوگۆشەگیرىونامۆیى بەسوودو بەرژەوەندى گەلانى ناوچەكە نیە، هەر بۆیە ئاڵوگۆڕى ناوچەكەلەڕووى سیاسىوسنورى جیوكرافیەوە بۆتە زەرورەتى ڕۆژەڤ هاوشێوەى ووڵاتانى ئەوروپا،لەپاڵ ئەمەشدا ئەوروپاو وڵاتانى پیشەسازى جیهان پێیان وایە كە وڵاتانى ناوچەكە پێویستە پەرە بە سیستەمى بانكىو سەرمایەگوزارى خۆیان بدەنو سنوورو مەرزەكان بەڕووى كۆمپانیا فرە ڕەكەزەكاندا بكەنەوەو سیستەمێكى شەفافو تەبا برەخسێنرێت تا لەو ئاژاوەو سەرگەردانى سیاسییە ناوچەكە ئارام بێتەوەو چیدى ململانێ ى ئایینىو نەژادى كەڵكى نەماوە،چونكە پێیان وایە كە پێكهێنانى كۆمەڵگاى مەدەنىومافى هاووڵاتى بوون بۆتە پێویستى هەنووكەیى بۆ چارەسەرى كێشە هەمیشەیىو خوێناویى یەكانى ناوچەى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست،لەبەر ئەوەى دەسەڵاتدارانى ناوچەكە ناتوانن تا سەر بەدەزگاى سەركوت وكوشتنوسێدارەو كودەتاو پۆلیس و زیندانى درێژە بەدەسەڵاتى خۆیان بدەن،لەكاتێكدا گەلانى ناوچەكە خوازیارى گۆرانكارى و هەڵوەشاندنى سیستمى ناوچەكەو ئاڵوگۆرى دیموكراسى و هاوشێوەى گەلانى ترى جیهانن،بەڵام پێدەچێت
كۆمارى ئیسلامى ئێران سەڕەراى قەیرانى ئەتۆمییەكەى لەگەڵ ئەمریكاو ئەوروپاو فشارە نێودەوڵەتیەكانى جیهان بۆ سەر ئەو وڵاتە، بەحوكمى ئەوەى لەسەر چەمكى ئایدۆلۆجى ئایینى توندرەو دامەزراوە بەردەوامە لەسەرە ڕِِوویەكانو پیشیلكردنى مافە مەدەنىو نەتەوەیەكانى گەلانى ئێران،لەپاڵ ئەمەشدا خەریكى هەناردەكردنى شۆرشى ئیسلامى شیعەگەراییە بۆ ناوچەكە،لەبەر ئەوەى ئێران هەرگیز برواى بەدەستاو دەست كردنى دەسەڵاتى سیاسى نى یەو سیستەمى دیمۆكراسى بەمەترسى دەبینێت بۆ سەر دەسەڵاتى سیاسی خۆى،هەروەك ئەو دەوڵەتانەى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست بڕوایان بەكرانەوەو قبوڵ كردنى جیاوازى نى یەو بەتایبەتى دۆزى سیاسى كورد بەمەترسى دەبینن بۆ سەر سیستەمەكەیان،كە ئەم تیروانینەیان بۆ دۆزى ڕەواى كەلەكەمان دوورە لەڕاستیەوە .
ئەگەرێكى تریش لەئارادایە كە زۆریك لە چاودێران پێیان وایە كە ئەم بەئیسلامى كردنەى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست خواستى سیستەمى سەرمایەى جیهانى لەگەڵدا بێوبەهاوكارىو هەماهەنگى ئەوان بكرێ بۆ بەدواكەوتوویى هێشتنەوەى ناوچەكە تاسیاسەتى بەبازاڕكردنى ناوچەكە پیادە بكەن بۆ ساغ كردنەوەى كاڵاكانى كۆمپانیاكانیان بردنى سامانى سروشتى ناوچەكە بەتێچونى كەمترو هێشتنەوەى ناوچەكە لەناو جەنگوهەژارىودواكەوتویدا،تاوەكو هیچ گەشەو پەرەسەندنێك بە خۆیەوە نەبینێ،دەكرێت ئەوەى لەمیدیاكانەوە باس دەكرێ پێچەوانەكەى ڕاست بێ، هەموشمان ئەو ڕاستى یە باش دەزانین كە پرۆژەى ئیسلامى سیاسى لەدەییەى هەشتاكاندا پرۆژەیەكى ئەمریكى بوو بە پارەو پولى سعودیە لە دژى ئۆردوگاى ڕۆژهەلات دروست كرا،بەڵام لەئێستا ئەو پرۆژەیە بۆتە مۆتەكەى سەرى ئەمریكا.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە