کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ساڵیادى (11)سێپتێمبەر..ڕەخنەوڕامانێكى كورت

Sunday, 11/09/2011, 12:00


كارەسات و ڕووداوى 11سێپتێمبەرلە ئەمەریكا یەكێك لە گەورەترین تاوان كەلە مێژوودا كرابێكە زۆر كارەساتێكى ناوازەو سەرسوورهێنەربوو ئاوا لەناكاو چەند فڕۆكەلە یەك كاتدا خۆیان بدەن بە بەرزترین تاوەرە بازرگانیەكانى جیهاندا كە پڕبن لە خەڵكى سڤیلدا بەجارێ (3)هەزار كەس كرانە قوربانى,ڕنگە ئەم ڕووداوە لەیادەوەرى مرۆڤایەتى تا هەتایە دەرنەچێ چونكە دنیا یەكپارچە سەرسام بوو ئەوەى ئەم كارەساتەى زیندوو هێشتۆتەوە ئەوەیە كە گۆڕانكارى دروست كرد لە ئاراستەو ڕووى چارەنوسى سیاسى جیهان,ئەمریكا یەكسەر ستراتیجى سیاسى خۆى گۆڕى وبانگەشەى جەنگى دژە تیرۆرى كردوهەستى بە مەترسى یەكى گەورە كردكە ئاوا لە قوڵایى ئەمریكادا بە تاكتیكێكى ئاوا هونەرى لەچەندین ئامانجى گرنگى ئەو ووڵاتە بدرێ
,ئیتر ئەم ڕووداوە دیوى زۆرەو خوێندنەوەى زۆر بۆ دەكرێل لایەك بڕواى وایە كە تیرۆر بە كردەوە هەیەوترسێكى گەورەیەو فەندەمەنتالیزمى ئیسلامى سیاسى بەڕێوەى دەبەن وتوندڕەوونوگشتگیرنوبڕوایان بەفرەیى نى یە, خویندنەوەى باوى دەسەڵاتى سیاسىوئابوورى ئەمڕۆ وایە ,خویندنەوەى تر هەیە ئەم ڕووداوە بە سیناریۆى ئەمریكا دەزانن كە بۆ مەرامو ستراتیجى پراگماتیەكانى ئەو زلهێزە دەزانن كەدەیەیەوێ لەو پەڕى دەسەڵاتى سیاسىوسامانداریدا بمێنێتەوە ڕەهاو بێ سنوورجیهان ڕێبەرایەتى بكات سەردارى دنیا بێت بێ هیچ ڕكە بەرو هاوتایەك .
سەرچاوەى هەموو دەردو بەڵاو نەگبەتیەكانى مرۆڤایەتى (هەژارىو جەنگو تیرۆرودواكەوتوویىوتێكچونى ژینگەو...)سیستەمى ئابوورى سیاسیەكەیەتى كە دنیاى تاوداوە بۆ بازنەى چاوچنۆكىوبەرژەوەندى وتاوانكارى تیرۆریش لەم بازنەیە دەرناچێ هەموو جەنگ و تیرۆرەكانى دنیا لە تەنگژەى داراییەوە دەست پێدەكات,كە سیستەمى ئەمڕۆى دنیا بەر پرسیارەو زۆر باش توانیویەتى جەنگو ئاژاوەیەكى گەورە دروست بكات بۆ بەرژەوەندییەكانى خۆى گرتنى عێراقو ئەفغانستان ..هتد باشترین نمونەیە, گرفتى هەرە گەورەى دنیا نەبوونى تێگەیشتنەنەبوونى بەرگە گرتنى ئەو هۆشیارىو تێگەیشتنەیە وە ئەو كۆسپانەى دێنە ڕێگاى ئەو تێگەیشتنە بابەتزانستیەى كە مرۆڤایەتى لە ناخەوە دەگۆڕێ بۆ هەمیشە سەرەتا هێندەش تێبگەین بەسە كە هەموو مرۆڤایەتى هاوبەشین چیتر نەتەوەو ئایینو ڕەنگى پێستو ناوچەى جوگرافى بۆ مرۆڤ ئەرزشى نەماوە هەتا نیشتمانو بنەماڵەوخیزانیش , ئەگەر هەر ئەوەندە تێبگەین كەجەنگو خوێن ڕێژى سەرچاوەكەى چاوچنۆكىو بەرژەوەندى ئەوانە پێكیانهێناوە كەلەو سەرەوە بڕیار لە چارەنوسى مرۆڤایەتى ئەدەن مافیشیان نى یە ئەوە بچوكى هزرو بیرى ئێمەیە ئەوانى كردۆتە قانوندانەرو بڕیار بە دەست لە ژیاندا ,ڕۆژى (11)ى سیپتێمبەر جێگاى نەفرەت كردنە بەڵام هەموو هاوشێوەكانى جێگەى نەفرەتە((جەنگى جیهان یەكەمو دووەم هیرۆشیماو ناكازاكى هۆڵۆكۆستى جولەكە كوشتارى ئەرمەن ئەنفالو كیمیایى كوردان...))ئەوەى گرانى دروست دەكاتو گەندەڵى دەكات بە گوزەرانى خەڵكەوە هەر جۆرێكە لە تیرۆر تیرۆر ڕەنگو جۆرى زۆرە ناعەدالەتى كۆمەڵاتى وبێ بەزەیى بازاڕى بە ناوئازادو دیمۆكراسى سەرمایەو بازاڕ ..هەموو هەر تیرۆرن هەر یەكەیان بە ڕەنگێ تیرۆرى گەلان دەكات . بەبڕواى من هێشتا كارەساتى ڕووداوى (11)ى سێپتێمبەر لە گومان پاك نەبۆتەوە تا ئێستا بە ئاڵۆزىو تەمو مژى ماوەتەوە پاش ئەوەى (10)ساڵ بەسەر ئەو كارەساتەدا تێدەپەڕێ لیژنى یەكى قانوونى بۆ تەشكیل نەكراوە تا بە بەڵگە بیسەلمێنى كە چ لایەك لەپشتى ئەم تیرۆرەوەن ڕاستەوخۆ ئەڵێن (ڕ:القاعدە) لاى هەموو كەس ئاشكرایە ئەم كارە مەبەستى سیاسىو ئابوورى لە پشتەوە بوو ئەمریكا بێ ڕەقیبو دوژمن ناژى ئەزانێ زوو ئەپووكێتەوە ئەگەر لەدۆخى پەلامارو هەڵپەدا نەبێ كێرڤى هێزو ئابوورییەكەى دێتە خوارێ.هەر بۆیە لە دواى ڕوخانى بلۆكى ڕۆژهەڵاتەوە بۆ ڕەوایى دان بە خواستو نەخشە وپلانەكانى لە بوارى ئابوورىو جیۆسیاسیدا ئەو سیناریۆیەى بەڕێ خست بەناوى دژە تیرۆرەوە ,پێم وایە باوەڕى ئایینى ئیسلام بەتایبەتى دواى گەشەكردنى كۆمەڵگا ڕۆژهەڵاتیەكان بزووتنەوەى نوێخوازى ئیسلامى تیرۆرستەو تیرۆر بەرهەم دێنێت, بەهەمان شێوە ئایدیۆلۆژیاوسیستەمى باوى ئەمڕۆ لە دەسەڵاتدایە كە سەرمایەدارىو بازارى ئازادە هەموو دنیاى تاوداوە بۆ تاوانو تیرۆرو جەنگو هەژارىو.......هەردوو جەمسەرى ئیسلامى سیاسىووكو كۆمارى ئیسلامىوتالیبان....لەگەڵ سیستەمى ئابوورى سیاسى سەرمایەوبازاڕى ئازاد بگرە ئایین پاشكۆى سەرمایەدارییە بەكار دەهێنریت بۆمانەوەى دەسەڵاتىسیاسىو ساماندارى خۆیان كەئەمڕۆ ئەمریكا نوێنەرایەتىو سەرۆكایەتى دەكات ,ئەوەى لەنێوانەدا بۆتە قوربانى گەلانى ئازادى خوازو جەماوەرى ستەم كیشى دنیایە
ن/یاسین كریم

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە