کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


په‌یامێک

Thursday, 19/01/2012, 12:00


زۆربەداخەوە بۆ گەلى مەزنى فارس په‌یامێک گەلێكى وەك فارس ناسراوە بەكەلتورە بەرزەكەى بەئەدەب وهونەرەبەرزەكەى بەمیژووى شارستانیەتە مەزنەكەى كەچۆن بە درێژایى كاروانى مێژووخاوەنى قەوارەودەسەڵاتى خۆى بووە یەكێكن لەو گەلانەى رۆژهەلاتى ناوەراست كۆیلەتیان قبوڵ نەكردوەو هەمیشەش خاوەنى گوتارو شوناس و بڕیارى سیاسى خۆیان بوون هەتا لە سەردەمانى ئیمپراتۆریەتى فتوحاتى ئیسلامیشدا 0 میللەتى فارس لە هەولى خۆ رزگار كردن و گەرانەوەى شكۆمەندى خۆیدا بوە0 هەمیشە بزووتنەوەو ڕاپەرینى دژ بە دەسەڵات هەبووە 0 گەلى فارس لەرووى كەلتورو زمان و مێژووەوە زۆرلەگەڵ گەلى كورد نزیكن و بەڵكو كوردو فارس لەرووى كەلتوروفەرهەنگەوە بە پلەیەك ئاوێتەوتێكەڵاون وەكو ئامۆزاو نەوەى باپیرانێكین مێژووشمان هاوبەشە0
مانشێتى-ئەم نوسینەم بۆ ناونا بەداخەوەبۆگەلى فارس لەبەرئەوەى گەلێك هێندە دەست و نەخشى هەبێ َلەشارستانیەت وئەدەب وهونەر ومێژوو0000هتد چۆن دەبێ مللەتێكى مەزنى وەك فارس بەوە رازى بێ حوكمى دیكتاتورى گشتگیرى مەزهەبى سەركوتگەر حكومرانى بكات بەسەردا بەڕاستى جێگەى داخە ئەو ووڵاتە جوانە تا ئەمرۆ دەسەڵات وحكومەت وكەسانێك دەیباتە ڕێوە كەبۆ ئەم سەردەمە نەشیاوەو ناجۆرە بگرە نامۆیەو بۆتەهۆى دواكەوتویى و پەراوێزخستنى ئەو ووڵات و گەلە 0 ئەوەتە هونەرى مۆسیقاو ئەدەبیاتى شیعرو پەخشان تەواو دواكەوتوە هەروەهالە سەر ئاستى دامەزراوەكانى كۆمەڵگاى مەدەنی و مافەكانی مرۆڤ وسیستەمى حكومڕانى دیمۆكراسى هەرزۆر لەپاشەوەیە لە كاتێكدا گەلى مەزنى فارس دەبوو پێشەنگ بوونایە بۆئەو مافگەل ودەزگاو دامەزراوانە كە بۆئەمڕۆى دنیا زۆر پێویستن بە تایبەتى ڕۆژهەلاتى ناوین وئێران زۆر بەتایبەتى 0 شەرمو نەنگی یەبۆشانى ئێرانى یەكان تا ئەمڕۆ حكومەتى ولایەتى فەقێ وسەركوتى ئازادى فەرمانڕەوایەتى دەكات وبۆتە قەڵاوسەرچاوەى تیرۆرو ئاشوبو دەستوەردان لەزۆر لەووڵاتانى ناوچەكە،بە ناو شۆڕشى ئیسلامى دەنێرێتە دەرەوە بەڵام ئارامىو ئاشتى جیهانى خستۆتە مەترسیەوە نیوەى خەڵكى ئێران لەژێر هێڵى هەژارییەوە دەژین حكومەتى دیكتاتۆرى مەزهەبگەرایى لە ئێران هەر خەریكى چەكى ئەتۆمىو دروستكردنى گرووپى چەكدارى توندڕەوانەیە دەیانێرێ بە هەر چواردەورى ووڵاتانى دراووسێ ى لە پێناوى مانەوەى دەسەڵاتى نەگریسى دیكتاتۆرى ئاخوندى وولایەتى فەقێ هەر ئێستا زۆرتر لە (5)ملیۆن كەس ئاوارەى ووڵاتانى هەندەرانن لە ئێراندا هەموو جۆرە ستەمێك هەیە سەركوتى ئازادى سیاسى فەرهەنگى ستەمى نەتەوایەتى و ئاینى ناشیعى ستەمى ئابوورى وجیاوازى كردن لە ناوچە جیا جیاكانى ئێراندا لەڕووى بارى بژێوى خەڵكەكەیەوە ناوچە كوردىو عەرەبى وبلوجو,,,,جیاوازى زۆر دەكرێن لەگەڵ ناوچە شیعەكاندا بارى گوزەرانى خەڵكى ئێران بەردەوام ڕوو لە خراپیە بە هۆى دابڕانى كۆمارى ئیسلامى لە كۆمەڵى نێو دەوڵەتىو هەڵكشانى نرخى كەلو پەلەكانى ڕۆژانەى خەڵكى گرانى تەنگى بە كۆمەڵگاى ئێران هەڵچنیوە لە ئێستادا ئێران بە یەكى لەو ووڵاتانە دەژمێرێ كە نامۆیە بە سیستەمى دیمۆكراسى ومافەكانى مرۆڤ بەدژى هەموو كۆمەڵگاى جیهانیەوە ڕەفتار دەكات دەوڵەتێكى نەژاد پەرستو دیكتاتۆرى ئایینى یە مافى گەلانى ئێران پێشێل دەكات ڕەخنە لە ئیسرائیل دەگرێ لەكاتێكدا ئیسرائیل تاكە ئەزموونى دیمۆكراسى هەرێمى ڕۆژهەڵاتى ناوینە ساڵانە بە سەدان كەس لەسەر ئازادى رَادەربڕین لە سێدارە ئەدرێ ،ئەم سیستەمە پەیڕەوى هیچ بنەماو پێوەرێكى جیهانى ناكات لەگەڵ بنەماكانى ئایینى ئیسلامیشدا نایەتەوە تەنها باڵى شیعە گەرێتى بە كار دەبەن بۆ مەبەستە ستراتیجیەكانى خۆیان ئێران لەناو خۆدا هەزارو یەك كێشەى هەیە كەچى خەڵكى سەرقاڵدەكات بەكارى دەرەوەى ئێرانەوە , ساڵانە هەر لە كوردستانى عێراق چەندین ملیار دۆلار بە دەست دێنێ كەچى پابەندى بنەما مرۆییەكان نابێتو هەر خەریكى تۆپ باران كردنى سنورە كانى حكومەتى هەرێمى كوردستانە ،گەلى كورد لە ڕۆژهەڵات هەرچى مافى سەرەتایى بیت نیەتى ئەیشیانەوێ كەس پەرچە كردارى نەبێت ئەمە ناكرێت ستەم هەبێت بەڵام بەخەڵكى بڵیت هیچ كاردانەوە نیشان مەدە وبمرە بۆ خۆت ئەمە ناكرێ خەڵكى ڕۆژانە بە شێنەیى بمرێت بەڵام بە خەڵكى بڵێ نابێت هیچ هەڵویستت هەبێ بە تایبەتى دواى ئەوەى ئەحمەدى نەژاد هاتۆتە سەر كار خەڵكى ئێران لە بارو دۆخێكى دۆزەخیدایە ئەیەوێ مافیایى ئێران بەڕێوە بەرێ لە بەرانبەر گەلى كوردا تاوانبارێكى گەورەیە دەستى لەكوشتارى بە كۆمەڵى خەڵكى كورد لەتیرۆركردنى قاسملۆو شەرەفكەندیدا بەشداربوە ،ئیران لەسایەى ئەم سەركردە توندڕەوەدا گەڕاوەتەوە بۆ سەدەكانى ناوەڕاست كەدووەم ووڵاتى یەدەكى نەوتو گازى سرووشتى یە،تۆپبارانكردنى سنورەكانى هەرێمى كوردستان مەرامى سیاسىو ستراتیجى لە پشتەوەیە بە بیانوى گەریلاكانى پژاك دەیەوێ فشار بۆ حكومەتى هەرێم بهێنێ تا خەونى دەستكەوتى سیاسى زیاتر نەبیننو لەگەڵ عیراقدا بەمافى سەرەتایىو سنوردار ڕازى بین ئەم كارە بە بەرنامە لەگەل توركیادا دەكەن بەڵام گەلى كورد بەمەى ئێستاوە ناوەستێو زۆر بەكەمى دەزانێو دەیەوێ سەربەخۆیى خۆى وەكو دەوڵەتى سەر بەخۆ ڕاگەیەنى یا دیمۆكراسى ڕاستەقینە بچەسپێ لە هەمو هەرێمى ڕۆژهەڵاتى ناڤیندا.ئەوەى پێى ئەوترێ سنورو مەرزى نێوان نەتەوەكان ومەزهەبەكان نەمێنێ ئاشتىوهاوكارىو پەیوەندى دپلۆماسىو بازرگانىوسەرمایە بەگەڕخستن لە سەرا سەرى هەرێمى ڕۆژهەڵاتى ناوەندا پیادە بكرێ دەولەتانى ناوچەكە هەموو بە ئارامىو ئاشتى بژین هەموو نەتەوەو ئایینەكان پێكەوە بە ئاشتى بژینو جیاوازى نێوان نەتەوەو ئایینەكان پەسەند بكرێكارێكى زۆر گران نى یەو دەكرێ لە توانادایە ئەگەر چاوچنۆكى دەمارگرژى سیستەمى دەسەڵاتدارێتى فاشىو بۆرژوازى بهێلى َ چونكە نەتەوەو ئایینەكان هیچ دوژمنایەتىو ڕقێكیان لە نێواندا نیە , ئاشتىو ئازادىو ژیانێكى سەربەرزانەو بەڕێزانە ئاواتى هەموو مرۆڤایەتییە بەڵام سیستەمى بەرژەوەندخوازى سەرمایەو بازاڕ ناهێڵێ چونكە سوودو سەرمایە كەڵەكە كردنى ئەو سیستەمە لەوەدایە ناكۆكىو ستەم و جیاوازى ڕەگەزىو مەزهەبى هەر پیادە بكرێ, جا بۆ دروست كردنو پێكهێنانى وەها سیستەمێك پێویست بەرەى دژى ڕژێمى سەرمایە دارى دژ بەئاشتىو ئازادىو پێكەوە ژیان بێتە كایەوە . 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە