تورکیا و ئیران گرفتیان لەسەر داگیرکردنی عیراقە، بۆیە هەردووکیان پێویستیان بەوە هەیە کە جەنگی نێوانیان لەسەر دابەشکردنی لاشەی عیراق، هەر لەسەر خاکی عیراقدا بێت، لەبەرئەوەیە بۆ سێ دەیە دەچێت دەزگەی هەواڵگری هەردووک وڵات بە هاوکاری بەکرێگیراوەکانیان لەنێو کورد و عەرەب کار لەسەر ئەوە دەکەن کە، هێز...
کێشمەکێشمی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دۆخێکی هێناوەتە پێشێ کە هەرگیز هیچ هێزێک یان حزبێکی سیاسی، ناتوانێت جێگەی خۆی بکاتەوە، ئەگەر خاوەن هێزی چەکدار نەبێت. مێژوو و ئەزموونی ئەو ناوچەیە پێمان دەڵێن، کە خەباتی مەدەنی لەو ناوچەیەدا هێشتا زۆری ماوە بۆ ئەوەی میللەتان وەک ئامرازێک بەکاری بهێنن، کاری پێ بکەن، دەستکەوتی...
ئەزموونی ڕۆهەڵاتی ناوەڕاست دەریخستووە، کە هەمیشە زلهێزە ناوچەییەکان و دنیا، نەیانویستووە ئاشتیی لەو ناوچەیەدا بەرقەرار بێت و گەلانی ئەو دەڤەرە بەهێمنی ژیان بەسەربەرن. ئەگەر تەنیا ئاوڕێک لە دوو دەیەی ڕابردوودا بدەینەوە، دەبینین کە هەر جارەی گرفتەکان لە ناوچەیەکی دیاریکراودا قوڵدەبنەوە و دەبنە گۆڕەپانی...
هێزی ئابووری گرنگە بۆ گەلان و بەهێزکردنی دەسەڵاتی سیاسی و پێگەی وڵاتان لەنێو کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی و ناوەخۆدا، هەروها ئامرازێکە ڕەنگدانەوەی لەسەر هاوسەنگی هێز لەسەر ئاستی جیهان و ناوچیدا دەبێت، کە بێگومان دەسەڵاتی سیاسی کۆنتڕۆڵی جۆری بەکارهێنانی دەکات، کە چین ئەمڕۆ توانیویەتی بە بەکارهێنانی ئەو هێزە نەرمە...
ئەمڕۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە تایبەتی عیراق و سوریا و کوردستان، گۆڕەپانێکە هەموو زلهێزەکانی دنیا لەگەڵ یەکتری لە ململانێدان بۆ ئەوەی هەژموونی خۆیان بسەپێنن. ئەوان وڵاتەکان و سەڕۆکەکانیان و پارتە سیاسیی و میلیشیاکانی ناوچەکە، تەنیا وەک ئامرازێک بەکاردەهێنن بۆ ئەو مەبەستە. هەموویان لە ڕێگەی دەزگەی...
لە ساڵی ٢٠١٥دا، کاتێک کە ئیدارەی ئۆباما بڕیاری دا، لەسەر مێزی گفتوگۆ لەگەڵ ئێران دابنیشێت و بگاتە ڕێککەوتنی ئەتۆمی، هێشتا ئەمریکا هیچ جۆرە ئەزموونێکی لەو جۆرەی لەگەڵ ئێراندا نەبوو، بۆیە لەژێر دروشمی پاراستنی بەرژەوەندیی و ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، بۆ دابینکردنی ئاشتی و ئاسایش...
حکومەتی عیراقی ئەمڕۆ بۆ هەرێم بە تایبەتی بۆ سەرانی پارتی و یەکێتی، حکومەتەکەی دوێنی نییە و ئەوەی دوای ڕوخانی سەدام بۆیان دەلوا ئەمڕۆ بۆیان نالوێت. گۆڕانکاری بنەڕەتی لەسەر ئاستی پەیوەندیی نێودەوڵەتی و ناوچەکەدا لەگەڵ حکومەتی عیراق ڕوویانداوە. ئێستا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەوڵەتە...
هەدەپە ڕەنجی خەبات و ماندووبوون و دەنگی کوردە لە پەرلەمانی تورکیا. بەدڵنیاییەوە هیچ پارتێکی دی لە پەرلەمانی ئەو وڵاتە جگە لەو، دەنگی میللەتی کورد نییە و ڕێبەرایەتی خەم و ئازارەکانی ئەو میللەتە ناکات. لە ساڵی ٢٠١٢وە ئەو حزبە بەگوێرەی یاسا و دەستوری تورکیا کاروبار و چالاکییەکانی بە شێوەیەکی ئاشتیانە...
دەستدرێژی بۆ سەر تاکی نێو کۆمەڵگە، بەهەر پاساواێک بێت، کاردانەوێکی نابەجێ و نەگونجاوە. لە دنیای مۆدرن و وڵاتانی کە تێیدا یاسا و داد سەروەرە، هەر تاکێک ک تاوانێک ئەنجام دەدا جا ئەگەر ئەو خاوەن چی پێگەیەیکی دینی یان سیاسیی یان کۆمەڵایەتی بێت، شەفافانە ڕووبەرووی دادگە دەکرێت و سزا دەدرێت.باشووری کوردستان،...
ئیران و تورکیا بە دوو زلهێزی ناوچەیی دوو وڵاتی موسڵمان هەژمار دەکرێن، بەڵام هەریەکەیان پشتیوانی لە مەزهەبێکی تایبەتی دەکەن، کە بەدرێژایی مێژوو نێوانیان ناتەباو ناکۆک بووە. دەسەڵاتدارانی سیاسیی لە هەردوو وڵاتدا، بەگوێرەی قۆناغە مێژووییە جیاکان، ئەو ناکۆکیەیان بۆ بەرژەوەندیی سیاسی و مانەوە لە دەسەڵات و...
میدیای کوردی، هەواڵی دادگایکردنی "شێروان شێروانی و هاوڕێکانی" بە سزای شەش ساڵ لە دادگەی هەولێر جاڕدا. زوو دوای ئەوە، کۆمەڵێک پەرلەمانتار و لایەنی دیکەی سیاسی گیرفانگەرم و هەلپەرست، کە بۆ دەیەک زێترە بەشدارن لە حکومەتی بنکە فرەواندا، بۆ هەڵخەڵاتاندنی خەڵک و ڕاکێشانی دەنگی شەقام و سەرنجی زۆرینەی...
لە کۆتاییەکانی ٢٠٢٠دا دەرک بەوە دەکرێت کە گوتارەکانی ئەردوغان بەرامبەر بە ئیسرائیل نوزانەوە و پەلاری بۆ ئەو وڵاتە پێوە دیارە، کە دەناورێتەوە بۆ ئەوەی زێتر خۆی لە ئیسرائیل نزیک بکاتەوە و وەک جاران بەبێ شەرمی هاوپەیمانی و هاوڕێیەتی تورکیا لەگەڵ ئیسرائیل لە میدیاکاندا جاڕدا و سەفارەی تورکیاش دووبارە بگەڕێنێتەوە...
٣٠ ساڵە ئەمریکا لە عیراق و کوردستان لەنێو گەمەیەکدا یاری دەکات، بەڵام ئاماژەکان دەریدەخەن کە سیاسەتەکانی ئەو لە هەردوو وڵاتەدا بە تایبەتی لە ١٧ساڵی دوای ڕوخاندنی سەدام شکەستی خواردوە، تا ئێسستا ڕوون نییە، کە ئەو دەیەوێت چارەنووسی ئەو دوو وڵاتە بەرەو کێ ببات، ئایا مانەوەی لە عیراق و کوردستان بەردەوام...
بزوتنەوەی گۆڕان لە خەزانی تەمەنیەتی، دەبینین کە وەک گەڵای دار هەڵدەوەرێت، جگە لەوانەی کە لەبەر دڵسۆزی وازدەهێنن و لە سیاسەت دووردەکەونەوە یان ڕێگەیەکی دی دەگرن بۆ بەردەوامییدان، ئەگینا گۆڕان بە تاک و بە کۆمەڵ هەندێک لقوپۆپی لێ بەرهەم هاتووە، کە ئالودەی هەمان دەردی سەرانی گۆڕانن کە لە ڕابردوودا پێیان...
زۆربەی نووسەر و میدیای عیراقی و کوردییەکان و سەڕۆکی پارت و دەسەڵاتدارانی عیراق لەسەر ئاستی ناوەند و هەرێم، ٦ی کانون وەک یادکردنەوەی دامەزراندنی سوپای عیراقی بە خەڵک دەناسێنن، بەڵام ئەوەی جێگەی باسە لە دوای ڕوخانی سەدام و پێش هەڵوەشاندنەوەی لەلایەن ئەمریکاوە، ئەو سوپایە بەتەواوی لەیکتر ترازابوو، زۆربەی...