ئەگەر چاوێک بە مێژووی کۆتاییەکانی سەدەی ڕابردووی لایەنەکانی ئەزموونی سیاسیی تا ئەمڕۆی ئەفغانستاندا بخشێنین، بۆمان دەردەکەوێت کە، لە هەندێک ڕووەوە، لەسەر هەرسێ ئاستی نێودەوڵەتی و ناوچەیی و ناوخۆدا، بە ئەزموونی عیراق و کوردستانی هەمان قۆناغدا دەچێت. بەتایبەتی لە مامەڵەی ڕوسیا و ئەمریکا لەگەڵ گرفتی...
نێچیرەوان بارزانی و چەند کۆیلەیەک، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بۆ پیرۆزبایی لە سەرۆکینوێی ئێران، بۆ تاران چوون. هێشتا ئەوان بۆ کوردستان نەگەڕابوونەوە، نووسەر و هەندێک دکتۆری زانکۆکانی کۆیلەی پارتی، کەوتنە هەڵکێشانی نێچیرەوان. گوایە ئەو لە بەڕێوەبردنی سیاسەتی دەرەوەی هەرێم، بەتایبەتی لەگەڵ ئێران ئەوەندە...
لە هەرێم سەرانی بزوتنەوەی گۆڕان لە بڕبڕەيی پشتی ئۆپۆزیسیۆنیان دا. ئەو شکەستەی کە تووشی ئۆپۆزیسیۆن هات و ئیفلیجی کرد، نەخێزانی تاڵەبانی و نەبنەماڵەی بارزانی بەدرێژایی ئەو ماوەیەی کە لە دەسەڵاتن، بەخەرج کردنی میلیۆنان دۆلار، ئەوجا ئەوەی سەرانی گۆڕانیان بۆ نەدەکرا، هەرگیز سەرانی ینک و پدک بەو...
لە ئەنجامی گۆڕانی بارودۆخی دنیا و گۆڕانی هاوکێشەی هێز، هەنووکە لە ئەجێندای ئەمریکادا ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پلە یەک نەماوە. ئەمە ئاماژەیەکە کە هەڵوێستی ئەمریکا بەرامبەر بە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست گۆڕانی بنەڕەتی بەسەردا هاتووە، وەک سێ دەیە لەوە پێش نەماوە، بۆیە پەلەشی کرد لە بەجێهێشتنی ئەفغانستان.ئیدارەی بایدن...
ئەمە بۆ ڕوونکردنەوەی زێتری وتارەکەی ڕابردووم کە بە نێونیشانی "ئاڵا تاڵەبانی دەڵێت، من ئاڵایەکی عەرەبییم و شەوی بوکێنیم شەوی قادسیەیە".کاتێک کە گرفتەکانی نێوان نەوشێروان مستەفا و جەلال تاڵەبانی هێشتا نەگەیشتبووە تەقینەوە بەڵام لەنێو ڕێکخستنەکانی یەکێتییدا ئەو ململانێیە بە ئەسپایی کاری کردبووە سەر بەهێزبوونی...
دوای کۆڕەوی ساڵی ١٩٩١جەلال تاڵەبانی، بافڵ، قوباد، لاهور، مەسعود بارزانی، نێچیرەوان و مەسرور بارزانی دامەزرێنەری سەرەکیی دەزگەی هەواڵگریی و زانیاریی و دژە تیرۆر و ئاسایشی هەرێمی کوردستانن. دامەزراندنی دەزگەی پاراستن، دەگەرێتەوە بۆ ساڵانی شەستەکانی سەدەی ڕابردوو، واتە بەسەرپەرشتی و ڕێگە پێدانی مەلا...
بۆ میللەتی کورد لە باشووردا نامۆ نییە کە، ئاڵا ئەسەدی خاوەن مێژوویەکی سیاسی، ڕۆشەنبیری نییە، یان بەلای کەم وەک تاکێکی نیشتمانپەروەر نەناسراوە. هەروها ئەوەش بۆ باشوورییەکان نامۆ نییە، کە ئەم ئاڵا ئەسەدییە، تا چوونی بۆ بەغداش ڕۆژێک لە سەنگەری میللەتەکەیدا لە خەباتدا نەبینراوە، بۆ یەک جار...
چەند ڕۆژێکە تورکیا پروپاگەندەی ئەوە دەکات، کە گوایە گۆڕی بەکۆمەڵی کراوەی لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی خۆی لە باکووری سوریادا دۆزیەوەتەوە و دەیەوێت ڕێبەرانی کوردی ئەو ناوچەیی پێ تاوانبار بکات. کاتێک کە بیرۆکەی شۆڤێنیستی لەنێو قوڵایی مێشکی دیکتاتۆرێکی وەک ئەردوغاندا هەڵدەقوڵێت، ئەو کاتانەیە کە ئیتر...
لە قۆناغی شاخدا، لاهور و بافێل لە ئەوروپا دەخولانەوە، هەردووکیان پیشەیەکی هاکەزاییان بە هەموو کوردستان نەدەگۆڕیەوە. ئەو کات جەلال تاڵەبانیش خوازیاری ئەوە نەبوو هەردووکیان بهێنێتە شاخ و تووشی مەترسیان بکات، لە ئەنجامدا دووچاری موشەک و تۆپبارانی سەدام و جەنگی پارتیزانی ببن، کەچی جەلال تاڵەبانی ئا...
هێزی پێشمەرگە لە ئاست خوارەوەدا، پێکهاتەی نێو چینی هەرە هەژاری نێو کۆمەڵگەی باشوورە. زۆرن ئەوانەی کە ئاگاداری ئەو ڕاستییەن کە ئەمڕۆ زۆربەی پێشمەرگە لەبەر بژێوی ژیان و نەبوونی سەرچاوەیەکی دیکە بۆ پەیداکردنی دەرامەت و قوتی ڕۆژانەی خێزان، دەبن بە پێشمەرگە. هێزی پێشمەرگە لە ئاست خوارەوەدا، هێزێکی مەغدورە،...
هەژموونی ئیران بەسەر سەرانی باشووری کوردستاندا هەمیشە وەک ڕۆژی ڕووناک بووە. لە کۆتایی هەشتاکانی سەدەی ڕابردوو و تا هەنووکە، سەرانی یەکێتی هەر لە فەلەکی تاراندا خولاونەتەوە. لە قۆناغی شاخدا بیانوی سەرانی یەکێتی ئەوە بوو کە گوایە ئەوان سیاسەتیان دەکرد و ئیمکاناتیان نەبوو و پێویستیان بە ئیران هەبوو، بەڵام...
بوونی سوپای نیشتمانیی فەرمی بۆ هەر وڵاتێک گرنگە، لەبەرئەوەی بەهێزی ئەو وڵاتە لە کۆمەڵگەی نێونەتەییدا بە بەهێزی سوپاکەی و ئابوورییەکەی هەڵدەسەنگێت. ئەم دوو فاکتەرە گرنگە پێگەی ئەو وڵاتە یان نەتەوەیەک لەنێو کۆڕ و کۆبوونەوە نێودەوڵەتییەکاندا دیاری دەکەن. مێژوو پێمان دەڵێت کە بوونی سوپایەکی بەهێز کارێگەرترین...
ئەو وڵاتانەی کە کوردستانیان بەسەردا دابەش کراوە هەمیشە لەنێوان خۆیان و زلهێزەکانی دنیادا، ئەوانیش لەنێوان خۆیاندا گرفتیان هەبووە لەسەر دەسەڵات و کۆنتڕۆڵ کردنی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. ئەم دۆخە کاردانەوەی هەبووە لەسەر چارەنووسی بزوتنەوە و پارتە سیاسییەکانی ئەو ناوچەیە، کە یەکێک لەوان کوردستانە، کە بۆ گشتیان...
چاوپێکەوتنێکی فازیل میرانی کە لە 24 / 05 / 2021 دا لە یوتیوب بڵاوبۆتەوە دوو خاڵی ئەو چاوپێکەوتنە جێگەی سەرنج بوو. یەکەم: دەربارەی میدیاکاران!لەو چاوپێکەوتنەدا فازیل میرانی گوتی:"ئەگەر ئێمە نەبین ئێوەی میدیا نابن".میدیا دنیایەکی ئازادە، میدیاکار و نووسەرە باشوورییەکانی کوردستانی ناوەوە و دەرەوەی وڵات...
ئەردوغان دەیەوێت دنیا بەتایبەتی وڵاتانی ناتۆ و ئەمریکا، لەبەر خاتری بیروباوەری شۆڤێنیستی ئەو و دوژمنایەتی ئەو بۆ پرسی کورد چاوبنوقێنن، ئەوەی تورکیا دەیەوێت ئەوان بۆی دەست لەسەر سنگ ڕابوەستن و ئەنجامی بدەن، نووسراوە فەرمیەکانی ئەوان هاوپێچی وتار و گوتار و نووسراوەکانی تورکیا بێت، ئینجا بە دڵی ئەردوغان...