• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 13
  • 14
  • 15
  • 16
  • 17
  • 18
  • 19
  • 20
  • 21
  • 22
  • 23
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30
  •  
  •  
  •  

ڕیکلام

ئاشتی برایم ئەفەندی: ئەوەی ئەندامی وەک "ڕێزان چاوید"ی نەبێت، ناتوانێت شەقام بوروژێنێت!

پەروەردەی تاک و هەڵگرتنی بیروباوەری پتەوی پڕ لە شۆڕشگێری و خۆبەخشی، ئەگەر لە زۆربەی وڵاتان و دنیای مۆدرنی ئەمڕۆدا باوی نەمابێت، ئەوا بێ گومان لە وڵاتانی داگیرکراوی وەک کوردستان و بۆ میللەتانی ژێر دەستی وەک کورد، هێشتا کارێگەرترین چەک و ئامرازە کە دڵی داگیرکەرانی ئەو وڵاتە دەلەرزێنێت، ئەجێندا و کورسیەکانیان...

ئاشتی برایم ئەفەندی: فازل میرانی ‌هێزی شەقام و جەماوەری پێ کەمە!

مێژوو پێمان دەڵێت، کە بڕبڕەی پشتی هەموو سەرکەوتنێکی سیاسی، جوڵانەوە نیشتمانی و  نەتەوەیەکان و چینایەتییەکان، هێزی لەبن نەهاتووی جەماوەر بووە. چارەکە سەدەیەکە فازل میرانی بەرهەمی خەبات و ماندووبوون و خوێنی کوڕی هەژاری کۆمەڵگەی کوردیی باشوور دەخوات. دیارە چنگ گیربوون لە بیرە نەوتەکانی باشووری کوردستان...

ئاشتی برایم ئەفەندی: کورد لەنێوان جەنگی زلهێزەکاندا!

چین و ڕوسیا دژ بە سەپاندنی هەژموونی ئەمریکان لە دنیادا، بەڵام بە یەک تاکتیک و ستراتیژ دژی ئەو ئامانجە کار ناکەن. چین هەمیشە هەوڵی داوە بچێتە جەنگی ئابوورییەوە دژ بە ئەمریکا، ئەو هەوڵیداوە خۆی لە جەنگی چەکداری ڕووبەڕوو بوونەوە لەگەڵ ئەمریکادا بپارێزێت، چین لەگەڵ ئەوەی کە خاوەن سوپایەکی زەبەلاحی بەهێزە،...

ئاشتی برایم ئەفەندی: باڵاپۆشی (حیجاب)، بەردی ڕەش و کەعبە و حەج لە مێژوودا! بەشی دووەم

لە کاتی گەڕاندا بەدوای سەرچاوە بۆ ئەوەی لەسەر مێژووی کەعبە، بەردی ڕەش، حەج، عەمرە، تەواف و قوڕبانی بنووسریت، دەردەکەوێت کە  مێژوونووسانی عەرەب و پیاوە ئاینیەکانیان و عیلمانییەکانیان، بە سەدان دۆکیۆمێنتیان بە دیجتەل و بێدیجیتەل واتە بە پەڕتووک، یوتیوب تۆڕی کۆمەڵایەتی  لەسەر دروستکردنی کەعبە،...

ئاشتی برایم ئەفەندی: باڵاپۆشی (حیجاب)، بەردی ڕەش و کەعبە و حەج لە مێژوودا! (بەشی یەکەم)

 سەردێڕ:مێژووی مرۆڤایەتی تەنیا گێڕانەوەی ڕابردوویەک نییە کە کۆتایی هاتبێت، لەگەڵ کاتدا گیانی لەدەستدابێت و فەرامۆش نەکردنی کوشتنی کات بێت. ئەو واقیعەی کە ئەمڕۆ مرۆڤایەتی پێیدا تێدەپەڕێت، بەرهەم و ئەنجامی جۆری مامەڵەکردنی نەوەکانی ڕابردووە لەگەڵ هەموو بوارەکانی ژیاندا بگرە لە بواری پزیشکی، تەکنەلۆژیا،...

ئاشتی برایم ئەفەندی: سەدر و ئێوە!

ئەزموونی کارکردنی سەدر لە گۆڕەپانی سیاسی پڕ لە کێشمەکێشمی عیراقدا، سەلماندویەتی کە ئەو تاکە سەرکردەی حزبێکە لە عیراقدا، کە لە گرنگی بەهێز کردنی پێگەی جەماوەریی گەیشتووە بۆ سەپاندنی مەرج و ڕایەڵەکردنی بیروبۆچوونە سیاسیی و مەزهەبیەکانی خۆی، لەبەرئەوە سەدر گرنگی بە بەهێزکردنی پێگەی جەماوەریی دەدات، لە بەلادا...

ئاشتی برایم ئەفەندی: ئەمریکا لەنێوان سعودیە و ئیراندا!

ئەمریکا هەمیشە مامەڵە بە مەلەفی سعودیە و ئیران دژ بە یەکدی دەکات، بۆ سەپاندنی مەرجە ئابووریی و سیاسیەکانی، ئەو لەهەر قۆناغێکدا لەگەڵ هەردووک لا پەیوەندیی خۆی لەگەڵ هەریەکێکیان وەک کارتی فشار بەرامبەر بە ئەوی دی بەکاردەهێنێت.  ئیران و سعودیە وەک دوو وڵاتی بەهێزی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەو یاریەی ئەمریکا...

ئاشتی برایم ئەفەندی: تورکیا، سوید، فنلەندا، نەیتۆ و کورد

جەنگی ڕوسیا و یۆکرانیا و لێدوانەکانی پوتین دژی ئەوروپا بۆتە جێگەی نیگەرانی وڵاتانی ئەو کیشوەرە، بۆیە فنلەندا و سوید داوایان کرد کە ببن بە ئەندامی هاوپەیمانی نەیتۆ. ئەمریکا و وڵاتانی ئەوروپا خۆشحاڵ بوون بەو داواکاریەی هەر دوو وڵات، بەڵام بەپەلە تورکیا ناڕەزایی دەربڕی دژی ئەو داوایە و گوتی، وەک ئەندامی...

ئاشتی برایم ئەفەندی: نێچیرەوان و سلێمانی

مێژوو گەواهی ئەوە دەدات، کە هەمیشە کاتێک کە سەرانی پارتی و یەکێتی پەیوەندیی نێوانیان گەیشتۆتە ناتەبایەکی چەقبەستوو، جموجۆڵ لە پایەتەختەکانی ئەو وڵاتانەی کە کوردستانیان بەسەردا دابەش کراوە دەستیپێکردووە و چاو لەسەرانی هەر دوو پارت سوورکراوەتەوە، ئەوجا بەگوێرەی ئەجێندای خۆیان و لەژێر چاودێری چڕی دەزگەی...

ئاشتی برایم ئەفەندی: گازی هەرێم و گازی ڕوسیا!

پتەوکردنی هێزی ئابووریی بە قەدەر پتەوکردنی هێزی سەربازیی و سیاسی گرنگە و ڕۆڵی هەیە لە یەکلایی کردنەوەی کێشەکان و سەپاندنی مەرجە سەربازیی و سیاسییەکاندا. گەشەکردنی بەرهەمی خۆماڵیی لە بواری پیشەسازی و کشتوکاڵی و بوارەکانی دیکەی ئابووریدا، نەک تەنیا فڕۆشتنی بە کۆمپانیای بیانی، کلیلی پتەوکردنی ئابووریی هەر...

ئاشتی برایم ئەفەندی: تورکیا و قەندیل

جەنگی یۆکرانیا تەنیا جەنگێک نییە کە لەنێوان ئەو وڵاتە و ڕوسیادا بێت، بەڵکو جەنگی ئەمریکا و هاوپیمانەکانیەتی لەگەڵ ڕوسیادا، بۆیە دەبینین زۆربەی ئەو وڵاتانەی کە لە بەرەی ئەمریکان، هەنووکە بە چەک و تەقەمەنی و ماددی یارمەتی  یۆکرانیا دەدەن، جگە لەوەش لە زۆربەی ئەو وڵاتانەدا بەنێوی ئەوەی خەڵکی خۆبەخش...

ئاشتی برایم ئەفەندی: یاسای قەیسەری ئەمریکا و کورد لە سوریا!

سیاسەتەکانی ئەمریکا لە سوریادا جێگەی سەرنجن. ترامپ سەڕۆکی پێشوی ئەمریکا، ڕایەکانی هەمیشە لە گۆڕاندا بوون لەسەر مەسەلەی مانەوەی هێزەکانیان لە سوریادا، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا پاڵپشتی لە دەرچوونی "یاسای قەیسەری سوری " لە ئەمریکا کرد و ٧٣٨ بیلیۆن دۆلاری بۆ تەرخان کرد. ترامپ لە میدیاکاندا ڕایگەیاند، دەبێت هەموو...

ئاشتی برایم ئەفەندی: ئیران، کەنداو، ئیسرائیل و باشووری کوردستان!

ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، خەریکی گەمەیەکە کە بۆتە جێگە پرسیار و نیگەرانی هاوپەیمانەکانی لە ناوچەکەدا، بەتایبەتی لەسەر مەسەلەی ڕێککەوتنی ئەمریکا لەگەڵ ئیران و ژیاندنەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی ٢٠١٥ی نێوانیان.  ئیران لە دێر زەمانەوە چاوی لە کۆنتڕۆڵکردنی وڵاتانی کەنداو ئاوەکەیتی، ئەم ڕاستییە لەلایەن...

ئاشتی برایم ئەفەندی: ئەرێ کێشە تەنیا ئەو ١٢ موشەکەیە کە لە هەولێر تەقیەوە؟

لە دوای کۆڕەوی ١٩٩١ وە دوای هاتنە دەسەڵاتی سەرانی پارتی و یەکێتی، واتە چارەکە سەدەیەکە جگە لە شەڕی براکوژی، ئەمانە بۆ پاراستنی بەرژەوەندیی خۆیان دەیان جار بە پێش سوپای پاسداران و جەندرمەی تورکیی کەوتون، بۆ هەڵکوتانە سەر بنەکە و بارەگەی حزبی دیموکرات و کۆمەڵەی زەحمەتکێشان و پژاک و پەکەکە و هیتر. سەرانی...

ئاشتی برایم ئەفەندی: یۆکرانیا، ڕوسیا و ئەمریکا

ململانێی زلهێزەکان هەمیشە لەو وڵاتانەدا قوڵ دەبێتەوە کە لاوازن، واتە لە خۆیان زۆر لاوازترن، دەرەقەتیان دێن و دەتوانن خاکەکەیان بکەن بە گۆڕەپانی جەنگێکی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆی نێوانیان، وەک جەنگی سوریا، جەنگی عیراق و کوردستان، گڕژیەکانی نێوان تایوان و چین، هەنووکەش مەسەلەی یۆکرانیا و ڕوسیا، کە لە هەموو ...