لە دوای رووخانی سەدام لەلایەن ئەمریکا لە ساڵی ٢٠٠٣، پۆستی سەڕۆک کۆماری عیراقی عەرەبی، بۆ سەرۆک و دەست رۆیشتووەکانی ناو پارتە سیاسیە کوردیەکان لە باشووری ووڵات، بە تایبەتی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی، وەک دەستکەوتی زۆر مەزن چاوی لێدەکراو پروپاگەندەی زۆریشی بۆ دەکرا لە میدیای کوردی بە تایبەتی...
دەنگ و بۆی جیابونەوەی هەریم لە عیراق بەرەو گەرم بوون دەڕوا، سەرەتاکانی ئەو دەنگو بۆیە دەگەریتەوە بۆ ئەو کاتانەی کە مالکی بودجەی ١٧%هەریمی بڕی وە کەوتە پرسیار کردن لە داهاتی نەوتی کوردستان. گومان لەوەدا نیە کە سەربەخۆی وولات خەون و حەزو هیواو ئاواتی میللەتی کوردە. بەلام پرسی سەربەخۆی بوون لە لایەن هەموو...
سیستەمی سیاسی گەندەڵ، دام و دەزگای کارتۆنی گەندەڵ بەرهەم دەهێنێ، ج لە سەر ئاساتی رێکخراوە مەەدەنیەیکان،پیشەیەکان،رێکخراوە حزبەیەکان و هەموو دامو دەزگا حکومیەکان کە بە موئەسەسات دەکرێن. لەو جۆرە سیستەمانە ناتوانرێ دامودەزگای تەندروست دابمەزرێ، ئینجا چ لە بواری پەرەوەردە، رۆشەنبیری، دادو دادگاو یاسا بەتایبەتی...
بریتانیای مەزن، بە وڵاتیکی ئازاد،دیموکراتی و پێشکەوتوو لە هەموو بوارەکاندا ناسراوە، بە تایبەتی لە بواری مۆسیقا، ئەدەب، شیعر،گٶرانی و شانۆ. بەدرێژای بوونی شاناز لە بریتانیا لە ساڵانی هەفتاکانی سەدەی رابردوو. رۆژێک نەمان بیست لە هیچ کۆرێکدا شاناز پارچە شێعرێکی خۆی پێشکەش بکا،یان رۆژێک نەبینرا لەسەر شانۆیەکی...
ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ٣٠/٤/ ٢.١٤، سەرەڕای بوونی تەزویر لە گەیشتن بەو ئەنجامە، بەڵام بوو بە ئاوێنەیەکی لێڵ، کە دەتوانرێ تا رادەیەک سەنگی قەوارەی هەموو کیانە سیاسیەکانی باشووری وڵاتی تیادا بەدی بکرێ لەسەر ئاستی هەرێم و عێراق.ئەو ئاوێنە لێڵە، بۆ یەکێتی نیشتمانی، سەنگی هێزی جەمسەرە ناکۆکەکانی ناو ئەندامانی...
بزوتنەوەی گۆڕان لەسەر دەستی ریکخەری گشتی هەنوکەی ئەو بزوتنەوەیەو چەند سەرکردەیەکی دیاری یەکێتی نیشتمانی لە دایک بوو، لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠٠٩ی پەرلەمانی کوردستان، بەفەرمی بوونی خۆیان راگەیاند. لە نێو ئەو سەرکردانە هەبوو کە بە خەڵکی پاک و بە هەڵوێست ناسرابوون، بەڵام تیاشیاندا هەبوو کە ناپاکی و پەت...
بەهەست کردن بە لێپرسراوەی سەرشان، بەرامبەر دۆزی رەوای میللەتەکەمان و بەرژەوەندی گشتی، دژایەتی کردنی دیاردەی گەنەدەڵی لە ژیانی دەسەڵاتی سیاسی هەرێم، کە هەموو کون و قوژبنیکی ئەو هەیکەلەی گرتۆتەوە، بە تایبەتی لە جۆری مامەڵەکردن لەگەڵ پرۆسەی هەڵبژاردن لە هەموو بوارەکان و ئاستەکان. لەو تێروانینەوە، ئاورێک...
لە ١٧ئەیپرلی ٢٠١٤ دا، ریکەوتن نامەی دوو قۆڵی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان ئیمزا کرا، هەر دوو لا رێکەوتن لەسەر دابەش کردنی پۆستە باڵاکانی کابینەی هەشتی حکومەتی هەرێم.ئەو رێکەوتنە دەنگۆی زۆری لێکەوتۆتەوە بە تایبەتی لە نێو نووسەرو رۆشەنبیران، لەسەر بە سلبی یان بە ئیجابی بوونی ئەو هەنگاوەی...
دوای نەمانی تاڵەبانی هێرۆ دەستی کردوە بە پاک کردنەوە و پاڵاوتنی ریزەکانی یەکێتیی نیشتمانی لە ئاست سەرکردایەتی و مەکتەبی سیاسیی، لە هەموو ئەو ئەندامانەی کە دەیاناسێ و دەزانێ کە هێرۆی نین.هێرۆ، لەو پاککردنەوەیە دەست نا پارێزێ هەتا لەوانەی کە لە باڵی تاڵەبانی بوون لە رابردوودا، یان کاتی خۆی تاڵەبانی هێناویانیتە...
کەلتوری نەبوون و بە بەرز نەنرخاندنی پرنسیپی بەرز، گۆش نەکردنی ئەندامانی پارتە سیاسیەکان بەو پرنسیپانە وهان نەدانیان بۆ بە پراکتیزکردنی ئەو پرینسیپانە، لە ژیانی رێکخراوەیی ، وەزیفی ، بواری مەیدانی، بووە بە دیاردەیەکی زەق لە نێوهەموو پارتە سیاسیەکانی هەریم، چ ئەو پارتانەی کە لەبەرەی ئۆپۆزسیۆنن وە چ لەو...
سەرکردەکانی میللەتی کورد لە باشوور، زۆر شارەزان لەوەی کە چۆن یاری بە هەست و سۆزی میللەت بکەن بۆ ئەو ئامانجە دیاریکراوەی کە دەیانەوێ. بەڵام لە هەمان کاتدا سەرکەوتوو بوونە لە موجەرد کردنی خۆیان لە شتێک کە ناوی سۆزو هەست و وەفایە. بۆیەش دەتوانن بێ ئەوەی سۆز تێکەڵاوی هەستەکانیان بکەن، لە دەرکردنی بڕیار...
لە رۆژی شەمە ٢٢/٣/٢٠١٤ لە ناوچەی چاردریە بەغداد محەمەد بدێوی، مامۆستای بەشی راگەیاندن لەزانكۆی موستەنسرییەو بەرپرسی رادیۆی عێراقی ئازاد لەخاڵێكی پشكنینی سەر بەلیوایەكی پارێزگاری سەرۆك كۆمار لەلایەن، ئەحمەد ئیبراهیم، بە رەگەز کورد و ئەفسەر لەو لیوایە کوژرا. پێش هەموو شتیک کەدەبێ ئاماژەی پێبدرێ ئەوەیە،...
لە دوای راپەرین وە بە تایبەتیش دوای ئەوەی هێزە سیاسیە دەسەڵاتدارە کوردیەکانی باشوری ووڵات، بوون بە خاوەنی میدیای زەبەلاح و پڕئیمکاناتی مادی، مرۆی، تەکنیکی، بوون بە خاوەنی رادیۆ و ئۆرگانی تەلەفزیۆنی رەنگاو رەنگی فریکوینسی بەهێز، ئەرشیف وکڕینی پێنووسەکان. ئینجا دەستیان کرد بە گێرانەوەی مێژووی روداوەکانی...
لە مێژووی کۆمەڵگای مرۆڤایەتیدا، کێشەی نایەکسانی بونی ئافرەت لەگەڵ پیاو بە شێوەیەکی گشتی رەگیکی دوورو درێژی هەیە. لە هەمو قۆناغەکانی ژیانی مرۆڤایەتیدا ئەو کێشەیە بوونی هەبووە وە ژن لە قۆناغە جیاجیاکانی ژیانی مرۆڤایەتیدا لە هەموو دونیادا مافی پێشێلکراوە. کێشەی نایەکسانی بوونی ژنان لە گەڵ پیاو، لەگەڵ...
کێرڤەکە سیفر دەخوێنێتەوە! ئیدارەی حکومەتی هەریم لە بواری ئابوری ئەگەر بەروارد بکرێ بە کۆمپانیەیەکی ئابوری قەوارە مام ناوەندی وڵاتانی دونیای سەرمایە داری، ئەوە بۆمان دەردەکەوێ کە بەرێوەبەرانی ئەو حکومەتە کوردیە لە باشوری وڵات بەهرەی کابرایەکی ئاسایی بەرێوەبەری کۆمپانیایەکی بچوکیان نیە. کۆمپانیای ولوۆرس:...