کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 1
  • 2
  • 3
  • 4
  • 5
  • 6
  • 7
  • 8
  • 9
  • 10
  • 11
  • 12
  • 13
  • 14
  • 15
  • 16
  • 17
  • 18
  • 19
  • 20
  • 21
  • 22
  • 23
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30
  • 31
  •  
  •  
  •  
  •  

ڕیکلام

ئاشتی برایم ئەفەندی: جاشمەلاکان، ئیسرائیل، حەماس، ڕۆژئاوا و کەمپی مەخمور!

میدیای دنیا و ناوچیەکان، خەریکی ڕووماڵە کردنی ڕووداوە خوێناویەکانی غەزەن، بەشێک لایەنگری ئیسرائیل دەکەن، بەشەکەی دی لایەنگری حەماس دەکەن. واتە میدیای دنیا و ناوچەکەش هەریەکەیان خۆیان لەبەرەی یەکێک لە زلهێزەکان و هاوپەیمان و هاورێکانیان لە ناوچەکدا ساغ کردۆتەوە و تورەگەیان گرتۆتەوە بۆ پارە. لە کاتێکدا...

ئاشتی برایم ئەفەندی: شانۆی لەیەکچووی ململانێکانی زلهێزەکان لە دنیادا، زنجیرەی (٢)

دووەم: وڵاتانی باشووری ئاسیا، هیند، بەنگلادیش، پاکستان، مالدیڤیس، ئەفغانستان، سیرلانکا، نیپال، بهولتانهەوڵدان  و ستراتیژیەتی گەیشتن بە دەسەڵاتی کۆنتڕۆڵ کردنی گۆی زەوی  لەلایەنزلهێزەکانەوە، ئاگرێکە لە چوار مشقی دنیادا داگیرساوە و بەربۆتە نێو ماڵی زۆرینەی سادە و خەڵکی هەژاری جیهان.  وڵاتانی...

ئاشتی برایم ئەفەندی: شانۆی لەیەکچووی ململانێی زلهێزەکان لە دنیادا، زنجیرەی (١)

سەردێر:ئەو ناسەقامگیریەی کە  ئەمڕۆ لە ئیسرائیل، یۆکرانیا، سوریا، عیراق، کوردستان، لیبیا، سودان و تایوان شوێنی دیکە دەگوزەرێت، ڕەگێکی مێژووی قوڵی هەیە، ناکۆکییە لەسەر بەهێزکردنی باری ئابووریی و سەپاندنی شکۆ و دەسەڵاتداریەتی، نەک لەپێناو سەرکەوتنی فڵانە ئاین و فیسارکە بیروباوەڕ.کلیلی بەهێز بوون، کۆنتڕۆڵکردنی...

ئاشتی برایم ئەفەندی: هاکان فیدان، هەرێم و یەکگرتووی ئیسلامی!

کۆمەڵێک فاکتەر لەیەک کاتدا کۆبوونەوە کە ئاماژەی  باشیان پێوە دیار نییە وەک، لە ٢/٨/ ٢٠٢٣دا مەتیو میللەر وتەبێژی وزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنفراسێکی ڕۆژنامەوانیدا، لە وەڵامی پرسیارێکدا، کە ئایا ئەو ناوچانەی لە ڕۆژئاوای کوردستان کە تورکیا داگیری کردووە و پاکتاوی نەژادی ئەنجام دەدات، ئەوان چۆنی دەبینن؟ ...

ئاشتی برایم ئەفەندی: حوسێن سابیری بەنزین فڕۆش، شەهیدی ئاڵای کوردستان

لە ساڵی ١٩٩١دا بوو لە شەڕی ڕزگار کردنی شاری کەرکودا، پۆلە پێشمەرگەیەکی هاورێم بەشدار بوون، کە بۆ چەند ساڵێک بوو چەکی شەرەفیان لە شان کردبوو، لەنێو شاخ و کێواندا گوزەریان دەکرد، لە تەمەنی گوڵدا بوون، کاتێک کە بەخوێنی ئاڵی ئەوان، زۆربەیان لە قەبرستانەکەی نێو ڕەحیماوە شەهید بوون، هەر ئەوێش بوو بە دوا مەنزڵیان،...

ئاشتی برایم ئەفەندی: جوڵەی ئەمریکا لە عیراق و هەرێم و کەنداو

عیراق و هەرێم، خاوەن دەسەڵاتی ئابووریی و سەربازیی خۆیان نین، بە پشتیوانی ئەمریکا ئەو دوو پەیکەرە سیاسییە خۆیان گرتووە، بۆیە دەسەڵاتدارانی هەرێم و بەغداد، هەڵبژاردەی دیان نییە تەنیا  جێبەجێ کردنی فەرمانی ئەمریکا نەبێت. واتە کەی ئەمریکا بیەوێت، لە هەردوو ناوچەدا هێزە سەربازیەکانی کەم و زیاد دەکات،...

ئاشتی برایم ئەفەندی: ئەردوغان و جاشمەلاکانی لە باشووری کوردستان!

پێشەکی:هەندێک لە مەلاکانی کوردستان، لە هەوڵی ئەوەدان لە بەهای زمانی کوردی، نەورۆز و جلی کوردیی و سرودی ئەی ڕەقیب کەم بکەنەوە، کە ئەمانە هەمووی هێمای میللەتێکی چل میلیۆنین. هەرچی داگیرکەرێکی کوردستان دەسەڵاتی گرتبێتە دەست، وەک ئەم مەلایانەی ئەمڕۆی باشوور، لە هەوڵی سوک کردنی هێمای نیشتمانیی و نەتەوەیی...

ئاشتی برایم ئەفەندی: شایستەی دارایی کورد لە بەغداد، دۆخی کورد لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا!

زێتر لەنیو سەدەیە، کێشەی بەرژەوەندیی تایبەتی و پارە و دەسەڵات، هەمیشە خاڵی ناکۆکیی نێوان سەرانی پارتی و یەکێتی بووە. ئەم کلتوورە بۆ میراتگری سیاسی ماوەتەوە، کە ئەمڕۆ کوڕی مستەفا و کوڕ و ماڵەخەزورانی جەلال بۆ دزینی زێتری سامانە سروشتیەکانی کوردستان و شایستەی دارایی میللەتی کورد لە بەغداد، لەسەر شانۆی...

ئاشتی برایم ئەفەندی: قەرسەقوڵ بوو بە دوو کەرت، نەعلەت لە هەردووکییان!

ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ١٤-٢٨/٥/٢٠٢٣ تورکیا، تەنیا چاوڕۆشنایی نادات بە ئەردوغان و کەمال کلیکدار ئۆغلو، ئەڵبەتە ڕێژەی دەنگدان بەکام حزب لەهەر ناوچەیەک بەتایبەتی لە باکووری کوردستاندا، چاوڕۆشنایی بە حزبە کوردییەکان، زلهێزەکانی دنیا، ناوچەکە دەدات لە بەهێزی پێگەی جەماوەریی کام حزب لە کوردستاندا، هەروها ڕێژەی...

ئاشتی برایم ئەفەندی: دەسەڵاتی خۆسەری و هەرێمی، سوڕانەوەیە لە بازنەیەکی داخراودا!

پێشەکی:لەگەڵ بەسەرچوونی کاتدا و سەرقاڵ بوونی نەوە دوای نەوە بە ژیانی تایبەتی، گوزەر کردن لەگەڵ ڕووداوە سیاسی و سەربازیەکان و جەنگ و سەختی دۆخی خۆگونجاندن لەگەڵ ڕووداوە ساتە وەختەکاندا، گەڕانەوە بۆ مێژوو پلەی یەکەمی نابێت لە ژیانی تاک و کۆمەڵگەدا، بۆیە ڕووداوەکانی ڕابردوو هەموو کاتێک لەسەر خوانی ژیانی...

ئاشتی برایم ئەفەندی: گەندەڵیەکانی هەرێم و تۆڵە!

مێژوو و هەزاران دۆکیومێنت و شایەد حاڵ سەلەماندوویانە، کە لە هەشتەکانی سەدەی ڕابردوودا کۆمەڵگەی کوردی باشوور، پلەی بێ مۆڕاڵی بەرامبەر بە پرسی نەتەوەکەی لە لووتکەدا بوو، ٣٥٠ هەزار جاش هەبوو، ئەمە جگە لە هێزی جەیشی شەعبی، قوات خاسە، مەفرەزەی فریاکەوتنی دەزگەی هەواڵگری، بە هەزاران تاکی کورد لە هەردوو ڕەگەزی...

ئاشتی برایم ئەفەندی: مەسەلەکە تەنیا فڕۆشتنی نەوت نییە لەلایەن سۆمۆوە!

هەنگاوەکانی نزیک بوونەوەی تورکیا لەگەڵ عیراق، تورکیا لەگەڵ سوریا، ئەمریکا و ڕوسیای لەپشتە. بەهێز کردنی دەسەڵاتی سەنتەر واتە بەغداد و دیمەشەق، بە ڕەزامەندیی و بەدڵی تاران و ئەنقەرەیە و هەموو لایەک لەسەر ئەو مەلەفە کۆکن. یەکەم هەنگاوی نزیک بوونەوە بە گرێبەستەی ئابووریی لەسەر بیناغەی قبوڵ کردنی مەرجی سیاسیی...

ئاشتی برایم ئەفەندی: ئەمریکا و سعودیە و ئیران

ئیران بە فیتی چین و ڕوسیا، چەند هەفتەیەک پێش ئێستا، دەستپێشەخەری کرد لە لێدانی چەند بنەکەیەکی سەربازیی ئەمریکیی لە سوریا، بەهەمان شێوە، ئەمریکا بە لێدانی میلیشیاکانی ئیران لە سوریا وەڵامی تارانی دایەوە. جگە لەوەی کە ئەمە یەکەم جار نییە ئیران و ئەمریکا بەرامبەر یەکدی لە وڵاتانی وەک سوریا و عیراق هێڕش...

ئاشتی برایم ئەفەندی: ئەمڕۆ لەسەر ئاستی دنیادا چی دەگوزەرێت؟

ئەوەی ئەمڕۆ دەگوزەرێت، لەسەر ئاستی دنیادا، تێبینی ناسەقامگیری سیاسیی، سەربازیی  جەنگی میدیا و ئابووریی نێوان زلهێزەکانی دنیا لەگەلێک شوێنی ئەو دنیایەدا بەتایبەتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، یۆکرانیا، نێو ئوقیانووس و زەریاکان و تایوان و هیتر دەکرێت، ئەم دۆخە لە ئەنجامی گۆڕانی هاوسەنگی هێزە لەسەر ئاستی...

ئاشتی برایم ئەفەندی: ڕۆژنامەی الصباح و هەڵوەشاندنەوەی هەرێم!

لە ١٨/٢/٢٠٢٢دا ڕۆژنامەی الصباحی عیراقی، وتارێکی بڵاو کردۆتەوە لەژێر ناونیشانی (هل سيُحل إقليم كوردستان؟) واتا (ئایا هەرێمی کوردستان هەڵدەوەشێتەوە؟).  وتارەکە باس لەوە دەکات، کە ڕاپرسێکیان لەنێو گەلانی هەرێم بەتایبەتی لەنێو میللەتی کورد ئەنجام داوە، دەرکەوتووە کە زۆربەی گەلی کورد لە باشوور پێیان...