ئەو قەڵەمە بشکێت کە خۆی لە گوتنی راستییەکانی مێژوو دەدزێتەوە یان دەیان شێوێنێات!لە نێوزەنگ دلاوەری برام لە بارەگای کاک نەوشێروان دەمایەوە. هەموو رۆژێک بۆ چەند سەعاتێک دووردەکەوتینەوە لە قەدپاڵی چیای مامەندە دادەنیشتین. لەگەڵ بوونی جیاوازی تەمەن لە نێوانماندا بەڵام زۆر قسەو بابەتمان هەبوو کە...
هەریەکە لە پارتی سیاسیی ئۆپۆزسیۆن و رێکخراوە دیموکراتییەکان، پێناسەی تایبەتی خۆیان هەیە، دوو چەمکی جیاواز بە یەکن لە سروشتی دروستبوونیاندا، لە کۆکردنەوەی خەڵکدا، لە قۆناغی سەرهەڵدانیان و گەشەکردنیان لە مێژوودا، لە ئەرک و لێپرسراوییان بەرامبەر بە کۆمەڵگاو ئامانجەکانیاندا.ئەزمونی خەباتی گەلان لە مێژوودا،...
ئازار، دەردەکان و ناڵەی دەروون کاتێک لە ناخی مرۆفدا پەنگ دەخواتەوە، دەگاتە ئاستێک وێڵ دەبێت، لە چاوێکی پڕ سۆزی تیژ دەگەرێت بۆ ئەوەی لە چاوەکانی رابمێنێت و بە هێمنی و بە بێ گفتوگۆ هەموو ئازارەکانی تیادا بخوێنێتەوە، بۆ دەروازەیەکی دڵسۆز دەگەڕێت بۆ ئەوەی بتوانێت لە سێبەریدا پشووی پێبدات، هەناسەیەکی ئارامی...
ئەگەر بگوترێ جیاوازی چییە لە نێوان هەڵوێستی کچانی شەرەڤان لە کۆبانی، لەگەڵ هەڵوێستی ڤیان دەخیل، پەرلەمانتار لەسەر لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدادا؟ دەتوانین بڵێین، جیاوازییەکە بەقەد بۆشایی نێوان ئەستیرە و مانگ، زەمین و ئاسمان، گەورەیی و زەبەڵاحی دەریاکانە، بە قەد بۆشایی نێوان سەربەستی و ژێر...
- نەپاراستنی سنور و یەکڕیزیی خیانەتە- قبوڵنەکردنی ئاین و نەژادەکانی تر لێدانە لە ناسنامەی میللەتەکەمان---------------------------------------لە پێناسەی زانستی سیاسییدا دەوڵەت، حکومەت، دەستەڵات و سیاسەت چەمکی جیاوازن. بەڵام لە کردەوەدا پەیوەندیدار و تێکهەڵکێشراون. مارکس دەربارەی حکومەت دەڵێت کە حکومەت...
هاندەری سەرەکی نوخبەی بەشدار بووی بزوتنەوەی رزگاری میللەتەکەمان، بە درێژایی مێژوو، بۆ خەبات، بەردەوام بوون و شەهیدەبوون، خۆشەویستی وڵات و گەیشتن بە ئازادیی و سەرفرازیی بووە. ئیمرۆش هەمان هاندەر بووە بە داینەمۆی جوڵێنەری هەستی نیشتمانیی و نەتەوەیی، بە سەدان پێشمەرگە لە باشوور لە سنورەکانی شەری داعشدا،...
مێژووی مرۆڤایەتی پڕیەتی لە ناوی ئەو ئافرەتە بە هەڵوێستانەی، کە لە بواری جیاجیا خزمەتیان بە مرۆڤایەتی کردووە. هەموو میللەت و نەتەوەیەک لە لاپەرەکانی مێژووی خۆیدا، بەرێزەوە ناوی ئەو ئافرەتانەیان تۆمارکردوە کە لە سەنگەری میللەتەکەیان بەرامبەر داگیرکەرانی وڵاتەکەیان جەنگاون، یان رۆڵی سەرەکیان هەبووە لە هەڵوێست...
لەنێوزەنگ ١/١/١٩٨٢ دا یەکەم فراڤینمان lەگەڵ دایە خانم، خەجە، تاڤگە، حازیمە و دوو منداڵەکەی بوو. ئەم فراڤینەمان لەگەڵ نانی بەیانی گوندەکانی دۆڵی خانەقا جیاوازبوو. نانی گەرم نەبوو، چایەکە لەسەر تەباخێکی بچووکی گازدا ژێرەکەی ڕەنگی شین. خواردنی بەیانی بریتیی بوو لە مەرەبای ئێرانی، کەڕەی زەرد و پەنیری تەبرێزی....
شانبەشانی پەیکەری موستەفا ئەتاتورک، کە لە هەموو شوێنێکی تورکیا دانراوە، نوسراوە: "خۆشبەختە ئەو کەسەی بڵێت من تورکم."(ئەم وتارەی "ئاشتی ئیبراهیم ئەفەندی" دەربارەی راپۆرتێکی "ژوری توێژینەوەی سیاسیی بزووتنەوەی گۆڕان"ە کە تیایدا لە پەیوەندیی نێوان تورکیاو هەرێم دەدویت. راپۆرتەکە لە ئاستی سروشتی پەیوەندیی...
ئیمرۆ لە چلەی ماتەمینی شەهیدانی قەرەتەپە، تەلەفزیۆنی گەڵی کوردستانی سەر بە یەکێتی نیشتمانی کوردستان، وتارێکی مەلا بەختیاری بە زیندویی پەخش کرد. خاڵێکی ئێجگار گرنگ جێگەی سەرنج بوو، ئەویش کە گوتی "ئێمە شۆرشمان کرد و سەریشمان خست "، ئەو رستەیە پێویستی دەکرد بەم شیوەیە دارێژرێ "ئیمە شۆرشمان کرد و خەیانەتیشمان...
نێوزەنگ ١٩٨٢، گوندێک لە قەد پاڵی چیای مامەندە لەسەر سنووری عیراق و ئێران، خاڵێکی ستراتیژی گرنگە، لوتکەی دەڕوانێتە سەر ناوچەکە، ئەو کات حکومەتی عیراق هەمیشە لە هەوڵی ئەوەدا بوو کۆنتڕۆڵی بکات و وەکو خاڵی پشکنین بەکاری بهێنێ بۆچاودێری. ئەو گوندە لە کۆمەڵە گوندێک نزیکە سونێ، شێنێ، قوڵە هەرمێ، زەڵی،...
دایە خانم دایکی کاک نەوشێروان،تەمەنی لە شەست و پێنج بەسەرەوە دەبوو، ژنێکی باڵا بەرزی ئەسمەر زۆر هیمن و لەسەر خۆ بوو، جلێکی رەش و سپی و فۆتەیەکی لەسەر بوو. تاڤگەی خوشکی، کچێکی باڵا بەرزی ئەسمەر بوو، تەمەنی لە نێوان بیست و هەشت تا سی دەبوو، دوای شووی کرد بە حەمە تۆفیق رەحیم، لە بەهاری ساڵی ١٩٨٢ لە...
دوو سێ جار خەریک بوو لەسەر ووڵاغەکە دەکەوتمە خوارەوە، لە دواوە خەجە هەندێ تیبینی دەدامێ کە چی بکەم و چێ نەکەم..کابرای ووڵاغدار ووتی، کاتێ کە ووڵاغ بە هەوراز هەڵدەگەرێ، تۆ خۆت بەرەو پێشەوە بێنە قوپکی کورتانەکەی پێشەوە بگرە، وەکاتێ لە هەورازەکە دێتە خوارەوە تۆ دەستێکت بە پێشەوەی کورتانەکە بێت و دەستەکەی...
لە دوای ساڵی ١٩٩١ تا وەکو ئیمرۆ، هەڵوێستی پارتە سیاسیە دەسەڵاتدارەکانی کوردستان بەرامبەر بە هێز و پارتە سیاسیەکانی پارجەکانی تری کوردستان، هەڵویستێکی خۆسەپاندن بووە. بەدریژای ماوەی دەسەڵاتی سەرکردایەتی پارتی ویەکێتی هەر لە هەوڵی ئەوەدا بوونە کە ئەو هێزانە بێننە ژێر رکێفی خۆیان. بۆ پاراستنی بەرژەوەندیە...
تورکیای ئیمرۆ، یەكێ لە پای سێکوچکە بەهێزەکەی رۆژهەڵاتی ناوەراست هەژمار دەکرێ، کە خۆی و ئیسرائیل و ئێرانە. لە هێزی تەرازووی ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەراست سەنگی هەیە، قسەو گفتی لەلای بڕیار بەدەستانی زلهێزەکانی دونیای هەنوکە هەژماری بۆ دەکرێ، بۆیە زۆربەی رایەکان پێیانەوە دیاربوو وە پێیان وابوو، کە تورکیا...