قەیرانی نەبوونی بەنزین ناوە ناوە لە بارو دۆخی ئاساییدا پێش شەری دژ بە داعشدا و لەکاتی شەری دژ بە داعشدا، گرفتێکی بەردەوام رووبەرووی هاوڵاتیانیی باشوری وڵات دەکرێتەوە لەلایەن دەستەڵاتی بنکە فرەوانی نەوت فڕۆشەکانی باشووری وڵات. ئاشکرایە کە لە زۆربەی ناوچەکانی باشووری وڵات نەوت دۆزاروەتەوەو...
دەستبەسەرگرتنی موسڵ لەلایەن داعشەوە ئازاییەتی ئەو هێزە نەبووە، بەڵکو بێ ئیرادەیی سوپایی عیراقیی و چەکداراەکان بوو کە بوونیان هەبوو لەو شارەدا. شاری موسڵ دوای شەرێکی خوێناوی، بەرەنگاریەکی بێ هاوتا نەکەوتۆتە ژێر دەستەڵاتی داعش، بەڵکو لە ئەنجامی شەرنەکردن و ڕاکردنی سوپایی عیراقی و چەکدارەکان بووە. ئەو ڕاستییە...
سەرکەوتنی هەدەپە لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانیی تورکیا، جێگەی بایەخی هەموو میدیا جیهانیەکانە. میدیای جیهانی بە شێوەیەکی گشتی زمانی زلهێزەکانی دونیاییە، زۆربەی میدیا زەبەلاحەکانی جیهانیش لەژێر کۆنترۆڵی جولەکە دایە. کاتێک ئەو زمانە دەکەوێتە دوان بە ئاراستەی زەق کردنەوەی رووداوێکی تایبەتی لە هەر پارچەیەکی...
ئەرکی تاک بەرامبەر بە کۆمەڵگاو نیشتمانەکەی لە قۆناغێکەوە بۆ قۆناغێکی تر دەگۆڕێت، بەو ماناییەی لە قۆناغی بزوتنەوەی رزگاریدا یان لە بارو دۆخی رووبەروو بونەوەی جەنگدا، تاک لە لایەن پارتی پێشەرەو بەجۆرێک پەروەردە دەکرێت کە کەلتوری ئامادە باشی تیادا بڕویندرێت بە لە گیانی لەخۆ بوردوی، چڕ کردنەوەی تواناکانی...
سەرۆکەکانی پارتە بەشداربووەکانی حکومەتی بنکە فرەوانی هەرێـم خاوەن یەک هەلوێستی سلبین بەرامبەر بە گەشەکردن و بەرەو پێشەوە چوونی پارتی کرێکارانی کوردستان لە باشووری وڵاتدا. ئاژاوەنانەوەی نێوان حدکا و پەکەکە ویست، خواست، ئارەزوو و هەڵبژاردەی هەمویانە. هەر هەمویان پێکەوە خاوەن سەدان هەڵوێستی سیاسیی...
بێژەرەکانی ئیستگەی یەکێتی نیشتمانی لە نێوان ساڵیی ١٩٨٢ هەتا کۆتایی قۆناغی شاخ: یەکەم پەخشی ئیستگەی یەکێتی نیشتمانی لە ٢١/٣/١٩٧٩دا بوو لە گوندی نۆکان کە کەوتۆتە سەر سنوری عیراق و ئێران. لە زۆربەی دۆکیومێنتی یەکێتیدا وێنەی مەلابەختیار بڵاوکراوەتەوە بابەت دەخوێنێتەوە. لەوە زیاتر ئاماژە بە ناوی...
مرۆڤ توشی کێشە دەبێت لەگەڵ خودی خۆی لە ناخەوە ئەو کاتەی کە هەنگاوەکانی دژە ئاراستە دەبێت لەگەڵ بڕواکانی. تاک ئەگەر خاوەن کەسایەتیەکیی گەندەڵ نەبێت مەحاڵە بتوانێت گەندەڵی قبوڵ بکات لە هەموو ئاستەکاندا یان لە کەسایەتیی گەندەڵ بوو نزیک ببێتەوەو بتوانێت هەنگاوەکانی لەگەڵیدا جووت بکات. ئەوەی بتوانێت...
ئەجینداو پلانی فوئاد مەعسوم لە سەردانەکەی بۆ تورکیا تەنیا بریتیبوو، لە سەردانی گۆری ئەتاتورک! مەدح، سەنا، بەرزنرخادنی رۆڵی مێژووی ئەتاتورک! هەڵگوتن بە شان و باڵی تورکیایی دژە کورد و مرۆڤاییەتی! وەک ئەوەی تاڵەبانی لە رابردودا لە سەردانەکانی بۆ تورکیا ئەنجامیدەدا. ئەو جۆرە هەڵوێستە بۆ کابراییەکی پەروەردە...
نەوشیروان مستەفا بۆ ئەوەی حیزبەكەی لەگەڵ یەكێتی یەكبگرێت مەرجی هەیە (رووداو) .٢٠/٤/٢.١٥ لە سەرچاوەیەكی نزیك لە نەوشیروان مستەفاوە زانیویەتی كە مەرجەكانی ئەمانەن "نابێ هەندێ لە سەركردەكانی یەكێتی لە سەركردایەتی بمێنن، لەوانەش كۆسرەت رەسوڵ، حاكم قادر، عومەر فەتاح و مەلا بەختیار، چونكە كاتی خۆشی كە كاك...
پارتە سیاسیەکانی بەشدار بووی حکومەتیی بنکە فرەوان، سەرکردەکانیان، کەوادیریی ناوەندیان، لەسەر تەختەی شانۆی سیاسیی هەرێـم خەریکی پێشکەش کردنی شانۆگەرین، هەوڵدەدەن دەوری ئەکتەری زۆر شارەزا ببنین لە نمایش کردنی دەوری ناراستەوخۆ لە زەمینە سازکردن بۆ مانەوەی سەڕۆکی هەرێم لە پۆستەکەییدا. تەماشاکەریی...
رێکخەری گشتی حزبی گٶڕان دەربارەی درێژ کردنەوەی ماوەی سەرۆکایەتی لە هەرێم گووتی "سیستەمیی سیاسیی کوردستان دەبێت وەک عیراق بکرێت بە سیستەمیی پەرلەمانی". وتار لەسەر هەر بابەتێکی دیاری کراو بێت، بەوە بەهێز دەبێت کە پەنجە بۆ ڕاستیەکان درێژ بکات و پشت ئەستور بێت بە هێنانەوەی بەڵگەی مێژووی و نمونەی...
ترس، تۆقاندن و هەرەشە لە کەلتوری پارتی دیموکراتدا، وەکو پاشماوەیەکی دەستەڵاتی عەشایریی و خێڵەکیی لە عەقڵیەتیی سەرکردایەتی ئەو پارتەدا پێشینەی هەیە، ئەمیش لە ئەنجامیی پەروەردەبوونیان لە ژینگەیەکی خێزانی لەو جۆرەدا.ئەندامانی بنەماڵەی بارزانی، ئەو جۆرە عەقڵیەت و بڕوایەیان خستۆتە بواری کارپێکردن لە...
تەرمی شەهید ئەشلی جۆنستۆن لە تورکیاوە گەیشتە سیدنی. لە رێکەوتی ٢/٤/٢.١٥. کۆمەڵەی کوردی پەکەکە، مەراسیمێکی بەو بۆنەیەوە رێکخست سەعات ١١ بەیانی لە گۆڕستانی مەکواری پارکی سیدنی. لە کاتژمێری ١:١٥دوای نیوەرۆ تەرمەکە گوازراییەوە بۆ ماڵی کوردان، بارەگای هەمان کۆمەڵەی کوردییە لە بلاکتاون. کاتژمێری ٢ی پاش...
لە نیوەی شەستەکانی سەدەی رابردودا کێشەو ناکۆکییەکانی نێوان هەر دوو سەرکردایەتی باڵی جەلالی و مەلای نێو شۆرشی ئەیلول بەرەو قوڵبونەوە رۆیشت. مێژوو سەلماندی ئەو ناکۆکییە هێج پەیوەندییەکی بە جۆری بیرکردنەوە، فیکر، عەقڵیەت، عەقیدە، تیۆری سیاسیی، داڕشتنی هێڵی گشتی ستراتیژیەتی شۆرشەکەوە نەبوو، ئەوەندەیی پەیوەندیدار...
لە بیستو پێنجی ئەو مانگە لە هۆڵی پەرلەمانی کوردستان، دوو پەرلەمنتاری پارتی دیموکرات بە بۆکس وەشاندن هێرش دەکەنە سەر پەرلەمانتارێکی پارتی گۆڕان. ئەو بابەتە لە میدیاکان خەریکە بەکاردەهێنرێت بۆ راکێشانی دەنگ و سۆزی زۆرینەی سادە لە نێو کۆمەڵگای کوردی باشوور. هەوڵدەدریت وەکو بابەتێکی سیاسیی گەرم زەق بکرێتەوە...