گرنگ نییە تورکیای دژە کورد و مرۆڤایەتی چۆن لە ئاڵای کورد دەڕوانێت. لە تەنیشت ئاڵای تورکیایی دادەنێت یان نا؟ رێزی لێ دەگرێت یان نا. گرنگ ئەوەیە کە کورد چەند رێز لە ئاڵای خۆی دەگرێت. ئایا وەک هێمای نەتەوەیی سەیری ئەو ئاڵایە دەکات؟ئایا ئەو ئاڵایە بۆتە هۆکاری ناساند و دیاری کردنی ناسنامە...
رۆشەنبیرانی میللەتی کورد، بە شێوەیەکی گشتی بە درێژایی مێژوو پاشکۆی رۆشەنبیران و موفەکیری بیانی بوونە. گومان لەوەدا نییە کە ئەمە هۆکاری زۆری سیاسیی هەییە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا رۆشەنبیریی کورد نەیتوانیوە پانتاوێک دروست بکات لە فرەوان کردن و بازدان بە سەر قۆناغەکانی خۆ ڕۆشەنبیر کردندا، بەزاندنی سنورێک کە...
تورکیایی دژە کورد و مرۆڤایەتی، دەمێکە پەنجەی بۆ درێژ دەکرێت کە داعشە. بە سەدان دۆکیومینت بە وێنەو نوسراو بڵاوکرایەوە لە میدیا جیهانیەکان و ناوچەییەکان، کە سەلماندیان داعش و تورکیا یەکسانن بە یەک. تورکیا داعشی لە میللەتی کورد بەردا. خاک، شەرەف و ناموسی میللەتی کوردییان بۆ حەڵال کرا بە هاوکاری و پشتیوانی...
بەدرێژایی مێژوو لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا تورکیا لە هەموو روویەکەوە سوودمەند بووە، هەرچیشی کردبێت بە تایبەتی بەرامبەر بە میللەتی کورد بۆی چۆتە سەر. دوای کوشتنی فڕۆکەوانی روسی لە لایەن تورکیا، جگە لە هەڵوێستی سیاسیی بەرامبەر بە تورکیا، روسیا پەیوەندییە ئابووریەکانیشی وەکو فشارێک بۆ سەر ئەو...
ئەزمونی بیستوچوار ساڵی دەستەڵاتی سیاسیی هەرێم، سەلماندویەتی کە سەرکردایەتی پارتی و یەکێتی لەسەر بیناغەی بەرژەوەندیی تایبەتی، سازان و پشک دەستەڵاتی سیاسیی هەیکەلی حوکمیان خۆیان لە هەرێم داڕشتوە. بۆیە پێناسەیەک بۆ هەیکەلی سیاسیی هەرێم لەوە زیاتر هەڵناگرێت.دەرکردنی چەند وەزیرێک لە نێو هەیکەلی...
لە هەڵمەتی پێش هەڵبژاردنەکانی ١/١١/٢٠١٥ی تورکیادا، دروشمە سەڕەکییەکانی ئۆردوگان لەو هەڵمەتەدا، بۆ بەدەستهێنانی ڕێژەی زیاتری دەنگ، بریتی بوو لە جەنگ دژ بە دوژمنە سەرەکیەکانی تورکیا. میللەتی کورد یەکێک بوو لەو دوژمنانە، کە ئۆردوگان بەڕاشکاوانە ناوی دەهێنا، وەکو بوونی مەترسەیەک بە میللەتی تورکی...
مامەڵە کردنی پارتی لەگەڵ لایەنەکاندا،هەڵوێستەکانی بەرامبەر بە کۆی کێشەکان، تا دەگات بە دەرکردنی پەرلەمانتارەکان، کارێکی نەشیاوە. بێگومان قسە لەسەر ئەوەدا نییە بە هیچ شێوەیەک.کەوادیری لایەنەکان بە تایبەتی پێنج حزبە بەشدار بووەکەی حکومەتی بنکە فرەوان، ئەندام پەرلەمانەکانیان لە ئاست عیراق و هەرێمدا، وەزیرەکانیان...
لە مێژووی میللەتاندا نەهاتووە گەیشتن بە ئازادی یان ڕاماڵینی دەستەڵاتی دیکتاتۆریی، گەندەلیی، دزو جەردە بە گلەیی، گازاندە، گریان و قوڕ پێوان بووبێت.ئیمرۆ میللەتی کورد لە باشوری وڵاتدا هەنگاوێکی ڕاستی ناوە بەوەی چۆتە سەر شەقام، داوای مافی ڕەوای خۆی دەکات. بەڵام دروشمی ئەوەی "کە ئەو پێنج حزبە لە کۆبونەوەی...
تورکیا، لە پێش کۆتایی ساڵانی هەشتاکانی سەدەی رابردودا، سیاسەتە دەرکییەکانی خۆی لەگەڵ زلهێزەکاندا، دەوڵەتەکانی ناوچەوکەو وڵاتانی هاوسێیدا، لەسەر بیناغەی خۆپاراستن، خۆ دورگرتن، پاڵدان بەلایەنێک، پشتگوێخستن، خۆدزینەوە لە بوونی گرفتی نێوان وڵاتەکانی ناوچەکە، کێشەی کەمە نەتەوەکاندا دارشتبوو.ئەزمونی ناوچەکە،سەلماندویەتی...
پەیوەندیی دیبلۆماسی سیاسیی، هونەری گفتوگۆیە لە نێوان دوو هێزدا یان دوو وڵاتدا، بۆ بەردەوام بوونی پەیوەندی لەسەر بیناغەی رێزلێنان و دانپێدانانی بە بوونی یەکتری، دۆزینەوەی چارەسەر بۆ گرفتی، سیاسیی، ئابووریی، سەربازیی. رێکەوتن لە وەدەست هێنانی دەستکەوتە سیاسییەکاندا.ئەو میللەتانەی کە توانیویانە سەربەخۆی...
بۆ هەموو کارەساتێکی کورد، بە ئاڵایەکی ددانپێدانەنراوەوە، ڕام کردوە بۆ بەر دەرگایی زاڵمێک، زۆردارێک، دەست رۆیشتویێکی بێ ویژددان. ئەوجارەیان بەهەمان ئاڵاوە، وێل بووم، نەمزانی روو لەکام دەرگا بکەم بۆتان. بەڵام لە ناکاودا ئەشلی جۆنسۆن و ریسس هاردینگ هەڵمەتییان هێنا! شەوێكی ئوسترالیان بۆتان کرد بە چراخان!...
ئێمە، لە دنیادا لە هیچ شتێک پلەی یەکەمان بەدەست نەهێناوە، تەنیا لە وێنەی کارەساتەکانماندا نەبێت، هەموو جار لە میدیا جیهانییەکاندا پلەی یەکەم بەدەست دەهێنین!رۆژ ... مانگ ..... ساڵ نییە تێبپەڕببن، بەبێ ئەوەی وێنەی کارەساتی کوردێکی تیادا نەبێت، کە دونیایی هەژاندبێت و پلەی یەکەمی بەدەست...
ئەگەر پرسیار بکرێت بڵێن، لە کام شیعری پەشێودا خۆت دەدۆزیتەوە؟ دەڵێم لە شیعری "سەربازی وون"دا خۆم و میللەتەکمی تیا دەدۆزمەوە. لەگەڵ ئەوەشدا دەست بۆ شیعرێکی تری پەشێو دەبەم بە مەبەستی ئەوەی هەندێک راو بۆچونی تایبەتی خۆمی لە سەردا بخەمە بەرچاوان، ئەویش هۆنراوەی "لە دەستم دێت"ە. هۆکاری...
وێنەی ئەو ژنە کوردە، مێژووییەکە، ناهەمەتی سەدان ساڵەی میللەتی کوردیی تیادا بەدی دەکرێت. ئاوێنەیەکە، بەهەزاران نالە، هاوار و زیرەی دەنگی منداڵانی سەربڕاوی نیشتمانەکەمی تیادا دەبینرێت. وێنەی ئەو ژنە کوردە، پێمان دەڵێت کە میللەتێکی چل میلۆنی چەندێ بچوکە، بێ دەستەڵات و بێکەسە. مرۆڤینە، ئەو...
زلهێزەکانیی دنیا بە تایبەتی ئەمریکاو روسیا، لە رۆژەڵاتی ناوەراستتدا، جگە لە بەرژەوەندیی ئابووریی، لە هەوڵی ئەوەدان کە هەیمەنە و هەیبەتی خۆیان لەو ناوچەیەدا بسەپێنن. بۆ ئەو مەبەستە هەوڵدەدەن بچنە نێو هاوپەیمانیەتی لەگەڵ سەرکردە و پارتە سیاسییەکانی ناوچەکە، سودمەند ببن لە ناکۆکییەکانی کە بوونیان هەییە...