بەشی یەکەم:سەرانی پارتەکانی باشوور بە درێژای مێژووی شۆڕشی ئەیلول، جاش و ئاخوندەی ئێران بوون. نمونە "بنەماڵەی بارزانی" و سەرانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ساڵانی نێوان ١٩٦١- ١٩٧٤ دا!. لە نێوان ئەو ساڵانەدا تا دەگات بە "ئاشبەتاڵ"، دەیان سەرکردەی کوردیی رۆژهەڵاتیان شەهید کردوە و لاشە و سەڕیان...
سەکۆی وتار خوێندننەوەی پرسەی نەوشێروان تەرخان کرا بوو بۆ کۆمەڵێک کەس کە بریتی بوون لە:یەکەم، ئەو لێپرسراوانەی کە بە جاشی ئێران، جاشی تورکیا و بارزانی ناسراون.دووەم، ئەو لێپرسراوانەی کە بوون بە ملیاردێر بە دزینی سەروەت و سامانی گشتی، خاوەن سەدان باڵەخانە، ئوتێل و رێستورانتن. سێیەم، ئەو لێپرسراوانەی...
شای ئیران لە ساڵی ١٩٧٧ لە کۆشکی سپی ئەمریکا بوو بە میوانی کارتەر . شا بارودۆخی تەندروستی نالەباربوو و تووشی نەخۆشی ژێرپەنجە ببوو، لە هەمان کاتدا بارودۆخی وڵاتەکەی ناجێگر بوو، پارتەکانی کە لە بەرەی ئۆپۆزسیۆن بوون دژ بە شا لە ئیران لە ئەوپەری جموجۆڵی گەرمدا بوون. لە ئەنجامدا...
لە سەرەتای سەدەی رابردوو دا، گرفتی نێوان رووسیا و ئەمریکا، خرابووە چوارچێوەی جیاوازی ئایدۆلۆژی، بەو شێوەیە پێناسە دەکران "بلۆکی سەرمایەداری و بلۆکی سۆشیالیزم"! بەمجۆرە ئەو دوو زلهێزە لە ژێر ئەو دوو ناونیشانە دا هەموو کاتێک دژ بە یەک بوون، بۆ کۆنتڕۆڵ کردنی دنیا بە تایبەتی ئەوروپا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست. لە...
جەنگی سووریا، کاردانەوەی هەیە لەسەر دۆخی نەتەوەی کورد بەگشتی بەڵام کاردانەوەی راستەخۆی لە سەر ئێستا و چارەنووسی دوارۆژی رۆژئاوا زیاترە. کورد لەو بەشەدا پشکی شێری بەرکەوتووە لە بەرەکانی شەڕدا دژ بە داعش، هەروها پشکی شێری بەرکەوتووە لە نەهامەتی و ماڵوێرانی لە ئەنجامی ئەو شەڕەدا. ئەمڕۆ زلهێزەکان پێگەیەکی...
ئەردوغان، لە سەر بناغەی بوونی هەستی "رق" بەرامبەر بە نەتەوەیی کورد و پرسی، سیاسەت و پەیوەندییە دەرەکییەکانی تورکیا رێکدەخات و هێرشە سەربازییەکانی ئامادە دەکات. ئەردوغان، لە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دا، خەریکە هەڵەی سەدام حوسێن دوپات دەکاتەوە. لە کۆتای هەشتاکان رووسیا و ئەمریکا...
یەک دەنگی کورد لە باکووری وڵات گرنگە لە دەنگدانی "نا" بۆ گۆڕینی دەستوری تورکیا بەهۆی ئەوەی : یەکەم:ئەو پارتانەی کە ئەمرۆ رێبەرایەتی شۆڕشی چەکداری کورد دەکەن دژ بە دەسەڵاتدارانی تورکیا، پەیامیان بۆ کوردیی باکور ئەوەیە، کە "بەشدار بن لەو ڕاپرسییە بە دەنگی "نا" بۆ گۆڕینی دەستوری تورکیا"....
لەلایەن هەندێک دۆست، هاورێ و ناسیاو ئاگادار کراومەتەوە کە بابەتەکانم لە هەندێک ماڵپەڕی گوماناوی سەر بە دەسەڵات بڵاوکراوەتەوە، کە بووە بە جێگە پرسیار کە ئایا من بۆ ماڵپەرە دەوڵەمەندەکانی سەر بەدەسەڵات بابەت دەنێرم و پەیوەندیم لەگەڵیان هەیە؟ وەڵامی من نەخێر. بەو هۆیەوە بە پێویستم زانی ئەو روون...
تورکیا مەترسی لە رزگاربوونی کوردستانی گەورە هەیە، نیگەرانی ئەنقەرە بە خۆڕایی نییە و لە کتوپڕێکدا دروست نەبووە. رووسیا، تورکیا، ئێران، عیراق تا دەگات بە سەرانی پارتە کوردییەکان لە هەر چوار پارچەی کوردستان ئەو ڕاستییە دەزانن. تەمەنی "کێشانی نەخشەی کوردستانی گەورە" و پرۆژەی" ژانی لە دایک بوونی رۆژهەڵاتی...
هاوسێیەتی تورکیا لەگەڵ ئەوروپا، بۆتە هۆکاری دروست بوونی مەترسی لەسەر دەسەڵاتی سیاسیی، ئاسایشی نیشتمانیی و نەتەوەیی ئەوروپا. تورکیا , کەی بەرژەوەندییە سیاسیی، نەتەویی و ئابوورییەکانی بخوازێت ئامادەیە ئەوەی لە سووریا، عیراق و کوردستان ئەنجامی دا بەهەمان شێوە لە ئەوروپاش ئەنجامی بدات. تورکیا، لە نێو کۆمەڵگایی...
ئیدارەی ئۆباما بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا، دوو ستراتیژی پەسند کرد لە جۆری بەشداری پێکردنی هێزەکانی لە هەر دوو جەنگی سووریا و جەنگی دژ بە داعش لە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دا. یەکەم، ئەمریکا هەوڵیدا خۆی دوور بگرێت لە بەشداری پێکردنی هێزی سەربازیی پیادەی ئەمریکی لە شەڕەکاندا، لە بری...
سەرکردەی دۆڕاو، میدیایی خۆفرۆش، نووسەری زمانلووسی بێ ئابروو، سێ دەردی کوشندەن، کە تووشی جەستەی پڕ ئازاری میللەتی باشوور هاتووە. ئەو سێ دەردە، زولکاوێکیان دروست کردەوە کە بەهەزاران خەڵکی نەفس نزم، ماستاوچی، بێ موڕاڵ تیادا مەلە دەکات!ئەو سێ دەردە، بووە بە سەرچاوەی بەرهەمهێنانی سەدان پێنوسی...
زۆربەی راگەیاندن و میدیای کوردی، زۆربەی توێژەرەوە و شێکەرەوەی سیاسیی، نووسەر و رۆشەنبیر لە باشووری وڵات دەستیان کردوە بە تەپڵ لێدان و چەواشە کردنی میللەت، ئاماژە بەوە دەکەن کە گوایە ڕێککەوتنی ستراتیژی نێوان سەرکرداییەتی پارتی دیموکراتی کوردستان و بەشێک لە سەرکرداییەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دووبارە...
ترامپ، سەڕۆکی ئەمریکا لە یەکەم هەنگاو دا ددانینا کە جۆری پەیرەو کردنی سیاسەتی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بۆتە هۆکاری بەهێزبوونی ئێران لە ناوچەکەدا. بەگوێرەی گەلێک سەرچاوەی میدیایی ئەمریکی و دنیا کە ئامەژەیان پێ کردوە، ترامپ بڕیاری داوە لە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوڕاستدا بە پەیوەندییەکانی...
کوردستانی ئیمرۆ، بە قۆناغێکی گرنگی مێژوویدا ڕەتدەبێت، بارودۆخێکی تایبەت هاتۆتە کایەوە لە رۆژهەڵاتی ناوڕاستدا، لەو چەند ساڵانەی رابردوودا ناوچەکە گەلێک گۆڕانکاری بەخۆیەوە دیوە کە راستەوخۆ یان ناراستەوخۆ کاردانەوەی هەبووە لەسەر بارودۆخی کوردستان بە تایبەتی جەنگی سووریا و شەڕی داعش دەوری سەڕەکیان هەبووە...