دەستگیر کردنی سالح موسلیم، لە چیک، لە سەر داوای حکومەت و سەرکردەی تیرۆرستان، رەجەب ئەردوغان، شەرمەزاریەکی ئێجگار مەزنە بۆ ئەوروپا، کە سەدان ساڵە، پروپاگەندەی بە دیموکرات بوونی سیستەمی سیاسی و پشتیوانی لە مافی مرۆڤ دەکات!گوێگرتن لە داواکانی رەجەب، سەخافەت و بچووکی دەسەڵاتدارانی ئەوروپا پیشانی دنیا...
لە ژێر سایەی، پەروەردە و بەرخوردانی پارت و سەرکردە پێشڕەوەکانی باکوور و رۆژئاوای وڵات، بە ژمارەی سەری هەر خێزانێک، شۆڕشگێڕێک لە دایک دەبێت، بەڵام لە باشووردا لە ژێر سایە و پەروەردەی سەرکردەی خۆفڕۆش، بودەڵە، دز و بێڕەوشت، بە ژمارەی سەری هەرخێزانێک گەندەڵێک لە دایک بووە! لە ڕۆژئاوا، کچۆڵە، کچ، ژن...
ئەمڕۆ، مێژووی تەنیا ساڵێک لەوەپێش خۆی دوپات دەکاتەوە، بە گوێرەی هەواڵی میدیای جیهانی و لۆکەڵەیەکان بێت، یەپەگە لەگەڵ ئەسەد ڕێککەوتون، کە سوپای سوریا بێن بۆ عەفرین، بە مەبەستی هاوکاری شەڕەڤانان، بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی سوپای تورک! لە ١٩/٣/٢٠١٧دا، یەپەگە لەگەڵ ڕووسیا ڕێککەوتن، ژمارەیەک لە سوپای ڕوسی،...
دابەش کردنی سنووری دەسەڵاتی ئەمریکا و ڕوسیا لە سوریا، بە تایبەتی لە ڕۆژئاوای کوردستان، لە جەنگی دژ بە داعشدا، گوایە بە ڕێککەوتن بووە. بە گوێرەی ئەو ڕێککەوتنە بێت عەفرین، لە سنووری ژێر دەسەڵاتی ڕوسیادا بوو و مەنبیچ لە ژێر سنووری دەسەڵاتی ئەمریکادایە. ئەمە هۆکاری سەڕەکییە کە ئەمریکا نەیتوانی سەرپێچی بکات...
ئەمریکا، سەرەڕای هەڵوێستی لاوازی، بەرامبەر بە ئۆپەراسیۆنی تورکیا، بۆ سەر شاری عەفرین، ناتوانێت خۆی لەو ڕاستییە بدزێتەوە، کە هێڕشی سەربازی تورکیا، بۆ سەر شاری عەفرین، تەنیا هێڕش نییە بۆ سەر میللەتی کورد و هێزی یەکینەکانی گەل "یەپەگە"، بەڵکو ئەم هێڕشە گەلەکۆمەکێی روسیا، ئیران، ئەسەد و تورکیایە دژ...
تورکیا، بۆ کوشتنی کوردان ئەمڕۆ بیانوی بەوە گرتووە، کە "یەپەگە" لە مەیدانەکەدا هەیە! ئاشکرایە کە یەپەگە، تەمەنێکی ساوای هەیە، بەڵام لەشکەرکێشی تورکیا بۆ سەر کوردستان و وێران کردنی، کوشتنی ژن و منداڵی کوردان، لە لایەن تورکیاوە، مێژوویەکی ئێجگار قوڵی هەیە، قوڵتر لە بنی هەموو زەریاکانی دنیا!-----------------------لەشکرکێشی...
لەشکرکێشی تورکیا، بۆ سەر کوردانی ڕۆژئاوای وڵات لە شاری عەفرین، شەرمەزارییەکی ئێجگار مەزنە بۆ ئەمریکا و دارودەستەکانیان لە ناوچەکە. چوار ڕۆژە لەشکرکێشی تورکیا بۆ سەر کوردستان بەردەوامە، ئەمریکا ئامادە نەبووە تەنیا بە ووشەیەک، سەرکۆنەی بکات! تەنیا ئەوە نەبێت لە لێدوانەکانیاندا گوتویانە "هێرشەکانی تورکیا...
ڕوسیا، لە سەردەمی یەک لە دوای یەکی، دەسەڵاتدارانی سیاسی وڵاتەکەی، لە ژێر دروشمی بریقەداری جیاجیادا، وەک زلهێزێک، لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، بۆ پرسی کورد هەر مایەی نەهامەتی و ماڵوێرانی بووە! دەسەڵاتدارانی روسیا، بە ناوی دۆستایەتی و پاڵپشتی لە مافی کەمە نەتەوەکان، یان لە ژێر دروشمی، بڕوا بوون بە ئایدۆلۆژیای...
"سوپای باکوور" بە درێژای سنووری نێوان تورکیا، عیراق و سوریا رووباری فورات نیشتەجی دەکرێت----------------------سوپا، هێزی سەربازیی فەرمی و نافەرمی، لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، بەدرێژایی مێژوو تا هەنوکە، تاکە سەنتەری بڕیاردانن لە ئاراستە کردنی رووداوەکان، سەپاندنی مەرجی سیاسی، ئابووری و سەربازی، فرەوان کردن،...
لە ساڵی ٢٠٠٣وە تا ئەمڕۆ، پارت و لایەنە سیاسیەکانی کورد، بەشداری هەڵبژاردنەکانی عیراقییان کردوە و چەند پۆستێکی باڵایان هەبووە لە بەغداد. ئەم ئەزموونە، بۆ گەلەکەمان، چەند ڕاستییەکی بە بەڵگەی بینراو و بیستراو سەلماندوە، کە ئەویش ئەویە، بوونی ئەندام و لایەنگری پارتە کوردییەکان لە بەغداد، هیچ...
شاندی سێ لایەن: گۆڕان، کۆمەڵ و هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری"، بێ پارتی چوون بۆ بەغداد و لەگەڵ لایەنە عیراقییەکان کۆبوونەوە. ئەوان دەیانەوێت ئەم چوونە بکەن بە هەڵوێست، بۆ موزایەدەی سیاسی، ڕاکێشانی سەرنج و دەنگی شەقام، کە گوایە ئەوان، لە حکومەت کشاونەتەوە، بوون بە ئۆپۆزسیۆن و هەژماریان بۆ پارتی...
پەتای خۆفڕۆشتن و بوون بە جاشی داگیرکەران، وەک دیاردەیەکی زەق و قێزەوەن، لە نێو ڕەگەزی نێر و مێدا لە پەرەسەندنە لە باشووری وڵات. جۆر و شێوەی بوون بە "جاش" لە باشوور، گۆڕانی بەسەردا هاتووە. جاران کاتێک کە سەدام لە دەسەڵاتدا بوو، ئاسان بوو بۆ تاکی کورد، کە دەرک بەوە بکات و لە هاوکێشەکە بگات، کە کێ...
وێرای ناسەقامگیری بارودۆخی سیاسیی و ئابووریی عیراق، ناکۆکیی و ناتەبایی نێوان قەوارە و پێکهاتە سیاسیەکان و بنبڕنەکردنی داعش لە ڕەگەوە و بوونی مەترسی، هێشتا دەستکەوتی پۆستی سیاسی لە نێو پەیکەری دەسەڵاتی حوکمدا مایەی مسۆگەرکردنی مانەوە لەسەر کورسی دەسەڵات، پاراستنی بەرژەوەندی، دەوڵەمەند بوون و دابین کردنی...
لە مێژوودا هاتوە کە میسریەکان یەکەم میللەتن لە ٢٥٠٠ساڵ پێش زاینیی "گوڵ"یان خستۆتە نێو "گوڵدان" و "ئینجانە" بە مەبەستی ڕازاندوە و جوانکردنی دیکۆر وەکو، ڕازاندنەوەی "تابوت"، هۆنینەوەی گوڵ وەک ملوانکە، دروستکردنی کردنی چەپڵە "گوڵ"ی رەنگاوڕەنگ لە "گوڵ"ی جۆراوجۆر. دواتر یۆنانییەکان "خونچە"یان بەکارهێناوە...
لە نیوەی سەدەی رابردوو تا هەنوکە، ئەزمونی سیاسیی گەلەکەمان سەلماندویەتی کە "پرسی کورد" گیرۆدەی دەستی کۆمەڵێک سەرکردەی بێویژدان، خۆپەڕست، پارە و پۆستپەرست، نادڵسۆز، قۆڵبڕ، ساختەچی، بێ پرنسیپ، جاش و خۆفڕۆش بووە و لە هەموو قۆناغەکاندا پرسی کوردییان بەکارهێناوە بۆ دەستکەوتی وەک "پارە" و "دەسەڵات".ئەو...