سەدر، لە هەڵبژاردنەکانی ٢٠١٨ی عیراق پلەی یەکەمی هێنا. لە داهاتوویەکی نزیک، دەبێت بە کەس و لایەنێکی سەرەکیی لە بڕیاردان لە دامەزراندنی حکومەتی نوێی عیراق. زۆڕن ئەوانەی کە بۆچوونیان وایە، کە ئەم ئەنجامە بۆ ئەمریکا چاوەڕوان نەکراو بووە و مایەی نیگەرانییە. سەرکەوتنی سەدر، لە کتوپڕێکدا نەبووە،...
سەرانی پارتەکانی باشوور، نووسەران و ڕۆشنبیران، ئەو تاکانەی کە ناوی خۆیان وەک کەساییەتی تایبەت لە لیستەکاندا تۆمار کردوە و بەشدارن لە هەڵمەتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراقی ساڵی ٢٠١٨، بە یەک دەهۆڵ و زووڕنا لە ژێر ئاڵای جیاوازدا، لە هەڵپەرکێیەکی گەرم و گوڕ دان، بە ریز و لە ژێر یەک ئەجێندا و ئاواز شان هەڵدەتەکێنن...
قۆناغی دوای داعش، قۆناغێکی جیاوازتر دەبێت لە پێشوو، زلهێزەکانی دنیا، بە تایبەتی ئەمریکا و ڕوسیا، بەگوێرەی پێویستییەکانی بارودۆخی تازە مامەڵە دەکەن، تاکتیک و پلانی کە پێشوەخت داینڕشتوە بۆ ئەو قۆناغە، دەیخەنە بواری کار پێ کردن، کە بێ گومان ڕەنگدانەوەی دەبێت لە جۆری مامەڵە کردنیان لەگەڵ ڕووداوەکان،...
هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق، لە ئاییندەیەکی نزیکدا، بۆ تۆکمە کردنی عیراقێکی یەکگرتوو و چوون بەرەو دەسەڵاتی تاکە حزبی و تاکە کتلەی زۆرینەی براوەیە لە هەڵبژاردنەکاندا. لایەنە سیاسیی عەرەبیی بە شیعیە و سونە و عیلمانییەکانیان، بۆ سەرکەوتنی ئەو جۆرە بیرۆکە و ستراتیژیەتە کار دەکەن، کە لە هەڵبژاردنەکانی ڕابردوودا...
ئەمریکا، پێشنیاری، دامەزراندنی هێزێکی عەرەبی سەربازیی پتەوی پێکهاتوو لە هێزی چەند وڵاتێکی عەرەبی لە باکووری سوریادا کردوە. بۆ ئەوەی دوای کشانەوەی هێزەکانی لە سوریا ئەو هێزە شوێنی بگرێتەوە. ئەم بیرۆکەیە تازە نییە، چەند وڵاتێکی عەرەبی، وەکو سعودیە، ئیمارات وڵاتی دیکەش، لە سەرەتای جەنگی سوریادا، لە...
پارت و سەرکردە عەرەبەکانی هەڵگری هەر دوو مەزهەبی، سونە و شیعە لە عیراق، بە مەبەستی سیاسیی و زیاتر کۆنتڕۆڵکردنی میللەتی کورد، لە مەیدانی سیاسیی باشووری کوردستاندا ئەسپەکانیان تاو دەدەن. لە ماوەی ڕابردوودا، سەرکردە عەرەبەکان لە عیراق، لە هەوڵی ئەوەدا بوون، هەندێک لە ئەندام پەرلەمانی لایەنە کوردییەکان...
سەڕۆکی ئەمریکا، ڕایگەیاند، ئەوان سوریا بەجێدەهێڵن. هەندێک لە دەسەڵاتدارانی ئەمریکا، لە میدیا جهیانییەکان ئەو بڕیارەی ترامپ بە هەڕەمەکی و تاکلایەنە وەسف دەکەن و ددان بەوەدا دەنێن کە بۆ ئەوان ئەو بڕیارە جێگە سەرسورمان، چاوەروان نەکراو و کتوپڕ بووە. تورکیا لە خۆساز کردنە، بۆ هێڕش کردنە سەر، شاری...
ئەوەی، بۆجارێک قومە ئاوێکی لە زەلکاوەکەی بەرپرسانی باشوور، بە تایبەتی لە زەلکاوەکەی بنەماڵەی بارزانی و خێزانی تاڵەبانی خواردبێتەوە، تەنیا چاوەڕوانی ئەوەی لێ ناکرێت لە مامۆستا بدات، بەڵکو چاوەڕوانی ئەوەی لێ دەکرێت لە باوکی خۆشی بدات وەک، ئەو شەقوەشێنەی هەولێڕ.ڕەوشتی بەرز و نواندنی و پەیڕەو کردنی،...
دامەزراندنی دەسەڵاتێکی سیاسی، هەڵبژاردنی سیستەمی حوکمرانی، دامودەزگای پەرلەمان، دەستور و یاسا دانان و سەقامگیربوونی بارودۆخی میللەت، بە پەیکەرێکی سیاسی کە تەنیا دیکور و وێنە بێت، بەردەوام نابێت و گەشە ناکات، ئەگەر لە هەقیقەتدا ئەو پەیکەرە سیاسیە خاوەن هێزی ڕاستەقینەی سەرخان و ژێرخانی خۆی...
ماتت بلەکی، نووسەری بریتانی دەنووسێت،ئاننە کەمبل، ژنێکی بریتانی، شان بە شانی شەڕەڤانان بەرەنگاری لە عەفرین دەکرد، لە هێڕشە سەربازییەکانی تورکیا و بەکرێگیراوانی بۆ سەر شاری عەفرین، ئاننە کەمبل شەهید بوو و گیانی بەخشی بە پرسی مرۆڤایەتی و کورد. ئاننە کەمبل، تەمەن بیستوشەش ساڵ، بەخۆبەخشی پەیوەندیی...
فرەنسا، بریتانیا و ئەڵمانیا، سەرەڕای مێژووی پڕ خوێناویان دژ بە مرۆڤایەتیی، لەوەتەی هەن، خێروبێری وڵاتان و میللەتانی دی دەدزن و خوێنی چینی زەحمەتکێش هەڵدەمژن بۆ کەڵەکە کردنی سەرمایە و خۆ بەهێز کردن. سەد ساڵە لە هەوڵی پاککردنەوەی ئەو میژووە گەڵاوەی خۆیانن. زوڕنا...
لە میدیا جهیانیەکان و ناوچەییەکان، جەنگی سوریا لە ژیر ناونیشانی "جەنگی مەدەنی"، پێناسە و ناسێنراوە، بە کۆمەڵگەی نێو نەتەوەیی. پێویستە ئەو ڕاستییە بوترێت، کە ئەو ناونیشانە نیوەی ڕاستە، نیوەکەی دی باسی لێوە نەکراوە کە، جەنگی سوریا " جەنگی مەدەنی و جەنگی جیهانی سێیەمە"، کە لە سەرەتای ئەو سەدەیە، بە...
بە گوێرەی هەواڵی میدیاکانی دنیا، چین بڕیاری خۆ ساغ کردنەوەی داوە، کە بە ڕاشکاوانە و ئاشکرا هەڵویست دەرببرێت لە جەنگی سوریا و بچێتە پاڵ ڕوسیا. لە کاتێکدا بە درێژایی جەنگی حەوت ساڵەی سوریا، چین، هەوڵیداوە تا بۆی بلوێت خۆی دوورەپەرێز ڕابگرێت، ڕاستەوخۆ خۆی توشی ئەو کەینوبەینە سەربازی و سیاسیە نەکات، بە تایبەتی...
پرسی کورد، ئەوەندە ئاڵۆزە، بە قەد ئاڵۆزیەکەی، پێویستی بە سەرکردە، ڕۆشەنبیر، نووسەر، تاکی جۆشکراو، بە بڕوا بوون بە پرس و تێکۆشان، پێداگرتن و سووربوون هەیە، تا ئاستی ڕادیکاڵبوون. بەو مانایەی بچووکترین شت، کە بە ئەندازەی نوکی دەرزییەک بێت، زەرەری هەبێت بۆ دۆزەکە، نابێت لێی لادات، باز بە سەریدا بدات، لێی...
لە دوای کۆڕەوی بەهاری ساڵی ١٩٩١، لە باشووری وڵات، کۆمەڵگەی کورد بە ژن و پیاو، بە لێشاو، ڕوویان لە نێو پارتە کوردییەکان کرد، بە تایبەتی ئەو پارتانەی کە باڵا دەست بوون، وەک ینک و پدک. بە شێوەیەکی گشتی، خەڵک، بە هەمان عەقڵیەتی زەمانی بەعس، ڕوویان لەو پارتانە کرد، واتە لە سەر بنەمای بەرژەوەندیی و دەستکەوت،...