کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

ئاشتی برایم ئەفەندی: ئیران کوردی موشەکباران کرد، ئەمریکاش ئەو موشەکباران دەکات

بیرۆکەی دروستکردنی چەکی ئەتۆمیی لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئیرانەوە، تەمەنی دەگەڕێتەوە بۆ کۆتاییەکانی سەدەی ڕابردوو، بە تایبەتی دوای کۆتایی هاتنی جەنگی هەشت ساڵەیان لەگەڵ عیراق.هەڵوێستی ڕێگرییکردن لە دروستکردنی چەکی ئەتۆمی ئیرانی لەلایەن ئەمریکاوە ئەویش هەڵوێستێکی تازە نییە و تەمەنی دەگەڕێتەوە بۆ سەرەتای...

ئاشتی برایم ئەفەندی: ڕەجەب و فاتیح، وەک مەڕی ئەجەل هاتوو، دەم بۆ گیای ئەمریکا و ڕوسیا دەبەن

لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا جگە لە بوونی گرفت، ناتەبایی و نەگونجانی میللەتانی ناوچەکە و بوونی دەسەڵاتی سیاسیی تاکڕەوەی نادیموکراتی، ئەم ناوچەیە بۆتە گۆڕەپانێکی پان و بەرینی کێشمەکێشمی نێودەوڵتی، هەرچی زلهێزی سەر زەمین هەیە چاوی تەماحییان لە سامانە سروشتییەکانی ئەو ناوچەیەدا بڕیوە، بە سەرچاوەییەکی...

ئاشتی برایم ئەفەندی: کورد لەم دۆخەی ئیستا چی دەکات؟

هەنوکە، لە ئەنجامی پەیڕەوکردنی سیاسەتی هەڵەی رۆحانی و ئەردوغان، بارودۆخی ئابووریی و کۆمەڵایەتیی و سیاسیی ناوەخۆی تورکیا و ئیران لە ئەوپەڕی خراپی دایە. سوپای هەر دوو وڵات وەک جاران یەکگرتوو نین و هەتلەی وڵاتانی دراوسێن بە مەبەستی داگیرکردن. بەرەی ئۆپۆزسیۆن لەسەر هەر دوو ئاست، پارتی سیاسیی و توڕەیی و بزوتنەوەی...

ئاشتی برایم ئەفەندی: قەیرانی ئابووریی، لە نێوان ئەردوغان و ترامپ

بارودۆخی نالەباری سیاسیی، ئابووریی، کۆمەڵایەتیی تورکیا، ئەوەندەی وابەستەیە بە فاکتەرە ناوەخۆییەکان، ئەوەندە وابەستە نییە بە هۆکارە دەرەکییەکان، وەک ئەوەی هەنوکە لە میدیاکاندا ئەردوغان پروپاگەندەی بۆ دەکات. نمونە، کێشەی نەتەوەیی کورد لە تورکیا، کە بەبێ چارەسەر ماوەتەوە، هۆکارەکەی کێشەی نەبوونی سیستەمیی...

ئاشتی برایم ئەفەندی: ئۆتۆنۆمیی و لامەرکەزیی لە نێوان یەپەگە و ئەسەد

گفتوگۆ، لێکتێگەیشتن، ڕێککەوتن و بوون بە لایەن لە سەقامگیربوونی ئاشتیی و ئاسایش چەند گرنگە، هێندە لەوەش گرنگتر تێگەیشتنە لە هەڵبژاردنی کات و هەڵسەنگاندنی بار و دۆخ، کە تا چی ئاستێک لەبارە بۆ پارێزگاریکردن لە دەستکەوتەکان، سەپاندنی مەرجەکان بە مەبەستی گەیشتن بە چارەنووسی تەندروست، بۆ پرسێک و...

ئاشتی برایم ئەفەندی: ڕوسیا و بەعس بە خاوەنکردنی خۆپیشاندانەکانی عیراق!

خۆپیشاندانەکانی عیراق لە ئەنجامی بێزاری خەڵک بە خۆرسکی لە شاری بەسرە سەریهەڵدا. لە سەرەتادا خۆپیشاندانەکان بێ خاوەن و بێ ستراتیژیەتێکی دارێژاوی ڕێکخراوەیی بوون، ئەم ڕاستییە لە جۆری دەربڕینی ناڕەزایی لەلایەن خۆپیشاندەران و دروشمەکانیان بە زەقی دیاربوو، بەڵام هەنوکە لەگەڵ گۆرانی قەبارە و ئەندازەی خۆپیشاندانەکان،...

ئاشتی برایم ئەفەندی: تارمایی پشتەوەی خۆپیشاندانەکانی بەسرە!

پەیکەری دەسەڵاتی سیاسیی عیراق، بریتییە لە کۆنتڕۆڵی زلهێزەکان، دەسەڵاتی ئیران لە عیراق، ناسەربەخۆی دەسەڵاتی حوکمرانی، بوونی گەندەڵی  لە هەموو جومەگە سەرەکییەکانی دەسەڵاتی حوکمرانی عیراقی لەسەرەوە تا خوارەوە. پەرلەمانێک لێواو لێو پڕ لە خەڵکی بودەڵەی پارە و پۆست پەرست، کۆنتڕۆلكردنی پارتە عیلمانیی و...

ئاشتی برایم ئەفەندی: با دڕۆی ئەم وێنەیەش، ئاشکرا بێت!

سەرانی پارتەکانی باشوور بیست وحەوت ساڵە، خۆیان و میللەت هەڵدەخەڵەتێنن بە گرتنی وێنە لەگەڵ ئەم دیکتاتۆر و ئەو داگیرکەر، سەڕۆکی ئەم وڵات و ئەو وڵات،  یان لەگەڵ سوپاسالاری ئەو خوێنڕێژ و ئەم خوێنمژ، یان چوونە سەرگۆڕی ئەم دوژمن و ئەو تاوانباری بەکۆمەڵکوژ. لەدەرئەنجامدا، ناوی ئەم جۆرە خوڕەوشت پەیڕەوکردنە...

ئاشتی برایم ئەفەندی: نهێنییەک لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی نێوان ئۆباما و ئێران ئاشکرا بووە!

یەکێک لە نهێنییەکانی کە هەنوکە ئاشکرا بووە لە ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکەی نێوان ئیران و ئەمریکا لە ساڵی ٢٠١٥دا و بۆتە جێگە سەرنجی میدیاکانی ئەمریکا و جیهان، شێکەرەوە سیاسییەکان و چاودێرانی ڕووداوەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەراست و شۆرڤەکاران ئەوەیە، کە ڕێککەوتنی ئەتۆمیی نێوان ئیدارەی ئۆبامای سەڕۆکی پێشووی ئەمریکا و...

ئاشتی برایم ئەفەندی: ئەردوغانی دوێنی و ئەمڕۆ!

ناتەبایی و دوژمنایەتی نێوان تورک و ڕوس رەگێکی مێژووی هەیە، کە بووە بە هۆکارێکی گرنگ بۆ ئەو زلهێزانەی کە لە سەنگەری دژ بە ڕوسیا بوون، دەرکیان بە بوونی زەمینەیەکی لەبار کرد بۆ دروستکردنی پردی پەڕینەوە بە ستراتیژیەتێکی گونجاو بۆ پاراستنی بەرژەوەندییە ئابووریی، سەربازیی و سیاسیەکانیان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا...

ئاشتی برایم ئەفەندی: سەرمایەی مڕۆیی کورد، تورکیا و کورسیی ئەردوغانیش دەهەژێنێ!

هەنوکە هێڕشی سوپای زەبەلاحی تورکیا، بۆ سەر نەتەوەیی کورد و وڵاتەکەی، بە تایبەتی بۆ قەندیل و بۆ سەر پارتی کرێکارانی کوردستان "پەکەکە"، تەنیا لە ئەنجامی پانتاو کردنی دەسەڵاتەکانی و رێگرتن لە دروستبوونی کیانی کوردیی نییە. بەڵکو لە ئەنجامی بوونی ترسە لە نەتەوەیی کورد، کە چوارەم نەتەوەیی مەزنە لە ڕۆژهەڵاتی...

ئاشتی برایم ئەفەندی: تورکیا، داگیرکردنی کوردستانی بۆ ناچێتە سەر!

قۆناغی دوای داعش،  وەرزی بەهاری سیاسی و سەربازیی بۆ تورکیا نەهێناوە. ئەنقەرە پێگە و ئەندازەی لە هاوکێشە سیاسیەکان، لای زلهێزەکان و نێو کۆمەڵگەی نێو نەتەوەیی، لەوەی هەیە بەهێزتر نیشانی میللەتی کوردی دەدا.بێ گومان تورکیا بۆ میللەتێکی وەک کوردی وڵات داگیرکراو بەهێزە، بەڵام نابێت ئەو ڕاستییە لە یاد...

ئاشتی برایم ئەفەندی: ڕوسیا، ئیسرائیل، ئیران و تۆڵەی کورد

لە ٢٠١٥وە ڕوسیا و ئیران، ڕێککەوتن بۆ پارێزگاری کردن لە کورسییەکەی ئەسەد. تا بوونی جەنگی دژ بە داعش، ئەم ڕێککەوتنە لە ئەوپەڕی گەرمیدا بوو و ڕوسیا جگە لە ئەسەد، ئەردوغان و ڕۆحانی، هیچ کەسێکی دیکەی هاورێ نەبوو. ڕوسیا، پشتیوانی لە مانەوەی ئەسەد کرد، بەڵام بۆ ئەو مەبەستە پلان و ستراتیژییەتی کار کردنی و هاوپەیمانییەتەکانی...

ئاشتی برایم ئەفەندی: بە فیتی ئیران، ئەم هەلەشیان لە دەست میللەتی کورد دا!

هێزە دەرەکییەکانی وەک تورکیا و ئیران، کاتێک پشتیوانی لە مانەوەی کەسێک یان هێزێکی سیاسی کوردیی دیاریکراو دەکەن، هەلی ساختەکاریان بۆ دەرەخسێنن لە هەڵبژاردنەکاندا و چاوپۆشیان لێ دەکەن، ئەوا ئەو کاتانەیە، کە دڵنیان لەوەی کە سەرانی ئەو هێزانە بوون بە جاشیان، لە ژێر هەژموونی ئەوان دان، هەر کاتێک خوازیار بن...

ئاشتی برایم ئەفەندی: سەڕۆک کۆماری، لە نێوان فوئاد و بارزانی

بۆ دەسەڵاتی سیاسیی عیراق و عەرەب و شیعە، سەڕۆک کۆماری عیراق پۆستێکە هاڤرکێی لەسەر نییە، بە بەراورد کردن بە پۆزشنی سەڕۆک وەزیران و بوون بە سەڕۆکی حکومەتی عیراق. ئەمە هۆیەکی سەڕەکییە کە هەموو جارێک بەبێ کێشە پارتە کوردییەکان بە ناوی نوێنەرایەتی گەلی کورد لە بەغداد، ئەو پۆستەیان بەرکەوتووە. ئەزموونی چەند...