بۆ سەد ساڵ دەچێت واتە نزیک بە دە نەوە تا ئێستا لە نێو نەتەوەی کورددا وشەیەکی پڕ بە پێست بۆ پێناسەکردنی تاک، تاقم و گروپی چەکداری خۆفڕۆشی سەر بە تورکیا، ئیران، سوریا و عیراق بەکارهێنراوە، ئەویش وشەی "جاش"ە. کە پێشتریش جاشەکانی سەردەمی عوسمانیان ناونابوو، سوورەی بەر لەشکر.لە چوار پارچەی کوردستاندا...
ڕێککەوتنی نێوان ترامپ و پۆتین لە کۆتایی ساڵی ڕابردوودا و ڕاگەیاندنی هەڵوێستیان لە نووسراوێکی فەرمیی لە ١١/١١/٢٠١٧دا دەربارەی چارەسەری بار و دۆخی سوریا و بە تایبەتی دەربارەی مەنبیچ بۆ چاودێرانی سیاسی و شرۆڤەکاران جێگەی گومان بوو، کە بە دڵنیاییەوە بۆ لێپرسراوانی پەیەدە و یەپەگەش بە هەمان شێوە بوو،...
هەرچەند جارێ زووە قسە کردن دەربارەی بڕیاری سەڕۆکی ئەمریکا ترامپ، لە کشانەوەی هێزەکانی لە سوریا، بەهۆی ئەوەی ئەزموون سەلماندویەتی کە ترامپ چەند جارێک بڕیاری خۆی دەربارەی زۆر بابەتی جیا لە میدیاکان و تویتەری خۆی بڵاوکردۆتەوە و دواتر لێیان پاشگەز بۆتەوە، وەکو لە مانگی چواری ئەمساڵدا ترامپ هەمان بڕیاری دا...
پارتەکانی باشوور، سروشت و سیما و خەسڵەتی هاوشێوەی یەکتریان هەیە، چی لە ئاست جۆر و بیرکردنەوە و کەسایەتی سەڕۆکی پارتەکان، بوون بە جاشی ئیران، سوریا، تورکیا، عیراق و ئیسرائیل، قۆرخکردنی دەسەڵاتی نێو پارتەکانیان، دەستگرتن بەسەر میدیا و دەرامەت و دارایی حزبەکانیان ئینجا بەجێهێشتنی...
٢٠١٨ بۆ وڵاتانی زلهێزی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وەک ئیران، تورکیا، قەتەر و سعودیە ساڵێکی پڕ لە ئەزموون، شکەست و تاقیکردنەوەی سەخت بوو. بۆ وڵاتەکانی دیکەی وەک ئیسرائیل، لبنان، سوریا و عیراق و ئەفغانستانیش بەهەمان شێوە. ئەو ساڵە بۆ کوردستان و نەتەوەی کوردیش ساڵێکی پڕ لە نەهامەتی، ململانێ، دەربەدەری، گرفت...
ڕۆژی سێشهممه ٦/١١/٢٠١٨، لەبەیاننامەیەکدا مەتیو پالمەر سەفیری ئەمریکا لە تورکیا، ڕایگەیاند كه واشنتۆن بڕی ٥ ملیۆن دۆلاری وهك پاداشت تهرخانكردووه بۆ ئاشكراكردنی شوێنی موراد قەرەیەلان و٤ملیۆن دۆلار بۆ جەمیل بایک و ٣ملیۆن دۆلاریش بۆ دۆران کاڵکان. لەم بارەیەوە ئەنجومەنی بەڕێوەبەری هاوسەڕۆکایەتیی...
پەیڕەوکردنی ڕەوشتی سیاسی تایبەتمەندی هەیە، کاتێک کە سەرکردەی پارتێک یان میللەتێک دەیخاتە بواری کار پێکردنی ڕۆژانە، ئەمیش بە وابەستەبوونە بە ئەجێندا و ستراتیژیەتی پێشوەختی داڕێژاو، کە تێیددا سازش نەکردنە لە دەستکەوتە سیاسیەکان و ئامانجە دیاریکراوەکانی کە بە کۆمەڵ لە کۆنفرانس و پلینۆمەکاندا دەنگیان لەسەر...
ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ناوچەیەکە خاوەن مێژوویەکی پڕ لە ناسەقامگیری و ململانێ و ناتەباییە، بەڵام لە پاڵ ئەوانەشدا قۆناغی دیاریکراوی مێژوویش هەیە کە ناوچەکە بۆ ماوەیەکی دیاریکراو سەقامگیری سیاسی بەخۆیەوە بینیەوە و بووە بە خاوەن پاشا، مەلیک، سەڕۆک و کەسانێکی دەسەڵاتداری خاوەن شکۆ، کە بۆ مێژوویەکی درێژ یان...
ململانێ زلهێزەکان، لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا لە هەموو ئاستێکدا دەبیندرێت. لەسەر ئاستی سیاسی و گفتوگۆ، دژە لێدوان لە میدیاکاندا، چوونە نێو دژە هاوپەیمانیەتیی، ڕاگرتنی سوپاکانیان بەرامبەر بە یەک، دروست کردنی گروپ و میلیشیا، سەپاندنی ئابڵوقەی ئابووریی و سەربازیی بەسەر دژە لایەن، وەک ئابڵوقەی ئابووریی سەر...
پارتە سیاسییەکان و سەرانیان لە عیراق و هەرێم، کە بەشداران لە دروست کردنی پەیکەری دەسەڵاتی سیاسیی و پەرلەمانی ناوەند و کوردستان، خاوەن پشکی ئابووریی و سیاسیین، بەڵام خاوەنی ستراتیژیەت و ئەجێندای سەربەخۆ و بڕیاری چارەنووساز نین. ئەوان هەموویان لەژێر هەژموونی تورکیا، ئیران و ئەمریکا و ئیسرائیل هەڵدەسورێن. تاران...
بە درێژایی مێژووی بزوتنەوەی ڕزگاریی نەتەوەیی کورد، مەسەلەی سەربەخۆیی کوردستان خەونی سەرکردە و پارتەکانی باشوور نەبووە، بەڵام بە دڵنیاییەوە گەیشتن بە ئازادیی، خەونی میللەتێکی ٤٠ میلیۆنی بووە. هەموو کاتێک مەبەست و ئامانجی زۆرینەی سادەی بەشداربووی ئەو بزوتنەوانە، لەگەڵ مەرام و مەبەستی سەرانی پارت و...
هەڵبژاردنی کەسەکان و کردنیان بە ڕووی بزوتنەوە و حزب و نوێنەر و زمانی میللەتێک، ناردنیان بۆ بەغداد بۆ داکۆکی کردن لە ماف و سەربەخۆیی نەتەوەیەک، لە خودی بزوتنەوەو شۆڕشەکان گرنگترە. بیستوحەوت ساڵە، سەرانی پارتەکانی هەرێم، گوێیان بەوە نەداوە، کە ئاستی کەسایەتیی، بوونی ڕۆحی نیشتمانی و پەیوەستبوون بە مۆڕاڵ...
پێکهاتە سیاسیەکانی عیراق لە ئەوپەڕی چەپەوە بۆ ئەوپەڕی ڕاستیان هەر لە دوای ڕوخانی سەدام لە ٢٠٠٣وە لە نێوان خۆیاندا شەڕی پۆستی سەڕۆک کۆماریان نەکردوە، پێیان وابووە کە ئەو پۆستە دەسەڵاتی سنووردارە و تەنیا پۆستێکی تەشریفاتییە، بەڵام بە پێچەوانەوە بۆ پۆستی سەڕۆک وەزیرانی عیراق، هەمیشە کێشە و گرفتی قوڵیان...
ئیدلیب، لە سوریا وێستگەیەکی گرنگی کێشمە کێشمی نێوان، زلهێزەکان، تورکیا، ئێران، حکومەتی ئەسەد و رێکخراو و گروپە چەکدارە نافەرمییەکانی سوریایە. لە دوای کۆتایی جەنگی دژ بە داعش و داگیرکردنی شاری عەفرین لەلایەن تورکیاوە، ئیدلیب بوو بە جێگە سەرنج و مقۆمقۆی نێوان هەموو لایەنەکانی کە لە سوریا دژ بە داعش ...
قوباد تاڵەبانی، گەورە بووی نێو کلتووری ڕۆژئاوایی و پەروەردەبووی قوتابخانەکانی لەندەن، فیتەرێکی ژێر دەسەڵات و سیستەمیی دیموکراتیی. چاوتروکاندن و گەورەبوون لەم جۆرە ژینگەیەدا، قوباد تاڵەبانی چاوەڕوانی ئەوەی لێدەکرا هەڵوێست بنوێنێت و ڕازی نەبێت بە میراتی سیاسی و تەنیا بۆ ساتێکێیش بێت، هەروەستەیەک بکات و...