کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


حەشد و ژنە خۆفرۆشەکانی کورد!

Saturday, 06/01/2018, 9:52


پەتای خۆفڕۆشتن و بوون بە جاشی داگیرکەران، وەک دیاردەیەکی زەق و قێزەوەن، لە نێو ڕەگەزی نێر و مێدا لە پەرەسەندنە لە باشووری وڵات.
 جۆر و شێوەی بوون بە "جاش" لە باشوور، گۆڕانی بەسەردا هاتووە. جاران کاتێک کە سەدام لە دەسەڵاتدا بوو، ئاسان بوو بۆ تاکی کورد، کە دەرک بەوە بکات و لە هاوکێشەکە بگات، کە کێ لە ژن و پیاو ئابرووی چووە و بووە بە "جاش".  ئەوەی بەرەی "بەعس"ی هەڵبژاردبوایە ببوایە بە سیخور، یان چەکی بێشەرەفی لەشانی کردبوایە، ئەوە پێ دەگوترا جاش و خۆفڕۆش، بەڵام ئەمڕۆ کارەساتی مەزن لەوەدایە،  بە سەدان جاش و خۆفڕۆشی باشوور، لە رەگەزی نێر و مێ، لە ژێر  ناوی "نوێنەرایتی کردنی میللەتی کورد"! یان "نوێنەرایەتی کردنی پارتێکی دیاریکراو دا"! بە  بڕوابوون بە خەباتی مەدنی! پۆستی باڵایان وەرگرتوە لە کوردستان و بەغداد، بە ئارەزووی دڵی خۆیان، بۆ بەرژەوەندییەکانیان کار دەکەن، دەبن بە جاشی ئەم لایەن و ئەو لایەن!
زۆربەی نووسەران، خۆیان دەپارێزن، لەوەی کە باس لە بەشداری "ژنی کورد" بکەن، لە گەندەڵی و بوون بە جاشی داگیرکەران! هەنوکە، لە کوردستان، بە سەدان ژنی کورد، وەک زەمانی بەعس ئاسا، لە گەندەڵی گلاون و خۆشیان فڕۆشتووە بە داگیرکەران، لە پێناو دەستکەوت و بەرژەوەندیی تایبەت. لە ژێر ناوی "نوێنەرایەتی ئەم پارت و ئەو پارت" لە کوردستان و بەغداد لێدوانی پڕ لە شەرمەزاریش دەدەن!


ئامینە زکری، ساڵ دوانزدە مانگ، زیکر و "حەی ئەڵا" بۆ ماڵی بارزانی دەکات، لە پێناو دەوڵەمەند بوونی زیاتر، چاو لە هەموو ناهەقیەک دەپۆشێت، کە بەرامبەر بە میللەتەکەمان ئەنجام دەدرێت و دراوە لە ماوەی ٢٦ ساڵی دەسەڵاتی بنەماڵە و خێزاندا. چنار سەعد، بە هەمان شێوە،  دەوڵەمەندیەکەی گەیشتۆتە ڕادەیەک، ئەوەندە پارەی لێزیادە بە پارەی دزراوی میللەت نەشتەرگەریی جوانکاری دەکات و لە ئەوروپا بازاری جلوبەرگ دەکات!
هەمووان، ئەو ڕاستییە دەزانین، کە حەشد، هێزێکی چەکداری دروستکراوە، لەلایەن ئیرانەوە بەکار دەهێنرێت، بۆ سەرکوتکردنی میللەتەکەمان و دژ بە پرسی کورد و  مافە ڕەواکانی. لە ١٦/١٠/٢٠١٧دا، حەشد، ئەوەی لە دەستی هات، کردی بەرامبەر بە ئەوانەی کە بەرەنگاریان کردبوو لە کەرکوک و ناوچەکانی تر، لە هەموو ناوچەکان بێشەرمییان بەرامبەر بە"ئاڵا"ی کوردستان کرد و خستیانە ژێر پۆستاڵ.
 وێرای ئەو ڕاستییانە، دوای ڕووداوەکانی ١٦/١٠/٢٠١٧، ئاڵاتاڵەبانی و ئەسەدی، لە گرتەیەکی  ڤیدیۆیی یوتیوبدا دەردەکەوێت، لە نێو هۆڵی پەرلەمان، بە شان و باڵی حەشد هەڵدەڵێت و داوا دەکات خەڵات بکرێن! هەروها  ئاوێنە دەنووسێت " سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لەپەرلەمانی عیراق، سروە عەبدولواحید ئاماژە بەوە دەکات کە حەشدی شەعبی ئەرکی نیشتمانی‌و ئەخلاقی خۆی جێبەجێ کردوە".! تێناگەم ئەرکی نیشتمانیی و ئەخلاقی ئەو هێزە لە چییدا بوو کە سەرکەوتوانە ئەنجامیاندا، ئایا لە شەهیدکردنی پێشمەرگە دابوو؟ یان  لە گاڵتەوگەپیاندا بوو بە نەتەوەیی کورد و پێشمەرگە، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان؟ یان ئایا لە بێ ڕێزیکردن  بوو بەرامبەر بە ئاڵای کوردستان کە خستیانە ژێر پێڵاوەکانیان، بەبێ هەژمارکردن بۆ هەستی ٤٠ میلیۆن کورد لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستتدا؟

سەرچاوە:
ئەو دیدار و چاوپێکەوتنانەی کە لە ڤیدیۆکاندا دەیبینن و دەیبیستن لەگەڵ ئەمەی خوارەوەش کە کەناڵی (المیادین) بە عەرەبی لەگەڵ سروە عبدولواحید کردوویەتی



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە