Tuesday, 17/10/2017, 3:53
(ئاڵا، قوباد، ئاراس، لاهور و باڤێڵ) عیراقی و شەستوشەشی، یەکێکن لە هەزاران ئەو کەسانەی کە لە ڕەگەزی نێر و مێ بە درێژایی تەمنییان دڵۆپی ئارەقیان بۆ کورداییەتی نەڕشتوە، بەڵام لە کوتوپڕێکدا وەک قارچکی ژەهراوی نێو زەمینی گەندەڵی و دزی و جاشایەتی و بەدڕەوشتی و خیانەتدا لە قەراغ ئاودەستخانەکانی کێڵگەی سوپای پاسدارانی ئاودراو بە گواوی سەرانی شیعەی عیراقی و لە ژێر چاودێرانی جوتیارانی ئەو کێلگەیەدا کە بریتیبوون لە جەلالی شەستوشەش و هێرۆ قاسم سلێمانی، سەریان هەڵدا و گەشەیان کرد!
ئەو کۆمەڵە کەسە، لەسەر هێسکوپرسیکی ئەنفالکراوەکان و کیمیابارانی هەڵەبجە و قوربانیانی "داستانی رزگاری" و ڕاپەرین و کۆڕەوی ساڵی ١٩٩١ و خوێنی هەزاران هەزار گەنج و پێشمەرگەی یەکێتی و میللەت دەوڵەمەند بوون و دەستیان کرد بە بازرگانی کردن بە خوێن و پارە.
ئەو کۆمەڵە کەسە، بیستوشەش ساڵە دز و شەریکە دزن، کەچی ئەمڕۆ لە ژێر دروشمی ئەوەی کە پارێزگاری لە "بیرەنەوتە دزراوەکان ناکەن " پاڵپشتی لە هێرشی سەربازیی حەشدی شەعبی دەکەن کە لە بەرواری ١٦/١٠/٢٠١٧دا ئەنجامدرا و خەڵکی کەرکوکییان گورگان خوارد کرد و لەسەر خوانی حەشدی شەعبی و فەرماندەی سوپای پاسداراندا دەنگیان هەڵبڕی و پاشەکشەیان بە پێشمەرگە کرد و داوایان لە خەڵکی کەرکوکیش کرد کە بەرەنگاری نەکەن و لە ژێر رەحمەتی حەشدی شەعبیدا بمێننەوەو دڵنەواییان دا بە خەڵک کە هیچیان لێ بەسەر نایەت!؟
ئەو کۆمەڵە کەسە، لە یاد خۆیان بردۆتەوە کە سوپای پاسداران و سوپای عیراقی و حەشدی شەعبی تەنیا هاورێی دڵسۆزی ئەوانن کە بە خۆڕستی ڕواوی کێڵگەی بە گواو ئاودراوی سوپای پاسداران و سەرانی شیعە و سونەی عەرەبن!
ئەو کۆمەڵە کەسە، دوێنی بوو کە شانبەشانی" نێچیر و مەسعود" بارزانی تاجە گولێنەیان دانا لەسەر گۆڕی گۆڕ بە گۆڕ سەڕۆک کۆماری رابردووی عیراق "جلال تاڵەبانی" و دوپاتی پتەوەی پەیوەندیی نێوانیان کردەوە لەگەڵ پارتی و پشتیوانیان کرد لە "ریفەرەندەم"ی نەزۆک!
ئەو کۆمەڵە کەسە، تەنیا وەریسی سیاسیی نین، بەڵکو وەریسی خیانەتی باوباپیرانیانن کە لە ساڵانی ١٩٦٦،١٩٧٠،١٩٩٦، ١٩٨٨، ١٩٩١ دا ئەنجامیاندا و ئەوا ئەمڕۆ بەهەمان ڕێچکەی دایک و باوک و خاڵ و مامیاندا تێدەپەڕن و مێژوویەکی پر لە شەرمەزاری تریان خستە سەر مێژووی ئەوان و ١٦/١٠/٢٠١٧ش چووە ریزی خیانەتەکانی تریان!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست