دیداری تەمەن، یان خیانەتی تەمەن؟ "ئەی ڕۆ "خومەینی"مان ڕۆ!
Sunday, 25/06/2017, 4:54
بەشی یەکەم:
سەرانی پارتەکانی باشوور بە درێژای مێژووی شۆڕشی ئەیلول، جاش و ئاخوندەی ئێران بوون. نمونە "بنەماڵەی بارزانی" و سەرانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ساڵانی نێوان ١٩٦١- ١٩٧٤ دا!. لە نێوان ئەو ساڵانەدا تا دەگات بە "ئاشبەتاڵ"، دەیان سەرکردەی کوردیی رۆژهەڵاتیان شەهید کردوە و لاشە و سەڕیان بە دیاری بۆ "شا"ی ئیران برد!
دواتر کە ناتەبایی کەوتە نێو سەرانی پارتی دیموکراتی کوردستان، چەند باڵێکی لێ بووەوە وەکو باڵی"جەلالی"ی. سەرانی ئەو باڵانە و کادیرە پێشکەوتووەکانیان بەهەمان نەفەس لە سەر پەتی دوژمنان هەڵپەڕیون جارێک ئیران، جارێک عیراق!
لە ساڵی ١٩٧٩، دا کاتێک کە سیستەمی دەسەڵات لە ئیران گۆڕا، ڕۆڵی سەرانی پارتەکانی باشوور هەر وەک خۆی بوو بۆ "تاران"، تەنیا شتێک کە گۆڕا ئەوە بوو کڕۆنۆش بردنیان بۆ "شا" بوو بە کڕنۆش بردن بۆ کاکە"خومەینی"!
--------------------------------------
لە پەڕتوکی پەنجەکان یەکتر دەشێکنن لە لاپەڕە '٢٢' دا نەوشێروان، دەنووسێت " مەلا مستەفا لە ئەمریکاوە بروسکەیەکی پیرۆزبایی و پشتیوانی بۆ خومەینی نارد". لە هەمان پەڕتووک لاپەڕە ٢١ دا دەنووسێت " دەستەی نوێنەرایەتی یەکێتی کە پێکهاتبوو لە "عومەر مستەفا، فوئاد مەعسوم، فازل کەریم، لە ناوزەنگەوە چوون بۆ تاران بۆ لای ئیمام "خومەینی"! ". هەروها 'نەوشێروان' لە هەمان پەرتووک لە لاپەرە (٢٦٤) دا دەنووسێت" لە ماوەی ٣ساڵی رابردوودا چەند جارێ هەوڵماندابوو دممان بگا بە ئیمام خومەینی و سکاڵای خۆمانی لە لا بکەین. کاربەدەستانی ئێرانی رێگەیان لێ ئەگرتین".
لە دوای کۆڕەوەی ساڵی ١٩٩١، دا جگە لە پێشڕەو کردنی سوپای پاسداران بۆ ناوچەکانی کۆیە لە لایەن سەرانی یەکێتی! بە سەدان کادیری حزبی ئۆپۆزسیۆنی دژ بە ئیران لە شارەکانی باشوور تێڕۆر کران!
لە پەڕتووکی "دیداری تەمەن بەشی دووەم" لاپەڕە "٣٨٥" دا، "تاڵەبانی"، "دەربارەی خومەینی" دبێژێت،" یەک شیعەی سەرسەختی راستەقینە، سیاسەتەکشی دوژمنی سەرسەختی ئیمپریالیزم و شای ئێران بو. هەمو کارەکانیشی کە کردویەتی دژی کورد و دژی هێزە دیموکراتییەکانیش، کە کاری خراپن ئیدانە دەکرێن،".
سەرانی پارتەکانی پەروەردەی قوتابخانەکەی "مەلا مستەفا"، خوازیارن بە رێگەی پێنووس بە دەستەکانی دەوروبەریان مێژوو بە ئارەزووی دڵی ئەوان خەیانەتەکانیان بۆ پەردە پۆش بکات.
پرسیاری گرنگ لێرەدا ئەوەیە، کە ئەگەر تاڵەبانی پێی وابوو کە "خومەین" دوژمن بوو! ئەی بۆ بە زیندووی و بە مردووی چوو بۆ زیارەتی! خۆ هەر دوێنی بوو، تاڵەبانی چوو بۆ سەردانی مەزارگای خومەینی و فرمێسکی هەڵڕژاند و تۆزێکی مابوو بکەوێتە شیوەن و بڵێ "ئەی ڕۆ، ئیمامان رۆ، کاکە"خومەینی"مان ڕۆ"!
سەرچاوە: کتێبخانەی کوردستانپۆست:
دیداری تەمەن بەرگی دووەم
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست