سەڕۆکاییەتی هەرێم، جەژنی لەدایک بوونی "ئۆردوگان" پیرۆز دەکات
Thursday, 02/03/2017, 13:07
سەرکردەی دۆڕاو، میدیایی خۆفرۆش، نووسەری زمانلووسی بێ ئابروو، سێ دەردی کوشندەن، کە تووشی جەستەی پڕ ئازاری میللەتی باشوور هاتووە.
ئەو سێ دەردە، زولکاوێکیان دروست کردەوە کە بەهەزاران خەڵکی نەفس نزم، ماستاوچی، بێ موڕاڵ تیادا مەلە دەکات!
ئەو سێ دەردە، بووە بە سەرچاوەی بەرهەمهێنانی سەدان پێنوسی بێ شەرم، کە مەرەکەبی نووسینیان بریتیە لە گوواوی ئاودەستخانەی سەرکردە خۆفرۆشەکان!
ئەو جۆرە پێنووسانە، لە هیچ شەرمەزارییەک سڵ ناکەنەوە، مێژوو دەشێوێنن، خەڵک چەواشە دەکەن، دەبن بە پاشکۆی خەیانەت، شەرعیەت دەدەن بە دەزگا جاسووسییەکان، مرۆڤی چروک بەرز دەنرخێنن و جەستەی پڕ کڕمێبووی بە ئاڵای کوردستان پەردەپۆش دەکەن! رۆژانە شەرمەزارییەک لە لاپەڕی یادەوەرییەکانی میللەتی کورد تۆمار دەکەن!
ئەو جۆرە پێنووسانە، لەسەر تابوتی مەرگەساتی میللەتەکەیان سەرچۆپی دەگرن، لە دەروازەییەک دەگەڕێن بۆ ئەوەی ببن بە کۆیلە و بووکە سەماکەرەی دەستی ئەو کەسانەی کە کڕنۆش دەبن بۆ تاران و ئەنقەرە!
ئەو جۆرە پێنووسانە، رۆژی لە دایک بوونی خوێنمژێکی وەک "ئۆردوگان" لەسەر لاشەی مردووی میللەتی کورد پیرۆز دەکەن و دەنووسن
فوئاد حسێن پیرۆزبایی ڕۆژى له‌دایكبوونى له ئه‌ردۆگان كرد
• سۆران کەریم
27/02/2017 - 00:30
هەواڵ/ كوردستان
له كاتى سه‌ردانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و شاندى یاه‌رى بۆ توركیا، فوئاد حسێن، سه‌رۆكى دیوانى سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم، پیرۆزبایی 63 ساڵه‌ى ڕۆژى له‌دایكبوون له "ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان" سه‌رۆك كۆمارى توركیا، ده‌كات.
ڕۆژى یه‌كشه‌ممه 26ى شوباتى 2017، له‌سه‌ر بانگهێشتێكى فه‌رمى توركیا، مه‌سعود بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان گه‌شته شارى ئه‌ستانبوول و له فڕۆكه‌خانه‌ى (ئه‌تاتورك) به به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاڵاى كوردستان، پێشوازی لێكرا.
سه‌رۆكى هه‌رێم له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆمارى توركیا كۆبوونه‌وه و به‌پێی ڕاگه‌یاندراوێكى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان، لە كۆبوونەوەكەدا كە برات بەیراق وەزیری وزە و ئەحمەد یڵدیز جێگری وەزیری دەرەوە و هاكان فیدان سەرۆكی دەزگەی هەواڵگریی توركیا ئامادە بوون، پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و توركیا بە تایبەت لە بواری ئابووری خرایە بەر باس و گفتوگۆ، وێڕای ئاماژەدان بە دەرئەنجامەكانی سەردانی پێشووی سەرۆك وەزیرانی توركیا بۆ هەرێمی كوردستان، سەرۆك كۆماری توركیا ڕایگەیاند كە بۆ تاوتوێكردنی بارودۆخی ئابووری، سەرۆك حكومەتی هەرێمی كوردستان بانگهێشت دەكات بۆ ئەوەی سەردانی توركیا بكات.
لەو دیدارەدا فواد حوسێن سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتیی هەرێم و سەفین دزەیی گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان یاوەری سەرۆك بارزانی بوون.
به‌پێی زانیارییه‌كانى (باس‌نیوز) له‌و دیداره‌دا، فوئاد حوسێن، سه‌رۆكى دیوانى سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم، پیرۆزبایی ڕۆژى 63 ساڵه‌ى له‌دایكبوونى له ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان كرد، كه له 26ى شوباتى 1954 له‌دایكبووه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست