کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


یەڵدرم، میوانە دەست لەسەر سنگ بۆی راوەستن

Wednesday, 11/01/2017, 0:05


سەرانی کوردی باشوور دبێژن

ئەی میللەت،

بینایلی یەڵدرم میوانە، هەستنە سەرپێی، هەمووتان دەست لەسەر سنگ بۆی بووەستن، هاورێی رێگەی تەنگانەمان کاکە یەڵدرم تەشریفی هێناوە. مژدەی ئازایدی و سەربەخۆی پێیە.

میللەتی بەشەرەف

 یەڵدرم، هاورێی و پشتیوانی ئێمەیە! پێغەمبەری ئاشتی و ئاسایشە! مزگێنی دوارۆژێکی رووناکی پرشەنگداریی پێیە!

ئازیزان،

 یەڵدرم هاتووە ئابووریی کوردستان چاک بکات!  لە برسییەتی نەجاتمان بدات و مووچە دابەش بکات!

 گەلی بەشەرفی کوردستان،

 سەیدایێ یەڵدرم، هاتووە کوردستان بکات بە باخ ، بێستان و بیڕازێنێتەوە بە گوڵ و گوڵزار.
یەڵدرم، هاتووە سنووری کوردستان دیاری بکات و ئاڵای کوردستان هەڵبکات!

ئەی نووسران و کەناڵانی خۆفرۆش، ژنان و پیاوان دەستبکەن بە زورنا و تەپڵ لێدان،

کاکە یەڵدرم دۆلاری هێناوە بۆتان! لە بیر میللەت بەرنەوە کە هەگبەکەی یەڵدرم بۆ کورد پڕە لە نەهامەتی، بێ بەزەیی، کوشتنی بە کۆمەڵ، شەڕی براکوژی، داڕماندنی قەندیل، خوێن ڕشتن، زیندەبەچالکردن، دەستدرێژ کردنە سەر ناموس، برسی کردنی نەتەوەیی کورد، دروست کردنی داعشێکی تر و بەردانە گیانی ژن و منداڵی کوردان.

 نەکەن بێژن،

سەیدایێ یەڵدرم ئەگەر بۆی بلوێت قازمەیەک دەگرێتە دەست، بست بە بستی ئەو کوردستانە هەڵەدەکەنێ وێرانی دەکات، یەکە بە یەکەی دارگوێزەکان ئاگر تێبەردەدات، کانیاوەکان دەتەقێنتەوە، دەستکاری سروشت دەکات، ئاسمانی کوردستان هەڵدەگەرێنێتەوە و ئاراستەی مانگ، ئەستیرە و خۆر دەگۆڕیت و رووبارەکان ئاوەژوو دەکات.

ئەی نووسرانی زمانلووس، دۆلار خۆر و دارودەستە دڵسۆزەکانمان

 نەکەن بڵێن
"یەڵدرم"ی خوێنرێژ و دوژمنی سەرسەختی کورد، ناتوانێت ببێت بە میوان و رێزی لێبگێرێت، بەسەر فەرشی سووردا ڕەتبێت، پێشوازی فەرمیی لێبکرێت ئەگەر سەرانی پارتەکانی باشوور پاسەوان و جاشی نەبن.
نەڵێن، یەڵدرم ناتوانێ بەبێ پاسەوان، سوپا، فرۆکە، موشەک، و تۆپ و خومپارە روو لە کوردستان بکات، ئەگەر خاوەن هاورێی وەک ئێمە نەبێت!

ئامانە نەڵێن

 یەڵدرم.  ناتوانی بۆ یەک چرکە، لە سەر شەقامی شارەکانی کوردستاندا بە تەنیا رێگا بکات ئەگەر سەرانی جاش و خۆفرۆشی حکومەتی بنکە پەرتەوازە بووی باشوور نەبێت.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە