کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


جەژنی دزی و دیبەیتان پیرۆز ئازیزان،

Monday, 12/09/2016, 4:16


سەرکردەکانی حکومەتی بنکەفراوانی پەرتەوازە بوو!  هەر یەکە لە شارەکانی هەولێر، دهۆک و سلێمانی، بۆ خۆیان (گرد، گردۆڵکە، شاخ و چیا) خانوو یان چەند خانوویەکی گەورەی گرانبەها و قەشەنگیان بۆ خۆیان دروست کردووە، دەورە دراو بە هاورێ خانەنشینکراوی خاوەن پلە باڵا، خاوەن هەزاران هەزار دۆلاری نووستوو، پەتپەتێنکەر، لەشکرێک لە قات و بۆیمباخ پۆش، کەناڵ و میدیایی زەبەلاح، رۆژنامە نووسەری دەربار و بێویژدان، سەدان پاسەوان، سەدان کەسانی ماستاوچی، زمانلووس، جنێوفڕۆش، لانکرۆزەری رەش، سپی، لە سەر سفرەی زەرەد و سوور خۆیان و ماڵ ومنداڵیان جەژنی قوربانمان لێ پیرۆز دەکەن!

سەرکردەکانی حکومەتی بنکە فراوانی پەڕتەوازە بووی ناکۆک لەسەر پشک، لە سەر پۆست، لەسەر بیرەنەوت، لەسەر دۆلار و دزیی زۆرتر، هەر یەکە لای خۆیەوە ووشەی بریقەدار ریزدەکەن، یەکێکیان دەڵێت:
"بۆ چارەسەری قەیرانی هەرێم ئێمە دەبێت ئێمە لە نێوان خۆماندا کۆک بیین!"
ئەوی تر دەڵێت:
"کوردستان بە بار و دۆخێکی هەستیاردا ڕەت دەبێت بەو هۆیەوە مەرجمان نییە بۆ ڕیککەوتن لەگەڵ لایەنەکان بۆ چارەسەری قەیران!"
یەکێکی تریان دەڵێت:
" دەچم بۆ ئەوروپا بۆ چارەسەری نەخۆشی لە نەخۆشخانە گرانبەهاکان!؟"
"ئێمە بۆیە لەگەڵ یەکێتی رێککەوتین بۆ چارەسەری قەیران!؟"
ئەوتریان دەڵێت:
" بە هۆی بوونی قەیران لە حکومەتی بنکە فرەوان دەکشێینەوە؟!"
ئەویتریان دەفەرمێت:
"نامەم ناردوە بۆ بەغداد، دەربارەی بە تاڵانبردنی بیرە نەوتەکانی کەرکوکی دڵی کوردستان!؟".

سەرکردەکانی حکومەتی بنکە فراوانی پەرتەوازە بووی تێر و پڕ لە دزیی و جەردەیی، یارییکەر بە چارەنووسی میللەتێک، ئەو میللەتەی، هیچ توانایەکی نەماوە، تەنانەت توانای پەیرەو کردنی نەریەتی لێنانی چێشتی برنج و قەیسییەکیشی نییە لەو جەژنەدا،  ئەم بەرپرس و حیزبانە پیرۆزبایی جەژنیان لێدەکەن و دەڵێن:
جەژنتان پیرۆز ئازیزان!؟ قارەمانان،
جەژنتان پیرۆز (سلێمانی، شاری هەڵمەت و قوربانی).
جەژنت پیرۆز ئەی (هەولێر، هۆلاکۆ بەزێن)
ئەی (دهۆک، نەوەکانی بارزانی، خۆ ڕاگر و کۆڵنەدەر) جەژن لە تۆش پیرۆز
ئێمە لە خەمتانینن، دڵنیا بن! 
دوای جەژنی قوربان دیبەیت دەکەین بۆ چارەسەری قەیران!؟
سوێند دەخۆین بە ئەرزو خاکی نیشتمان!
پەیمان بێت، هەڵدەکەین ئاڵای کوردستان!


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە