Tuesday, 08/09/2015, 13:49
بۆ هەموو کارەساتێکی کورد، بە ئاڵایەکی ددانپێدانەنراوەوە، ڕام کردوە بۆ بەر دەرگایی زاڵمێک، زۆردارێک، دەست رۆیشتویێکی بێ ویژددان. ئەوجارەیان بەهەمان ئاڵاوە، وێل بووم، نەمزانی روو لەکام دەرگا بکەم بۆتان. بەڵام لە ناکاودا ئەشلی جۆنسۆن و ریسس هاردینگ هەڵمەتییان هێنا! شەوێكی ئوسترالیان بۆتان کرد بە چراخان! هەموو خەڵکییان لە ژێر ئاڵایی مرۆڤاییەتی کۆکردەوە بۆتان! زمانی ویژدانیان بۆتان هێنا دووان! چەکی سەرشانی خۆیان پێشکەش کرد بە گەنجە ئوسترالییەکان! مۆمی دەستی خۆشیان، دا بەدەست منداڵە هاوتەمەنەکانتان! ئینجا دەستی هەر دوکتانییان گرت و بردیان لەگەڵ خۆیان!
***********************************************
وڵاتی ئەشلی جۆنسۆن و ریسس هاردینگ، دوپاتیان کردوە کە خاوەن خورەوشت و بەهای بەرزن، مرۆڤ و کورد دۆستن. شەوی ٧/٩/٢٠١٥دا، لە هەموو پایەتەختەکانی هەرێمەکانی قارەی ئوسترالیادا، سیدنی، کانبێرا، میلبۆرن، داروین، ئەدەلاید و هەموو پایەتەختەکانی تری هەرێمەکان، لەسەر شەرەفی "ئایلان وغالب" کوردی، ئوسترالییەکان بە ماڵ و منداڵیانەوە، بەگرتنی مۆم بەدەستیانەوە، شەوێکیان کردەوە لە باخەکان، گۆڕەپان و شەقامەکانی ئوسترالیادا. لە ژێر دروشمی لە پێناو" رووناک کردنەوەی شەوەزەنگی تاریکی"دا، بە مەبەستی دروست کردنی فشار لەسەر حکومەتەکەیاندا بۆ پشتیوانی زیاتر کردنی پەنابەرانی راکردوی جەنگ.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست