روسیا، ئۆردوگان هیتلەرە، دیتکاتۆرە، مونافقە، قیناوییە هاوکاری تیرۆرستان دەکات
Tuesday, 04/08/2015, 22:27
مۆسکۆ تایمز، ٣/٨/٢٠١٥
سەرۆکی روسیا ڤلادمیر پوتین پرۆتۆکۆلاتی دیبلوماسی شکاند، خۆی بانگی ئومیت یاردیم، باڵوێزی تورکیایی کرد لە شاری مۆسکو، هۆشداریدا کە روسیا بە کتوپڕی هەموو پەیوەندییە دیبلوماسییەکان رادەگرێت لەگەڵ تورکیادا، ئەگەر سەڕۆکیی تورکیا رەجەب تەیبب ئۆردوغان، هاوکارییەکانی رانەگرێت بۆ داعش، کە مەترسی لەسەر قاعیدەیی هێزی سەربازیی دەریایی روسی دروست کردوە لە دەریایی ناوراستدا.
سەرۆکی روسیا، لە ووتووێژەکەی لەگەڵ باڵوێزی تورکیادا، بەدرێژی رەخنەی لە سیاسەتیی تورکیا گرتوە، رونی کردۆتەوە کە دەورێکی قیناوی هەبووە لە سوریا،عیراق و یەمەندا لە یارمەتیدانی رێکخراوی تیرۆریستی ئەلقاعیدە لە رێگای سعودەیەوە، رۆژنامەی مۆسکۆ تایمز ئاماژەی بەوە کرد کە گفتۆگۆکە توند بووە لە نێوان، پوتین و باڵوێزی تورکیادا.
لە کۆبونەوەییەکی داخراودا کە دوو سەعاتی خایاند،گفتوگۆ گەرم بوو لە نێوانیاندا، پوتین و یاردم زویرو تورە بوون. باڵوێزیی تورکیا هەموو ئەو شتانەی کە پوتین پێیراگەیاند رەتیی کردەوە، گوتی ئەمانە هەمووی بوختیانە بۆ تورکیا هەڵدەبەسترێت، روسیا خۆی تاوانبارە لە هەڵگیرسانددنی شەری مەدەنی لە سوریادا. لە درێژەی رووبەروو بونەوەکە پوتین بە باڵوێزیی تورکیایی گووت، برۆ بە سەرۆکە دیکتاتۆرەکەت رابگەیەنە بچێت بۆ جەهەنەم لەگەڵ داعشە تیرۆریستەکەی، دەبێ سوریا بکەم بە ستانلینگراد بۆ ئوردوگان و هاوپەیمانەکانی لە کەنداو کە وەک هیتلرن. ئەم گفتوگۆیە لە کۆبونەوەییەکی داخراودا بوو کە دوو سەعاتی خایاند.
پوتین بە باڵوێزی تورکیایی گوت سەرۆکەکەت کابراییەکی مونافقە، ئیدیعای دیموکراتیەت دەکات کەچی ئۆبالێ ئینقلابی عەسکەریی میسریشی لە ئەستۆداییە، لە هەمان کاتدا هەموو هاوکارییەکی کاری تیرۆریستی دەکات بۆ گەیشتن بە ئامانجی خۆی بۆ لە ناو بردنی سەڕۆکی سوریا. پۆتین ئاماژەی بەوە کرد کە پشتی سەرۆکی سوریا بەرنادات کە خاوەن دەستەڵاتێکی مەشروعە، هاوکاری هاوپەیمانەکانیشی دەبێت، بە تایبەتی ئێران و چین، بۆ دۆزینەوەیی رێگە چارەییەک بۆ کۆتایی هێنان بە شەری مەدەنی، کە بۆتە هۆکاری دروست بوونی کارەست بۆ نەتەوەی عەرەب ٢٣ ملیۆن کەس توشی نەهامەتی هاتوە لە ئەنجامی بوونی گرفت بەهۆی جیاوازی رەگەز و دین.
لە ئیگلیزییەوە وەرگێردراوە .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست