سەرکەوتنی هەدەپە، پێگەی هەموو پارتەکانی نێو حکومەتی بنکە فرەوان لاواز دەکات
Tuesday, 09/06/2015, 4:38
سەرکەوتنی هەدەپە لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانیی تورکیا، جێگەی بایەخی هەموو میدیا جیهانیەکانە. میدیای جیهانی بە شێوەیەکی گشتی زمانی زلهێزەکانی دونیاییە، زۆربەی میدیا زەبەلاحەکانی جیهانیش لەژێر کۆنترۆڵی جولەکە دایە. کاتێک ئەو زمانە دەکەوێتە دوان بە ئاراستەی زەق کردنەوەی رووداوێکی تایبەتی لە هەر پارچەیەکی دونیا، ئاوێنەیەکە بەروونی رەنگدانەوەی سیاسەت، رێنماکانی، نەخشەی سیاسی پەیوەندییەکان و هاوپەیمانییەتی ئایندەیی زلهێزەکانی دونیا دەبێت لەسەر ئەو رووداوە دیاریکراوە و ئەو ناوچەیە بە تایبەتی.
گەشەکردن و سەرکەوتنی پەکەکە، یەپەگە، یەپەدە، هەدپە پژاک، پێگەی جەماوەری، سیاسیی هەموو پارتە سیاسییەکانی هەرێم رۆرهەڵاتی کوردستان لاواز دەکات، بە تایبەتی مەترسی دروست دەکات لەسەر لەقکردنی کورسییەکانی سەرکردەکانی پارتی بەشداربووی حکومەتی بنکە فرەوان.
ئەوەی حکومەتی بنکە فرەوان لێێ زۆر نیگەرانە ئەوەیە کە زلهێزەکان هەڵوێستییان بگۆڕدرێت ، ئەوان تەنییا ئەو پشتیوانیەیان لەبەردەست ماوە روونە لایان کە پێگەی جەماوەرییان لەق بووە وە ئەگەر زلهێزەکان پشتی خۆیانیان تێبەکەن جەماوەر بە دوو رۆژ هەموویان دەردەپەڕێنن.
دژاییەتی کردنی هەدەپە لەلایەن پارتە سیاسیەکانی باشوور تەنیا پارتی دیموکراتی کوردستان و مەسعود بارزانی نییە. هەڵوێستی حکومەتی هەرێم بەرامبەر هەر رووداوێک هەڵوێستی هەموو پارتە بەشداربوەکانی حکومەتی بنکە فرەوانە بە پدک، ینک، گۆڕان، کۆمەڵ و یەکگرتوو. ئەو پارتانە چۆن پشکییان هەییە لە پۆستی سیاسیی، حکومیی، سەروەت و سامانی وڵات بەهەمان شێوە پشکییان هەییە لە هەڵوێستە سیاسییە دۆڕاوەکاندا.
ناردنی وەفد لەلایەن ینک و گۆڕان بۆ باکوری وڵات بەمەبەستی پشتیوانی کردن لە هەدەپە، مانای ئەوە ناگەیەنێت ئەوان خۆش حاڵن بەو مەسەلەییە. هەدەپە هێزێکی جەماوەریی بەهێزی لە نێو باکوری وڵاتدا هەییە لەژێر کۆنترۆڵی خۆیاندایە، بەو ماناییەی بەشداریی کردنی وەفدیی گٶڕان و ینک ئەوەندەی موزایەدەیی سیاسیی، ناساندنی خۆیانە بە جەماوەری باکور، ئەوەندە پشتیوانی کردن نییە لە هەدپە. روونە کە پێگەی جەماوەری گۆڕان و ینک سنووری پارێزگایی سلێمانی تێناپەرێنن، هەدەپە چاک دەزانێت وەفدی ئەو دوو هێزە سەقەتە ناوچەییە کاردنەوەی نابێت لەسەر ساغ کردنەوەی دەنگی تاکی باکور.
ینک و گٶڕان هاوپەیمان نینن لەسەر ئەو هەڵوێستە، شەری ئەوایانە ئەو دەنگانەی کە هەوادارنی پەکەکەن، هەقی دەنگددانیان هەیە لە باشوور، لە هەڵبژاردنی داهاتوودا دەنگ بە ئەوان بدەن. بۆ هەندێک کەساییەتی کە ئەندام بوون لەو وەفدە هەلێکی ئیجگار مەزنە بۆ رێگە خۆشکردن بەمەبەستی سەنگەر گۆڕین لە ئاییندەدا لە ئەگەری روودانی کۆنترۆلکردنی باشوور لە لایەن پەکەکە دا.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست