کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


بونی دادگای دەستوری لە هەرێـم، کێشەی دەستور چارە دەکات؟

Friday, 31/05/2013, 12:00






دادگای دەستوری بەرزترین دەزگای دادگاو یاسایە کە دەسەڵاتو توانای مامەڵەکردنی هەبێ لەگەڵ یاسایەکانی دەستور و چاودێری کردنی ئەو یاسایانەی کە دەستوری نینو كێشەیان هەیە لەگەڵ بنەما دەستوریکانی کە پەیوەندی هەیە بە مافەکانو ئازادیەکان. نەمسا یەکەم وڵاتە کە پەیکەرەکی لەو جۆرەی هەبوبێ لە ژێر ناونیشانی دادگای دەستوری کە میژوەکەی دەگەرێتەوە بۆ سەرەتایەکانی ١٩١٩، بەڵام ساڵێک دوای ئەوە لە ئۆکتۆبەری سالی ١٩٢٠ دوای ئەوەی کە دەستوری تازە بریاری لەسەر درا لە وڵات، ئینجا ئەو کات ئەو پەیکەرە دەستوریە دەسەڵاتو هێزی پێدرا کە بتوانێ چاو بە یاساکانی دولەت بخشێنێ و بریار لەسەر تەعیدیل کردن یان گۆرینبدا بە مەبەستی گەشەپێدانی یاسایەک کە کێشەی لەسەرهەبێت.
ئەو پەیکرە دەستوریە لە هەمو وڵاتێکدا بونی نیە، هەتا لەو وڵاتانەی کە سیستەمی دەسەڵاتی سیاسیان دیموکراتیە بۆ نمونە بریتانیا، بەڵام لە هەندێ وڵات ئەو دادگایە بونی هەیە وەکو هەندێ، لە وڵاتانی ئەوروپا وڵاتانی باشوری ئەمریکا، هەندێ وڵات لە کێشوەری ئەفریقا وە یەک لەو وڵاتانە وڵاتی میسرە و وە لە رۆژهەڵاتی ناوەراست وەکو تورکیاو ئێران!.
لە وڵاتانی ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەراست هەر وڵاتیک سیستەمێکی دیاری کراوی کردوە بە هێمای سیستەمی سیاسی بەرێوە بردنی وڵات، هەندێکیان سیستەمی مەلەکی، کۆماری، ئیسلامی، دەستوری پەرلەمانی ، فیدراڵی، وە لە پاڵ ئەوەش هەریەکە دەستورێکی دارێژاوە بە گوێرەی ئەو سیستەمە سیاسیەی کە پایدە دەکڕێ لە وڵات بۆ نمونە کوێت، ئوردن،مەراکش،بە حرێن دەستوری مەلەکی، سعودیە دەسەڵاتی مەلەکی، ئیسرائیل بی دەستور حوکمی پەرلەمانی . تورکیا سیستەمی سەڕۆکایەتی و پەرلەمانی. وە لەسەر ئاستی ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەراست تورکیاو لوبنانو ئیسرائیل بە وە ناسراون کە سیستەمی سیاسی دیموکراتی پەیرەو دەکەن لە بەرێوەبردنی وڵاتەکانیان !
لە زۆربەی وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەراست بە تایبەتی لە دونیای عەرەبی و ئیسلامی، دامودەزگای وەکو پەرلەمانو،دەستوری دیموکراتیو، دادگای فیدرالی، دادگای دەستوری، کۆمسیۆنی هەڵبژاردن، رێکخراوە دیموکراتیەکانو مەدەنیەکانی ژانانو لاوان، ساندیکای پیشەی و ئەنجامدانی هەڵبژاردن ئەمانە لە ئەرزی واقیع وەکو پەیکەرهەموی بونی هەیە.
ئەزمونی سیاسی ئەو وڵاتانە ئەو راستیەیان سەلماندوە، کە هەمو ئەو پەیکەرو دەزگایانە کارتۆنینوبە حیزبیکراون بۆیەش ناتوانن بە ئەرکی سەرکی سەرشانیان هەستن، دەسەڵاتدارە سیاسیەکانی ئەو ناوچانە بە هەمان عەقڵیەت مامەڵە لەگەڵ یاساو دادو دادگاو رێکخراوە دیموکراتیەکانو سەروەتو سامانی میللەت دەکەن، وە سەرەرای جیاوازی تایتلی سیستەمی سیاسیان و دەستوریان، هەمویان بەوە ناسراون خۆیان دەسەپێننو و چەوساندنەوەی میللەت لە کەلتوری بەرێوەبردنی دەسەڵاتی سیاسیان دیاردەیەکی ئاشکرایە، وە ئەو جۆرە بەرێوەبردنە کتومت کۆپیەکەی لە ویراقو هەرێم زۆر بە زەقی خۆی دەنوێنی و وە لەلایەن هەردو پارتی دەسەڵاتداری کوردستان بەهەمان شێوە پەیرەو دەکرێ..
هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عیراق ئەو راستیە ی سەرەوە دەسەلمینێ بەوەی کە هاوکات بولەگەڵ روبەروبونەوەی چەکدارای لە نیوان هێزی سوپای حکومەتو خەڵکی نارازا لە ناوچەکانی ناوەراستی عیراق، ئەمە خۆی لە خۆیدا کێشەی نێوان دو مەبدەئی تەریب بەیەکن کە بە هیچ شێوەیێ یەکتر ناگرنەوە، وە سیستەمی سیاسی عیراق لە ژێر هەر ناونیشانیک خۆی حەشاربدا بیگومان ناتوانێ لە وە رابکا کە سیستەمی دەسەڵاتداری دەکەوێتە ژێر پرسیارەوە، وە پارتە سیاسیەکانی عیراقو هەرێم بە هێزی ئۆپزسیۆنیشەوە لەو هەڵبژاردنە بەشدار بونو کاریشیان کرد بۆ سەرکەوتنی پرۆسەکە ئەمە خۆی لە خۆیدا دانان بە شەرعیەتی راستەقینەیی هەڵبژاردنەکانە لە ژێر سیستەمی سیاسی دیموکراتی !لەکاتێکدا پێچەوانەکەی راستە.
لە عیراقدا دادگای فیدرالی وەکو پەیکەرێکی یاسایی بونی هەیە، بەڵام لەگەڵ ئەوەش هەتا ئێستا هیچ لایەنێک نەیتوانیوە سود لە و دادگایە وەربگرێ بۆ تەعدیل کردنی هیج یاسایەک کە لە دەستور هەیە، یان هیچ کەسێک نەیتوانیوە سکاڵا ئاراستەی ئەو دادگایە بکا لە دژی لێپرسراوە دەسەڵاتدارەکانی عیراقو هەرێم وە ئەگەر کراشبێت، ئەوە نەمان بیستوە کە رۆژێک لە رۆژان ئەو دادگایە بانگەشەی هێچ لێپرسراوێکی وەکو سەرۆک کۆمارو سەرۆکوەزیرانی کردبێ، وە لە سەرتانسەری عیراق هیچکاتێک هیچ کەسێکیان دادگای نەکردوە لەسەر ئەنجامدانی گەندەڵی ئابوری سیاسی کۆمەڵایەتی، ئەمە لە کاتێکدایە کە عیراق لە لیستی گەندەڵکاران لە دونیا یەکێکە لەو وڵاتانەی کە لە رێزی هەرە پێشەوە دێت لە گەندەڵی بە تایبەتی لە ئەنجامدانی گەندەڵی دۆسەی فرۆشتنی نەوت، کە بێگومان یەکیکە لە هەرە دیاردە زەقەکانی ئەو وڵاتە لە باکورەوە بۆ باشور ، دورو نزیک بونی ئەو دادگایە هیچ دەورو تەئسیرێکی ئیجابی نەبوە لە روبەروبونەوەی گەندەڵکاران لە عیراقو هەرێم ، وە لێپرسراوە دەسەڵاتدارەکانی بەغداو هەرێمو هێزی ئۆپۆزسیۆنیش ئەو راستیە دەزانن کە ئەو دەزگایە بە هێچ شێوەیی ناتوانێ کارێگەر بێت چونکە وەکو هەر دەزگایەکی تر دەزگایەکی بی لایەن نیە وە هەڵقوڵاوی بە بڕواپێبونی بیروباوەری دیموکراتی نیە و هەیکەلێکی کارتۆنی دروستکراوە، بۆیەش لەسەر رۆشنای ئەو ئەزمونانە ئەگەر ئەورۆ لە کوردستان دادگای دەستوری هەشبا هیچ دەورێکی نەدەبو لە پرسی دەستوری کوردستان کە لەلایان زۆربەی هەرە زۆری ئەندام پەرلەمانەکانی هەردو حیزبی دەسەڵاتدار واژوی لەسەرکراوە کە ئیمرۆ یکێکە لە كێشەسەرکیەکانی هەرێم.





نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە