کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


بۆ ئۆپۆزسیۆن!

Friday, 10/05/2013, 12:00






هەڵوێستی پارتی دیموکراتی کوردستان دەمێکە ساغبۆتەوە لەسەر مەسەلەی مانەوەی سەڕۆکی ئێستای هەرێم لە پۆستەکەی کە ماوەی چەند مانگێکە سەرکردایەتی ئەو پارتە زەمینەسازی بۆ دەکەن چ لەناو میللەت چ لەگەڵ پارتە سیاسیەکانی هەرێم، ئەوەی ئاشکرایە سەڕەڕای کۆسپە یاسایەکان کە رێگرە بۆپێکاندنی ئەو مەبەستە بەڵام ئەو لایەنە سورەو پێداگری دەکا لەسەر ئەو مەسەلەیە.
ئەوەی ئێشکرایەو پێویستە پەنجەی بۆ درێژبکری ئەوەیە، سەرۆکەکانی یەکێتی نیشتمانی هەمان سیاسەتی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستانیان گرتۆتە بەر لە زەمینە سازکردن بۆ دەڕبڕینی رەزامەندیان بۆ مانەوەی بارزانی لە پۆستەکەی ئێستای، بەوەی هەریکە لە سەڕۆکەکانیان بەجۆرێک لێدوان دەدەن، درێژە بە مەسەلەکان دەدەن، ناردنی شاندی جیاجیا بۆلای ئۆپۆزسێۆن وهەوڵدان بۆ رازی کردنیان بۆ ئەو بۆچونە و کۆبونەوەی بەردەوامیان لەناو خۆیانو لەگەڵ پارتی بۆ ئەو بابەتە.
بێگومان گەلێ هۆکار هەیە کە سەڕۆکاکانی یەکێتی خۆیاندزیوەتەوە لە دەرىڕبڕینی بۆچونی راستەوخۆ بۆ ئەو مەسەلەیە، گرنگترینیان مەسەلەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عیراق بو، چرپاندنی ئەو رەزامەندیە بە گوێی لایەنگرانی ئەو پارتە بۆ ئەوەی بزانن کاردانەوەیان چۆن دەبێ، دروستکردنی فشار لەسەر پارتی بۆ پێکاندنی مەرامی سیاسی تر، هەوڵدان لەگەڵ ئۆپۆزسیۆن بۆ خزاندنیانو رازیبونیان لە بەشداریکردن لە دەسەڵات لەسەر مەبدەئی تەوافق لە هەرێم.
ئەوەی شایەنی ئاماژە پێکردنبێت هەڵوێستدەڕبڕینی راستەوخۆی سەرکردایەتی یەکێتی لەسەر ساغکردنەوەی مانەوەی سەڕۆکی هەرێم کارێکی قورسنیە ئەگەر بیانەوێ، وەڵامەکە ئا یان نایە، بەڵام لایەنی ئۆپۆزسیۆن لەو راستیە رادەکا بە وەی هێشتا هیوای ئەوەی بەو سەرکردایەتی یەکێتی هەیە کە بۆچونی هاوجۆتبێت لەگەڵ ئۆپۆزسیۆن بۆ مەسەلەی گرفتە یاسایەکانی کە بونی هەیە لە مانەوەی سەڕۆکی ئێستای هەرێم لە پۆستەکەی.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە