گەیمی پەرلەمان و ئۆپۆزسیۆن!
Sunday, 30/06/2013, 12:00
مەکتەبی سیاسی پارتی ویەکێتی، لە نێوان خۆیان رێکەوتون بۆ درێژکردنەوی ماوەی سەڕۆکایەتی، ئەم راستیە ئاماژەی زۆربەی میدیا کوردیەکانی باشوری وڵاتە. بێگومان بۆ بە شەرعیەتکردنی ئەو داوایە هەردولا پێویستیان بەوەیە ئەو بابەتە ببەن بۆ هۆلێ پەرلەمان نەک بۆ پرس کردن بەرایان، بەڵکو بۆ ئەوەی ژمارەی دەنگی یاسای بۆ کۆبکەنەوەو ئینجا شەرعیەت بەو رێکەوتنەی نێوانیان بدەنو بڕیارەکە بەفەرمی رابگەیێنن بۆ ئەوەی بە زوترین کات بخرێتە بواری کارپێکردن.
پەرلەمانی کوردستان بە شێوەیەکی گشتی وەکو هەردامودەزگایەکی تری حکومەتی هەرێم دەزگایەکی حزبیە، ئەندامەکانی هەڵبژاردەی میللەت نیین بەڵکو هەڵبژاردەی لایەنە حزبیەکانن، بۆ ئەوەی زیاتر بە دیقەتر ئەو خاڵە شێبکەمەوە دەتوانم بڵیم هەر یەکەکیان سەر بە جەمسەرێکی ناوتەکەتولە حزبیەکانن، بۆیەش ئەندامەکانی خاوەن سەربەستی بیرو باوری خۆیان نینو بەڵکو گوێڕایەڵێکی باشی ئەو جەمسەرانەن، لە هەمانکاتدا کۆمەڵێ بەرژەوەندی ژیانی تایبەتیو مادی بەو دەزگایە دەیانبەستێتەوە کە بوە بەسەرچاوەیەکی باشی ئابوری دەسەڵاتو بەخشینی پێگەیەکی بەروەتی کۆمەڵایەتی لەناو خەڵک بۆ ئەو ئەندامانە ئەمە لەلایەک لە لایەکی ترئەو پێکهاتەیە وەکو هەر پێکهاتەیەکی تری حکومەتی هەرێم بە دەر نیە لە مومارەسەکردنی گەندەڵیو چاوپۆشین لە هەمو ئەو تاوانانەی ئەنجامدەدرێ لە بواری ئابوری، سیاسی،سەربازی و کۆمەڵایەتی، ئەمە بە شێوەیەکی گشتی راستیودروستی ئەو پێکهاتەیە کە پێدەڵێن پەرلەمانی کوردستان لە باشوری وڵات.
بۆیەش گومان لەەوەدا نیە کە هەردو پارتی دەسەڵاتدار، بەبێ شک پێش ئەوەی بچنە هۆڵی پەرلەمان، پێشوەخت زەمینەسازیان کردوە و دەنگی پێویستیان مسۆگەر کردوە بۆ ئەو مەسەلەیە بەدەر لە زۆربەی دەنگەکانی ئۆپۆزسیۆن . ئەو گەیمەی ناو پەرلەمان یاریەکی ئاشکرایا کە بۆ هەمو بابەتێک دوبارە دەبێتەوە، ئەزمونی ژیانی ئەو دەزگایە ئەوەی سەلماندوەکە براوەی یەکەم هەمو کاتێ بە پلەی یەکەم سەرکردەکانی پارتی بونە ئینجا بەپلەی دوەم هەندێک لە سەرکردەکاتی یەکێتی.
ئۆپۆزسیۆن وەکولایەنێکی سیاسیو بونی لە پەرلەمان، بەبێشک لە هەمو تاکیک زیاتر بەژیاوی ئەو ئەزمونەی دیوەو لەگەڵی مامەڵەی کردوە، بۆیەش دەبێ زیاتر شارەزایانە تر لەگەڵ ئەو پێکهاتەیە هەڵسوکەوت بکا، بەڵام ئەوەی جێگای سەرسوڕمانە کە ئۆپۆزسیۆن هەوڵدەدا خۆی لە راستیو دروستی ئەو جۆرە پێکهاتەیە بدزێتەوە بۆیەش هەندێ جاردەبینین کە لەسەر هەندێ مەسەلە پێداگری دەکاو داوا دەکات پرسە سەرەکیەکان ببرێتە پەرلەمان وە لە هۆڵی پەرلەمان یەکلا بکرێتەوە بۆ نمونە پرسی "دەستور"، ئەم متمانە دانە بە پێکهاتەیەکی لەو جۆرە لە ئایندەدا ئۆپۆزسیۆن توشی هەڵەو شکەستی گەورە دەکا.
هەڵوێستی ئۆپۆزسیۆن، هەمو کاتێ لەسەر ئەو بابەتانەی کە ناکۆکبون لە گەڵ هەردو پارتی دەسەڵاتدار، یەک شت بوە دەرچون لە هۆڵی پەرلەمان یان بایکۆتکردنی کۆبونەوەکان. بەڵام سەڕەرای ئەوە حکومەتی هەرێم سەرکەوتو بوە بە زۆرینەی دەنگ هەرچی ویستبێتی تێیپەراندوە، باشە پرسیار لێرەدا ئەویە ئەو جارە دیسان ئۆپۆزسیۆن هەمان ئەزمون دوبارە دەکاتەوە کە پێشوەخت بۆهەمو لایەک رونە کە ئەنجامەکەی دیسان بە سەرکەوتنی هەر دو سەرکردایەتی پارتی دەسەڵاتدار کۆتایی دێت، یان کاتی ئەوە هاتوە کە ئۆپۆزسیۆن بیر لە ئەزمونێکی ترو هەڵوێستیکی جیاواز تر لە هەڵوێستەکانی پێشوی بکاتەوە بۆ ئەوەی ئەنجامێکی تری هەبێتو، ئەو جارە بەرهەمو دەستکەوتێک لە چەنگ بگرێ بۆ میللەت؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست