کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


هاتنی مالکی و سەرکەوتنی! دۆڕانی کورد!

Monday, 10/06/2013, 12:00






سەردانەکەی سەڕۆک وەزیرانی عیراق هاوکاتە لەگەڵ هەڵچونەکانی میللەتانی تورکیا دژ بە دەسەڵاتی سیاسی ئەو وڵاتە بە تایبەتش دژی مانەوەی رەجەب تەیب ئۆردوگان کە بە دۆستێکی نزیکی دەسەڵاتدارە سیاسیەکانی هەر دو حیزبی دەسەڵاتدار لە هەرێم ناسراوە، ئەم راستیە گەلێ جار میدیا تورکیەکان و و میدیا کوردیەکانیش زۆر بە راشکاوانە دانیان پێ داناوە.
لە راستیدا ئاستی ئەو پەیوەندیە هەمو کاتێ لەلایەن دەسەلاتدارە سیاسیەکانی هەرێم وە کو چەکێکی کارێگەر بەکاردەهێنرا لە شەری ساردی نێوان هەرێم و ناوەند. پەیوەندیە ئابوریەکانی نێوان تورکیاو هەرێم بە تایبەتیش گرێبەستە نەوەتیەکان ببون بە جێگەی نیگەرانی دەسەڵاتی ناوەندو ئیستفزازکردنیان،هاتنی وەفدی تورکیا لە رێگای هەرێموە بۆ شاری کەرکوک کێشەکانی نێوان هەرێم و ناوەندی زیاتر ئاڵۆزکرد. پەیوەندی هەرێمو تورکیا بە شێوەیەکی وا نزیک ببوەوە گەیشتبوە رادەیێ کە لێپرسراوە دەسەڵاتدارەکانی هەرێم خۆیان بە دوژمنی دوژمنەکانی ئەو دەسەڵاتە سیاسەی تورکیا دەزانێ وە بۆیەش هەمو کاتێ هاوهەڵوێستبون لەگەڵ تورکیا دژ بە پارتە سیاسیە کوردەکانی باکوری وڵاتیش.
سەرەرای ئەوانە هاوهەڵوێستی حکومەتی هەرێم و حکومەتی تورکیا لە سەر مەسەلەی کێشەی هاشمی، خۆی لە خۆیدا خۆ تێهەڵقوڵتاندبو لە گرفتە مەزهەبیەکانی عیراق و بون بە لایەن لە کێشەکان.
بێگومان ئەو هەوڵانەی هەرێم بۆ ئیستیفزازکردنی حکومەتی ناوەند، لە دەرونی لایەنە مەزهەبیەکانی عیراق و سەڕۆکوەزیارانەکەی نەسڕاوەتەوە، لە هەمانکاتدا کاردانەوەی هەبوە لەسەر متمانەیان بە هەرێم، بۆیەش هەڵبژاردنی ئەو کاتە پرهەستیارە بۆ سەردانی هەرێم خۆی لە خۆیدا دیارە بێ مەبەست نیە وە دیانەوێ بە سەڕۆکی هەرێم بڵێن، ئەگەر جاران هەوڵتدەدا کارتی پەیوەندیت لە گەڵ تورکیاو، مەترسی هێنانی سوپای تورکیات بەکاردەهێنا بۆ سەپاندنی مەرجەکانت ئەوا ئیمرۆ ئەو کارتە لاوازبوە، دەوری جارانی نەماوەو وە ئایندەشی نادیارە وە کات لە بەرژەوەندی ئێمەیە بۆ سەپاندنی مەرجەکانمان.
بەگوێرەی راوبۆچونی سەڕۆک وەزیرانی عیراق کە لە کۆنفرانسە میدیاکەی هەولێر بەڕاشکاوانە کەوتە دەربرینیان وە راستەوخۆ هەندێ خاڵی سەرەکیو گرنگی پێکا، دیار بو زۆر بە وردی خوێندنەوەی بۆ ئەو خاڵانە کردبو وە مەبەستی بو راستەوخۆ بە میللەتی کوردی رابگەینێ:
١) هیچ هیوایەک و ئاسۆیەکی رون لە ئارادا نیە بۆ مەسەلە جەوهەریکەی کێشەی میللەتی کورد لە باشور، کە ئەویش مەسەلەی چارەی خۆنوسنی و ئازادیە، بە دەلیلی ئەوەش سەڕۆک وەزیرانی ناوەند دوپاتی کردەوە کە پێویست ناکات ئەو "بانگەشە بکرێ بۆ هەرێم چونکە هەرێم و ناوەند دو وڵاتی جیا نین"
 ئەمە خۆی لە خۆیدا ئاماژەی ئەوەیە ،کە ئەو سەرۆک وەزیرانی هەمو عیراقە، دەسەڵاتی تەواویشی هەیە لە سەرتان سەری ئەو وڵاتە وە ئەمە خۆی لە خۆیدا بچوکردنەوەی سەنگی دەسەڵاتی هەرێمە بۆ ئێستاو ئایندە.
٢) لێداونەکەی خاڵی بو لە پەیماندان و رێکەوتنێکی مۆرکراوی فەرمی نیوان سەڕۆکی هەرێمو خۆی، ئەمە ئەوە دەگەیەنێ کە پێشەکی مەرجەکانی ئەو قەبول کراوە بەڵام بەرامبەر بەچی!ئەوەیان نادیارە.
٣) سەڕۆکی هەریم و سەڕۆکوەزیرانی عیراق باسیان لە کێشەکان نەکرد کە چیە وە چارەکانی چیە!
لە هەموشی گرنگتربۆ مەسەلەی ئەو بەشەی کوردستان کە ناو لێنراوە ناوچە دابڕاوەکان یان ناوچە کێشە لەسەرەکان، ئەوا بە گوێرەی خۆ دزینەوەی هەردوکیان لە پرسیاری یەکێ لە میدیاکان کە لە کۆنفرانسە میدیاکەی هەولێر ئەنجامدرا، لە سەر هەڵویستیان و رێکەوتنیان لەبارەی گرفتەکانی ئەو ناوچانە، ئەمە هێمایەکە بۆ بونی رێکەوتنێکی زمنی لە نێوانیان کە لە بەرژەوەندی میللەتی کورد نیە، شان بەشانی ئەوەش ئەمە ئاماژەیەکە کە سوپای عیراق لە ئایندەیەکی نزیک کۆنترۆلێ تەواوی ئەو ناوچانە دەکا،ئۆپەراسیۆنی دیجلەش بە هێزتر دەکرێ وە هەرێمیش هیچ کێشەیەکی نیە بۆ ئەو مەسەلەیە.
.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە