کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


تاڵەبانی وەسیەتی کرد، بەرهەم بۆ سەرۆک کۆماری وسکرتێری گشتی نابێ!

Tuesday, 15/01/2013, 12:00






جەمسەری کوتلەکانی نێو مەکتەبی سیاسیی و سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، دژ بە یەکتر پروپاگەندە دەکەن. نزیکبوونەوە لە بنەماڵەی بارزانیی و پارتی دیموکراتی کوردستان، گرنگترین وسەرەکییترین خاڵە کە زەق دەکرێتەوە دژ بە یەکتر، بە مەبەستی لێدانی پێگەی جەماوەریی یەکتر لە نێو رێکخستنەکانی یەكیتیی ومیللەتدا، بە تایبەتیش پەنجە بۆ هه ندێک جەمسەر درێژ دەکرێت، کە یەکێ لەوان "به رهەم ساڵح"ە وسەیر لەوەدایە کە زۆربەی میدییا حزبیەکان وئەهلییەکانیش، زەق بوونەوەی ئەو ناکۆکییە ده گەرێنەوه بۆ قۆناغی دوای تاڵەبانی!

نزیک بوونەوەی بەرهەم لە پارتی وكێشەی موحارەبه کردنی لە نێو مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانییدا زۆردمێکە بە ئاشکرا تێبینی دەکرێت، تاڵەبانی لە بەغداد دژایەتی "بەرهەم ساڵح"ی دەکرد، "هێرۆ"ی خێزانیشی له سلێمانی و  دژایەتییکردنەکە به تەنسیق بوو لەنێوان بەغداد و سلێمانی.
تاڵەبانی لە نێو یەکێتیی نیشتمانییدا، دڵنیا بوو لەوەی که نەی هێشت بوو، هەتا ئەو لە ژیاندا مابێت، کەس مونافسی بێت بۆ گرتنەوەی پۆزشنی سەڕۆک کۆماری عیراق و سکرتێری گشتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان. تەنیا کەسێک که نیگەرانی لای ئەو دروست کرد بوو کە رەنگە مونافسی بێ له بەغداد تەنیا  "بەرهەم ساڵح" بوو. ئەم نیگەرانییە له چەند خاڵی زۆرگرنگدا سەرچاوەی گرتبوو،

یەکەم، کە بەرهەم له ئەمریکا گەرایەوە، دەنگۆی ئەوە هەبوو کە کاری کرد بوو بۆ بیناکردنی پەیوەندییەکی باش لەگەڵ ئەمریکییەکان.

دووەم، ئەوەندەی 'بەرهەم ساڵح" له بەغداد بوو بەهەمان شێوی تاڵەبانی هه وڵیدا بوو له هێزه سیاسییه عەرەبیەکان و سەرانی ئیران نزیک بێتەوە.

سێهەم، لە ڕووی ئیمکاناتی تایبەتی وکو زانینی زمانی عەرەبی و ئینگلیزی و خاوەن بڕواناما. ئەمانە هۆکاری ئەوە بوون زیاتر "جەلال تاڵەبانی" لە بەرهەم نێگەران بێت.

تاڵەبانی، ژیرانە هه وڵی دا یەکەم هەنگاو بە هەر چی نرخێک بێت "بەرهەم" دوور بخاتەوە لە بەغداد، بەو مەبەستە ناردی بۆ کوردستان بۆ وەرگرتنی پۆزشنی "سە رۆک وەزیران"ی هه رێم. تاڵەبانی، دڵنیا بوو که بنەماڵەی بارزانیی و پارتی دیموکراتی کوردستان، هیچ حیسابێ بۆ ئەو جۆرە که سایەتییە ناکەن و لە ئەنجامدا له هەرێم شکەست دەهێنێت. دواتر بە پراکتیک  دەرکەوت کە "بەرهەم ساڵح" لە وەرگرتنی پۆزشنی "نێچیرەڤان بارزانی"  شکەستی هێنا له بەرێوەبردنی هه رێم و هیچ کارێکی لەبەر نەدەرۆی و هیچ هەژمارێکی بۆ نەدەکرا.

لە سەر ئاستی عیرا‌ق، "جەلال تاڵەبانێ" دڵنیا بوو که پارتی هه تا ئەندامی خۆی راوەستابێت پشتیوانی له بەرهە م ناکات بۆ وەرگرتنی پۆزشنی "سەرۆک کۆماری عیراق"، بە تایبەتی هه تا خاڵی بارزانی وەستابێت کە هۆشیار زێبارییه، وەکو مونافسی بەرهەم کە مەحاڵه بنەماڵەی بارزانیی  پشتیوانی له بەرهەم بکەن.
بەرهەم ، قسەی مامی نەدەشکاند و پێی وا بوو کە تەمەنی تاڵەبانی گیشتۆتە قۆناغێک زۆری نەماوه بۆ خواحافیزی. ئەمە گرنگترین هۆ بوو کە "بەرهەم" بەبێ هودە چاوەرێی بەدەستهێنانی پۆزشنی سەرۆک کۆماری عیراق بوو. لەلایەکی دیکە هاتن بۆ هەولێر هەلێکی باشی خوڵقاند بۆ زیاتر نزیک بوونەوه لە بنەماڵەی بارزانی بۆ پێکانی ئەو مەبەستە.

پارتی، لەلای خۆیەوە هەڵسانگندنی خۆی کرد بوو بۆ وەزعەکە، ئەو ماوەیەی بەرهەم له هەولێر بوو، پارتی لە نزیکەوه مامەڵەی لەگەڵ بەرهەم کرد، زیاتر شارەزایی لەسەر پەیداکرد. ئەزموون بۆیانی سەلماند کە نێچیرێکی باشه دوای تاڵەبانی بۆ زیاتر پەرۆپۆ کردنی یەکێتیی و سازشکردن بۆ بەدەستهێنانی پۆزشنی سەڕۆک کۆماری عیراقی عەرەبی.
تاڵەبانی، مەبەستی بوو بەرهەم نەنێرتەوە بۆ شاری سلێمانی، بۆ ئەوەی هه ر لە ژێر رکێفی خۆی بێت.  "بەرهەم" خەڵکی سلێمانی بوو، تاڵەبانی پێ وا بوو ئەگەر" بەرهەم" بگەڕێتەوە بۆ شاری سلێمانی، دەست دەکات بە کارکردن بۆ خۆی، له ئه نجامدا پێگەی جەماوەریی له نێوان یەکێتیەکانی سلێمانی بەهێز دەکات و دەکەوێته هاوپمانییەتی بەستن له گەڵ تەکەتولەکانی تری نێو مەکەتەبی سیاسیی و ئەندامانی ناڕەزایی نێو رێکخستنەکانی یەکیتی، هەروها لە ئاینندەدا رێگەی بۆ خۆش ده بێت بۆ بە دەست هێنانی پۆزشنی سکرتێری گشتی لە نێو یەکێتییدا. 

 دوا جار تاڵەبانی کاتێک "بەرهەم"ی له مەکتەبی سیاسیی داناوە به بێ هه ڵبژاردن، هۆکارەکەی ئەوە بوو کە دەیوسیت بە "بەرهەم" بڵێ تۆ پێگەی جەماوەریت بە هێز نییە و له هەڵبژاردنەکان دەرناچیت، بەڵام مامی خۆتت له پشتە. لە لایەکی دیکە تاڵەبانی خۆی کاری بۆ ئەوە دەکرد، نفوزی خۆی، ئیماکاناتی ماددی بەکاردەهێنا لە ناو یەکێتیی بۆ به هێزکردنی پێگەی"هێرۆ"، وەکو جەمسەرێک بە تایبەتی له شاری سلێمانی. 

تاڵەبانی، گومانی لەوەدا نەبوو کە "هێرۆ"ی خێزانی لە نێو یەکێتییدا قەت نەیدەتوانی پێگەی تاڵەبانی لاواز بکات و بێ گومان دڵنییا بوو له بەغداد ئەوا هەر مەحاڵه. خاڵیکی دیکەش ئەوە بوو کە تاڵەبانی پێی باش بوو یەکێتیی بەرو به بنەماڵەکردن ببا بۆ مسۆگەر کردنی ئەو پۆزشنانە دوای خۆی بۆ ژن، منداڵالەکانی، ماڵە خەزورانی و برازاکانی، سەرەڕای هەموو ئەوانەش، تاڵەبانی دڵنیا بوو له ناو یەکێتییەکانی هەولێر، جه مسەری هه ولێری بەهێز هەیە که بەرهەم دەرەقەتیان ناێت، بەم جۆرە تاڵەبانی هەتا لە دەستەڵات بوو، زمانی نەشکابوو "بەرهەم ساڵح"ی گورگان خوارد کرد، بەکردار لە وەسیەتنامەکەی تۆماری کرد، کە بەرهم ساڵح نە بۆ سەڕۆک کۆماری ده بێ نە بۆ سکرتێری گشتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.
 
   


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە